بۆ پشتگيريی مانگرتنه‌که‌ی زيندانيانی سياسی له سلێمانی |
2010-03-06
چه‌ند رۆژێکه ده‌سته‌يه‌ک له زيندانييانی سياسی له به‌رده‌م نووسينگه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستاندا له سلێمانی مانگرتنيان راگه‌ياندووه. ده‌سته‌ی داکۆکی له مافی زيندانيه سياسيه‌کانی کوردستان له رۆژی 5/3/2010دا له به‌ياننامه‌يه‌کدا داوای کردووه: 1- له دانيشتنی داهاتووی په‌رله‌مان پشتگيرو ره‌زامه‌ندی خۆتان و ئه‌ندامانی ليسته‌کانتان ده‌رببڕن به ده‌نگدانتان بۆ دياريکردنی بڕی بوجه‌ی تايبه‌ت بۆ زيندانيه سياسيه‌کان له‌ناو بوجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. 2- پشتبه‌ستن به ياسای ده‌زگای زيندانيانی سياسی ژماره(4)ی ساڵی 2006و بڕگه‌و ماده هه‌موارکراوه‌کانی و ئه‌و رێنماييانه‌ی که له لايه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی فيدراڵه‌وه بۆی ده‌رچوون و ليستی هاوپه‌يمانی کوردستان له به‌غدا ده‌نگيان به‌و ياسايه‌داوه...تاد. له راستيدا داخوازييه‌کانی زيندانيانی سياسی که ده‌توانرێ بگوترێ شه‌هيدانی زيندوون، داخوازيی ره‌وان و مافی ساده‌ی خۆيانه که دوای ئه‌و هه‌موو ئازار‌و به‌سه‌رهاته‌ی زيندانی کردنيان له‌سه‌ر نيشتيمانپه‌روه‌ری و مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌ل و نيشتيمانه‌که‌يان چاويان له‌وه‌بێت له‌ژێر سايه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی فيدراڵيدا له خۆشگوزه‌رانيدا بژين و ئاستی ژيان و گوزه‌رانيان به‌رزبێته‌وه. زيندانيانی سياسی داوايه‌کی ره‌واده‌که‌ن که ده‌توانرێ جێ به‌جێ بکرێن. باشه له‌به‌رچی داوای ره‌وای زيندانيانی سياسی ئاوا پشتگوێ ده‌خرێ، له‌کاتێکدا که‌سانێک تاقه شه‌قێکی دوژمنيان نه‌خواردووه‌و، دڵۆپێک ئاره‌قيان له خه‌باتی گه‌له‌که‌ياندا نه‌ڕشتووه، که‌چی ئێستا له نازو نيعمه‌تدا ده‌ژين و، له سامانی زۆری گه‌ل و نيشتيمانه‌که‌مان به‌رخورداربوون؟! که‌ی ره‌وای هه‌قه داخوازيی زيندانيانی سياسی که زۆربه‌يان ته‌مه‌نی لاوێتييان له زيندانه‌کانی رژێمدا به‌سه‌ر بردووه‌و، قاره‌مانانه‌و به ئارامه‌وه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی ديکتاتۆريدا چوونه‌ته‌وه‌و، ويژدانی گه‌له سته‌م ديده‌که‌مان بوون، ئێستا دوای پتر له بيست ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕينه شکۆداره‌که‌ی گه‌ڵداو حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر روخانی ئه‌و رژێمه ديکتاتۆره‌دا که ئه‌وانی زيندانی کردبوو، ساده‌ترين داخوازيی ره‌وايان بۆ جێبه‌جێ نه‌کرێت.؟! به‌راست و ره‌وانی و به‌گه‌رمی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ده‌بێ به‌په‌له‌و بێ چه‌ندو چوون داخوازيه‌کانی ئه‌م توێژه تێکۆشه‌ره سه‌ربه‌رزه جێ به‌جێ بکرێن و، ده‌بوو له ده‌مێکه‌وه بۆيان جێ به‌جێ بکرابانايه‌و، پێويستيان به مانگرتن نه‌بوايه. پشتگيری کردنی داخوازيه‌کانی زيندانييه سياسييه‌کانمان و مانگرتنه‌که‌يان، ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی هه‌قخوازو نيشتيمانپه‌روه‌رو، ئه‌رکی هه‌موو نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و، ئه‌رکی هه‌موو حيزب و رێکخراوه‌کانی " که‌مه‌ڵگه‌ی شارستانی " و ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانه که به‌ده‌نگی رۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له بووبه‌ته په‌رله‌مانتارتا بۆ خزمه‌تی ئه‌و گه‌ل و نيشتيمانه رۆڵی شايسته‌ی خۆيان ببينن. سه‌رکه‌وێت مانگرتنی زيندانييه سياسييه‌کان! جه‌لال ده‌باغ کانديدی ژماره(18) له ليستی هاوپه‌يمانی کوردستان372

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6728
|
|
| |