59 په‌رله‌مانتاری ناپاک - قادر نادر |
قادر نادر 2010-03-02
کۆکتێله ره‌خنه..... 59 په‌رله‌مانتاری ناپاک .....قادر نادر قسه کردن لهسهرسوکایهتی به پێشمه‌رگه هه‌موو سنوڕیکی به‌زاند ، حزب و سه‌رۆک و میدیای کوردی نما باسی نه‌کات! . ده‌یان نوسه‌ری ده‌سه‌لات له‌سه‌ریان نوسی !! نامه‌وێت باس له‌وه بکه‌م که‌ئه‌وانه‌ی سینگی خۆیان بۆ سوکایه‌تی به‌پ .م ده‌دڕێنن ، چیان بۆ منالان و خوشکانی شه‌هیدی پێشمه‌رگه له‌موچه‌و سه‌ردانی کردن و خراپ گوزه‌رانی ژیانیان کردوه !؟ . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بکوژی باوک ومنالهکانیان یان له‌پله‌ی به‌رزی ده‌سه‌لاتن یان به به‌چه‌ند به‌رامبه‌ر ،موچه‌ی شه‌هیدانه ی زیاتر پێیان ده‌ده‌ن . پرسیارێک له‌یه‌کێتی وپارتی ده‌که‌م ، له‌نێو هه‌مو میلله‌تان ، ململانێی هه‌لبژاردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه ، ئێوه له‌بری ئه‌وه ، به‌دوای وشه‌ی پێشمه‌رگه که‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌م وته‌یه‌ش ئاشکرا بێت وه‌ک عه‌دنان عوسمان وتی لێژنه‌یه‌ک پێک بێنن یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر میدیاکان ئه‌و (سوکایه‌تیه ی) عه‌دنان بۆ خه‌لک په‌خش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین راستیه‌که له کوێیه ؟ . جونکه به‌هه‌ر یه‌کێک ده‌لێم گوێت لێ بوه ، ده‌لێت واده‌لێن ؟ 2. رۆژنامه‌ی ئاسۆ که عارف قوربانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات له‌رۆژی 25.02.2010 مانشیتی رۆژنامه‌که‌ی به‌وته بێ یاسایه‌که‌ی بارزانی بلاوکردۆته‌وه ( ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه بکات له‌کوردستان جێگای نابێته‌وه ) که‌ئه‌وه‌ی خوێنده‌وار بێت ده‌زانێت ئه‌و وته‌یه ،گه‌وره‌ترین بێ ڕیزیه به‌یاسا و بریارێکی ستالینیانهیه ؟ گالته جاری عارف له‌وه‌دایه ، له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وشه‌ی یاسا و دیموکراسیه‌تی لێ ده‌بارێت !؟
3. ده‌می هه‌رکه‌سێک بکه‌یته‌وه وه‌ک کوردستان پۆست ئه‌م ده‌سه‌لاته ی پێ دزو گه‌نده‌ڵ و ناپاکه ... به‌لام له کۆر و دیداری به‌رپرسان یان که‌رو لالن یان هه‌ولده‌ده‌ن وێنه له‌گه‌ل به‌رپرسێک بگرن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن پێجه‌وانه‌ی ماله‌وه قسه ده‌که‌ن . که‌لێره نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه ، دومانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ستۆکهۆلم من و ئه‌یاد( گۆرانی بێژ ) لای دوکانێکی میکانیکی ئۆتۆمۆبیلی کورد بوین . تا بۆ هه‌ردوکمان چاک کرایه‌وه زیاتر له‌یه‌ک کاتژمێر قسه‌مان کرد ، ئه‌یاد له‌من توندتر ره‌خنه‌ی له‌و ده‌سه‌لاته ده‌گرت ، که‌چی له کوردستانی نوێ رای گه‌یاندوه که ئه‌و ده‌نگ ده‌داته هاوپه‌یمانی چونکه لیستی ئاوه‌دانیه !؟ (. ئاخر تا بیتاقهو دۆلار ببارێت مرۆڤ ئاوا زمانی داخیلی وخاریجی هه‌یه . نازانم ئه‌و ڕۆژه که‌ی دێت ، زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان له‌بڕی پارانه‌وه بۆ کلیپ کردنی گۆرانی و شانۆ و پیشانگایه‌ک دژ به‌به‌رپرسی دزو ناپاک ده‌که‌نه‌وه !؟ 4. 19 ساله پارتی ویه‌کێتی داهاتی ئه‌م گه‌له حه‌په‌لوش ده‌که‌ن ، که‌به‌شی زۆری به‌رپرسانی گۆرانیش تالهناو ئه‌م ده‌سه‌لاته بون به‌رپرسن تیایه . به‌لام ئه‌وه چه‌ند سالێکه رۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و هه‌ولدان بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی دزی لهملیارهوه بۆ سه‌دان ملیۆن هه‌نگاو ده‌نێت . به‌لام هیشتا زۆری ماوه . ئه‌وه‌ی له‌زاری په‌رله‌مانتارانی گۆران ده‌وتریت که ج پاره‌یه‌ک دیار نیه ، هێشتا کوردستانه، ولاتی مافیاکانه . له‌دو رۆژی رابرد شاهۆ سه‌عید ده‌لێت ( دوملیار و 300 ملیۆن دۆلار) له‌داهاتی خه‌لک بۆ حزب ده‌روات ، وه 6 ملیار 400 ملیۆن دۆلار له‌داهات و منحه دیار نیه . پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌مسال به‌هۆی گه‌شه‌کردنی ئۆپزسیۆن توانیمان ئه‌و ژمارانه‌مان ده‌ست بکه‌ویت . ئه‌ی خوله‌کانی پێشوو ، بۆیه هه‌ڵه‌که له‌کوێ دایه ئه‌گه‌ر به شه‌ریکه دز په‌رله‌مانتارانی پێش‌و ناو بهێنین ، سالی 2006 له‌ولاتی سوێدیش 2 وه‌زیر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ( پاره‌ی ته‌له‌فزیۆنیان نه‌دابوو له‌گه‌ل بهرهشگرتنی منال بهخێوکهرهیان موچه‌ی مانگی یه‌که‌میان وه‌رنه‌گرت و بۆ ماله‌وه نێدرانهوه . وتمان جیاوازیش به‌لام نه‌ک ئه‌رزو ئاسمان !؟
5. ڕۆشنبیران ده‌توانین پۆلین بکه‌ین ، که‌زۆرینه‌ی بێههلوێستن ، به‌شیکیشیان له‌و ئه‌ورپایه دوره ده‌سه‌لاته‌وه ، له‌رزۆکه یان ئه‌وه‌تا دوای هه‌موو پشووه‌کانی( نوستن و خواردن و ئیسراحه‌ت ،) بیره‌یه‌ک ، لای خۆی داده‌نێت دوای هه‌ر ههلچورانێک ،دنیایه‌ک حزب و ڕیکخراوت بۆ ده‌کوتێ ، وهدنیایهک دروشمی (ده‌بێت وپێویستهت) بۆ ڕیز ده‌کات ،، کاتێک پێی ده‌لێی فه‌رموو ئه‌ی خۆت بیکه یان هاریکار به ، هه‌زارو یه‌ک بیانوت بۆدههێنتهوه؟ ئه‌وه‌ی لێرهدهمهویت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م . پۆلێکی تر هه‌ن له‌په‌نای سه‌ربه‌خۆ بونه‌وه ، خه‌لک چه‌واشه ده‌که‌ن ، ئاخر مرۆڤی هوشیار که‌سه‌یر ی مالپهر یان نوسه‌رێک له شیوه‌ی دارشتنی هه‌وال و زه‌ق کردنه‌وه‌ی که‌م و کورتی و تاوانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کان ده‌کات هه‌ست ده‌که‌یت ، سه‌ر به‌کام سه‌نگه‌ره. که‌هه‌یانه سه‌نگه‌ریان گرتوه و که‌مپین دژی گۆران ده‌که‌ن له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردن ، ئایا ده‌توانین به‌مانه بڵێێن سه‌ربه‌خۆن ؟ وه‌له‌کاتێکدا ده‌سه‌لات له‌بارودۆخێکی خراپ دایه ، ئایا ئه‌مانه گه‌وره‌ترین پالپشتی مه‌عنه‌وین . مرۆڤی ره‌خنه‌گر ،ره‌خنه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن و دور لهههلچون وئه‌نتی بون ده‌گرێت ، به‌پێی روداو و دیارده‌ی زیان به‌خش به‌کۆمه‌ل قسه ده‌کات ، نه‌وه‌ک سه‌نگه‌ر گرتن ، ؟ به‌کورتی ئه‌گه‌ر ته‌نیا نمونه‌ی کوردستان نێت و کوردستان پۆست وه‌ربگرین ده‌بینین شیوه‌ی دارشتن و هه‌وال وبابه‌ت داگرتن و گرنگی پێدانی هه‌ر لایه زۆر ڕونه ، پالپشتی کام لایه‌ن ده‌کات !؟ 7. ئه‌گه‌رچی لیستی وکردستانی وگۆران دروشمی زۆر بریقه‌دار له‌بواری دیموکراتی وئازادی راده‌ربرین باس ده‌که‌ن . به‌لام لهمینبهرهکانی راگه‌یاندنیان نه‌مان بینی یه‌کێک له‌سه‌ر هێلی ته‌له‌فۆن ره‌خنه بارانی لیسته‌که‌یان بکات . هه‌موی کۆنترۆل کراوه ، 8. به‌وردی دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر بودجه‌م سه‌یر کرد ، ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی گرنگتر بوو ، ده‌رکه‌وتنی ماهیه‌ت و دوڕویی هه‌ندێ لیست و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی نیشان دا ، ئه‌گه‌رچی دنیایه‌ک دزو گه‌نده‌لی و تاوان و ناپاکی له دیارنه‌بونی هه‌ندێ بودجه ودوباره پێدانی بودجه بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی پێشوو ، که‌م وکورتی تر ، له‌لایه‌ن لیسته‌کانی گۆران و یه‌کگرتو کۆمه‌ل ئاماژه‌ی پێ ده‌کرا ، که‌چی کهدهدرایه ، ده‌نگدان به‌رده‌وام 70 به 28 بوو . به‌رده‌وام ئه‌و 3 لیسته دژ بون . به‌لام کاندیده‌کانی ، شوعی و زه‌حمه‌تکێشان و هاوپه‌یمانی بۆ یه‌ک جاریش دژی ئه‌و هه‌موو تالانی و دزیه نه‌بون که وه‌ک مانگ دیار بوو . بۆیه‌ک جاریش( کوره باشه‌کانی په‌رله‌مان له‌نمونه‌ی ره‌فیق سابیر و دانا سه‌عید سۆفی و حاکم رزگار نه‌بینی له‌یه‌ک هه‌لوێست دژی ئه‌و هه‌موو تالانیه بن له‌یه‌کێک له بڕگه‌کان ئاماژه به‌وه کرا که 10 هه‌زار موچه خۆری پارتی ویه‌کێتی له حکومه‌ت موچه وه‌رده‌گرێت ، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران دژی بون ، که‌چی سۆزان شه‌هاب لهکۆمینتاری خۆی وتی حکومه‌ت ملزم نیه جێ به‌جێی بکات ، هه‌رئه‌وه‌نده‌م له‌پێشه خۆم گوت ، حه‌یف بۆ شه‌هابی قاره‌مان ، ئه‌و کچه‌ی هه‌یه . له‌هه‌موشی گالته جارتر ، حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م 4 ،ملیۆن 800 هه‌زار دۆلاری بۆ مه‌لعه‌ب شه‌عبی به‌غدا ته‌رخان کردووه ، 45 ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگیان بۆ دا . ئاخر مافی خۆمان نیه هه‌ر 59 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان بلێین ئێوه ش شه‌ریکه دزو ناپاکن . مه‌گه‌ر به‌ده‌نگی ئێوه نه‌بێت چۆن ده‌سه‌لات ده‌توانێ ئا وا ملیاره‌ها دۆلاری خه‌لک ببات !؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مڕؤش خه‌لک نه‌فره‌ت بارانتان نه‌کات ، سبه‌ی ئهوبهلگانه ( فلیمه ڤیدیۆیانه ) هه‌یه ، نه‌فره‌ت بارانی نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌بن . ئای کورسی و دۆلار چۆن مرۆڤ ده‌کاته کۆیله .

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6669
|
|
| |