بەداخستنى ڕۆژ تى ڤى بێدەنگ نابین |
2010-03-10
ئێمە وەکو ئەندامانى دەستەى" پرۆژەى (مەدیا) بۆپتەوکردنى زمانى کوردى"هێرشى دڕندەئاساى تێکەڵەى ئامریکاو ئەوروپاو ئێران و تورکیا بۆسەر ڕۆژى کوردان ڕۆژ تىڤى وکۆنگرەى نەتەوەیى کوردو گۆنکرەى گەل و هەڤاڵ حاجى ئەحەمەدى،ڕسواومەحکوم دەکەین و بە کارێکى فرە باڵاتر لە تێرۆریستى دەزانین!،هەروەها داواخوازو هیوادارین میللەتى کوردمان لەهەر پێنج پارچەى کوردستان بەگژ ئەم پلان و کۆمپلۆیەدا بچنەوەو خاوەندارێتى لە خەباتى شۆڕشگێڕان بەن،ئێمە میللەتێکین خاوەنى سەدان تێکۆشەرو گیانبەختارین،خاوەنى قازى و ئاپۆو قاسملۆو مامەڕیشە و جگەرخوێن و شێخەکان و هەزارانى تر....ین،ان شاللە بە هیواى سەرکەوتنى میللەتى کورد و لوتشکانى دوژمنانى،بەداخستنى ڕۆژ تى ڤى بێدەنگ نابن و بەکوردى دەبێژین "نا،نا"،،، ئەندامانى دەستەى پرۆژەى (مەدیا) بۆپتەوکردنى زمانى کوردى،، بەختیار مام حەمید، وریاحەسەن، سەیوان حوسێن، هێمن عەلى، کەمال مەحموود، ئەمیر عەبدوڵڵا،

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6752
|
|
| |