ئاگاداریه‌ک بۆ بینه‌رانی رۆژتیڤی و هه‌ڵوه‌داوانی ئاشتی و ئازادی |
2010-03-09
رۆژتیڤی:
دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان رۆژتیڤی له لایه‌ن سه‌دان پۆلیسی به‌لژیک و ، تیمی تایبه‌تیی تورکه‌وه له به‌ره‌به‌یانی 4 مارت دا په‌لاماردرا و زیانێکی زۆری مادی و گیانیان له که‌ره‌سته‌کانی رۆژتیڤی و کارمه‌ندانی دا. له ئامارێکی گشتی زیانه‌کان دا ، زیانه‌کان به زیاتر له 1 ملیۆن و ، 100 هه‌زار ده‌قه‌بلێنرێ ، ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که به که‌ڵکی په‌خش بێ له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان و ، ئه‌وه‌شی که ماوه‌ته‌وه تێک شکێنراوه هه‌ر بۆئه‌وه‌ش رۆژتیڤی که ده‌نگی و ڕه‌نگی ئازادی گه‌لی کورده چاوه‌ڕێی هاوکاری و داکۆکی ئێوه‌یه. بینه‌رانی رۆژتیڤی و گه‌لی کورد و ئازادیخوازان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11.03.2010 له که‌ناڵی ئاسمانی رۆژتیڤیه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له کاتژمێر 7 ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه تا 2 ی نیوه شه‌و پیشكه‌ش ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 19 کاتژمێر له رێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی هاوکاری ده‌کرێ بۆ ڕۆژتیڤی ، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندان ، که‌سایه‌تی ، ڕۆشه‌نبیر ، نوسه‌ر و ، رۆژنامه‌وان و نوێنه‌ری ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی کوردان به‌شداری ده‌که‌ن و ، ژماره‌یه‌کی زۆر بینه‌ری رۆژتیڤی له‌گه‌ڵمان ده‌بن له ستودیۆ ، بینه‌رانیش به رێی ته‌له‌فۆن به‌شداری ده‌که‌ن ، هه‌م هه‌لوێستی خۆیان و هه‌م ئاستی هاوکاریان بۆ رۆژتیڤی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، به‌رنامه‌که به هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی ، زمانی تورکی و عه‌ره‌بی پێشکه‌ش ده‌کرێ. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ر له به‌رنامه‌که ، له کاتی به‌رنامه‌که و دوای به‌رنامه‌که‌ش هاوکاری بۆ ڕۆژتیڤی بنێرن ئه‌وه ده‌توانن به‌م ژماره بانکیه هاوکاریه‌کانیان بنێرن و ، چاوه‌ڕوانین گه‌لی کورد داکۆکی له رۆژی خۆیان بکه‌ن:
ROJ TV A/S IBAN: DK 3530003543913855 SWIFT/BIC:DABADKKK Danske Bank
له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژتیڤی 
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6745
|
|
| |