کەمپینی یارمەتی کۆکردنەوە لەدژی هێرشەکانی بەلجیکا بۆ رۆژتیڤی
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


هه‌واڵه كان
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
کەمپینی یارمەتی کۆکردنەوە لەدژی هێرشەکانی بەلجیکا بۆ رۆژتیڤی

2010-03-09

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

لەدژی هێرشەکانی وڵاتی بەلجیکا بۆ سەر رۆژتیڤی، دەنگ ورەنگی کوردان، دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز لەباشووری کوردستان دەستیان داوەتە کامپینێکی یارمەتی کۆکردنەوە، هەر بەم بۆنەیەوە، رۆژی هەشتی مانگ لەبەردەرگی سرا لە شاری سلێمانی دەستیان بە کۆکردنەوە یارمەتی کردو هەر ئەمڕۆش لەشاری کەرکوکدا، دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێزی وستافی گۆڤاری هاودەم، کەمپینی یارمەتی کۆکردنەوەیان لە شارەکەدا دەستپێکردو لەگەڕەکی رەحیماوای شارەکەدا، سەندووقی یارمەتی کۆکردنەوەیان داناو لەلایەن خەڵکی شارەکەشەوە، پێشوازی لێدەکرێت.
لەسەر ناوی ئەندامی بەرێوەبردنی کامپینەکە، ئازاد رەسول بانگی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە وڵامی هەری بەپێستی هێرشەکانی وڵاتی بەلجیکا خاوەندەرکەوتنە لەبەها نەتەوەییەکانمان لەلایەن گەلەکەمانەوەو هەر بەم بۆنەوە، داوا لەجەماوەری نیشتمانپەروەرو وڵاپارێزی شاری کەرکوک دەکەم، خاوەنداری لە دەنگ ورەنگی کوردان و رۆژتیڤی بکەن و نیشانی بدەن کە جەماوەری شاری کەرکوک، هیچ بێ رێزیکی لەبەرامبەر بە نەتەوەکەی قەبوول ناکات و بەدڵ وگیان پاڵپشت و داکۆکیکەرە لە مافە رەواکانی گەل ونیشتمان.
هەروەها دەستپێشخەری گەنجان وستافی گۆڤاری هاودەم لەباشووری کوردستان رایدەگەێنن کە بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەرۆژتیڤی بەگشتی خاوەندەرکەوێت، لەشاری کەرکوک و هەولێرو دهۆکیش کامپینیەکەمان سەندووقی یارمەتی کۆکردنەوە دەکاتەوەو هیوادارم کە بەگشتی گەلەکەمان خاوەن لەرۆژتیڤی، رۆژ و هیوای ژیانیان بکەن.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6744

_Email: _Name:
 
_comments: