هێرشی پۆلیسی بلژیک بۆ سه‌ر رۆژ تیڤی به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین |
2010-03-08
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 2010.03.04 زاینی، پۆلیسی بلژیک به پێی پلانێکی له‌پێشدا دارێژراو و به به‌شداری سه‌دان پۆلیسی دژه تیرۆر، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر دام‌و ده‌زگاکانی، رۆژ تی ڤی، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، رادیۆ میسۆپوتامیا له شاری برۆکسلی پێته‌ختی بلژیک. له‌م هێرشه‌دا جگه له‌وه‌ی گه‌لێک که‌سایه‌تی، سیاسه‌توان، رۆژنامه‌نووس و به‌رێوه‌به‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ده‌زگا کوردیانه، ده‌ستبه‌سه‌ر و قۆڵبه‌ست کراون، زه‌ره‌ر و زیانێکی ماڵی زۆریشیان پێگه‌یاندوون. ده‌زانین ئه‌و هێرشانه له به‌رده‌وامی سیاسه‌تی دوورویانه‌ی هێندێک له وڵاتانی ئوروپا و داگیرکه‌رانی کوردستان به‌تایبه‌ت حکومه‌تی تورکیه به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌سه‌ر سیاسه‌تی حکومه‌تی تورک له مه‌ر نه‌کۆڵی کردن و پێشێل کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان له باکوری کوردستان شک و گومانمان نییه، چونکه له مێژ نیه و هه‌روه‌ها دونیاش شاهیده که ئه‌و حکومه‌ته به ناو دیموکراتیه، چۆن هێرش ده‌باته سه‌ر رێکخراوی قانونی د. ت. پ و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان له باکوری کوردستان و .... به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که له ژێر سایه‌ی دادگای لاهه‌ش، به‌شی ئێمه‌ی کورد هه‌ر ده‌بێ قۆڵبه‌ست کردن و ده‌ست به‌سه‌ر بوون بێ؟ پرش و بڵاوی هێزی کوردی، نه‌بوونی ستراتیژێکی یه‌کگرتوو، نه‌بوونی پلانێکی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ناوه‌ندێکی به‌هێزی کوردی، خاڵه لاوازه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کورده. بۆ په‌رچ دانه‌وه‌ی پیلانه‌کانی دوژمن و گه‌یشتن به ئاواتی که‌له‌که‌مان، هاوخه‌باتی و هاوده‌نگی هێزی کوردی ئه‌رکی سه‌رشانمانه. وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌م هێرشه نادیموکراتیانه، داوا له گه‌لی کورد و هه‌موو رێکخراوه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه پێشکه‌وتوکانی دونیا ده‌که‌ین، که به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه بێ ده‌نگ نه‌بن، و زه‌خت بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی بلژیک، ئاڵمان و هوله‌ند که به زوترین کات ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێ بکرێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان
2010.03.07

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6742
|
|
| |