رەواندوز شاری بەرەبەیانی مێژوو - كاوە دەرگەلەیی
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


ژینگه
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
رەواندوز شاری بەرەبەیانی مێژوو - كاوە دەرگەلەیی

2010-02-26

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


شارۆچكەی رەواندوز بە پێی هەڵكەوتی شوێَنی جوگرافیای دەكەوێتە داوێنی چیای كۆرەك لە نێوان دوو دۆلی ترسەناك.بە دۆلی رۆژهەڵات دەلێن"خەرەند"بە دۆڵی رۆژئاواش دەڵێن"خاڵەرەشە"لە سەر هێلی پانی سی وحەوت وچل و چووار لە ئاستی رووی دەریاوە بڵندە.كۆمەڵك زنجیرە چیای سەخت و بەرز دەورووبەری رەواندوزیان داپۆشیوە لەباكورەوە چیای"زۆسك و حەسەن بەگ" لە باشوریشەوە هەریەك لە چیای"كۆرەك وئارموش"لە رۆژهەڵاتیشەوەچیای"هەندرین وكارۆخ" لە رۆژ ئاواشەوە"برادۆست ودشتە دیان وگۆرەز" دەوری ئەم شارەیان داپۆشیوە.شاری رەواندوز ئاو هەوایەكی سازگارو مام ناوەندی هەیە بە هۆی بڵندی لە ئاستی رووی دەریاوە.لە وەرزی زستان دا باران و بەفرێكی زۆر ئەم شارە دادەپۆشێت تا وای لێ دێت پلەی گەرمیەكەی دەگاتە ئاستی سفرەوە.لە وەرزی بەهارانیش دا ناوچەیەكی سەوزو گوڵ گژو گیایەكی زۆری لێ دەروێت بە تایبەتی گوڵی نێرگز.گۆمەڵك وێستگەی كەشتیاری بە دەوری ئەم شارەوەیە هەنەو لەوانە"بێشۆر,پانك, گەردەگەرد, كاولۆكان"
شارۆچكەی رەواندوز مۆركی خۆی لە بەرەبەیانی مێژووی كورداوە بە هۆی درووست بوونی میرنیشینی سۆران بەرێبەرایەتی میر محمدی رەواندو ز بە هۆی هەڵًكەوتە جوگرافیەكەیەوە كە شوێنێكی سەخت و دژوارە هەرچوارلای بە خەرەندی سەختت و دژوار داپۆش راوە سەرەرای هەبوونی رێگەیەكی هاتو چۆی تەنگ كە لە رێگەی كاولۆكان پێ دا دەربازدەبێت.لە پاش ئەوەی كوردەكان لە سەدەی نۆزدەیەمە وەووڵاتەكەی كوردستان دابەش كرابوو لەنێوان دوو ئیمپراتۆریەتی گەورە بەناوی عوسمانی و سەفەوی كوردستانیش كەوتبۆ ژێر دەسەڵاتی هەریەك لەم دوو ئیمپرتۆرە زەبەلاحە. خاكی كوردستان كەوتبۆ نێو گێژاوی ئابوری و فشاری سیاسی وحەسكەری ئەم دوو زڵ هێزە, كوردستانیش لەنێوان ئاغا كوردەكان دابەش كرابوو هەریەكە لە میرنیشینی سۆران وبابان وبەهدینان وئەردەلان وهەكاری ودێرسم. ئاغا كوردەكان زۆر دەسەڵات داربوون زەبرو زەنگێكی زۆریان هەبوزو لەوسەر خەڵك بە تایبەت بەزۆر باج وسەرانەیان لە خەڵك دەسەند بۆر ئەوەی دەسەڵات و ناو دەنگی خۆیان پێ بەرز بكەنەوە. میرنیشینی سۆرلاان كەو كەوتۆتە نێوان رۆژئاوای بەهدینان وباكوری میرنیشینی بابان هەرە میرە بەناو بانگەكانی ئەم میرە بەناوی میر محمدی سۆران بووە كە بە پاشای كۆرە بەناو بانگ بووە كوری كەلۆس بەگ بووە. میر محمد توانی لەماوەیەكی زۆر كورت وكەم دا لە بەرامبەری ئیمپراتوریەتی عوسمانی و سەفەوی خۆی رێك بخات ومیرنیشینێك لە ناوچەكە رێك بخات وشاری رەواندوز بە پایتەخی میرنیشینەكەی رابگەیەنێت وتوانی ناوچەیەكی فراوان لەماوەیەكی كاتی بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆی و بەهۆی درووست كردنی پەیوەند لە گەڵ میرنیشینی بادینان توانی پەیوەندیەكی قوڵ وكاریگەر لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی درووست بكات بە بێ ئەوەی هیچ حیساب وكتابێك بۆ سولتانی سوڵتەنەتی عوسمانی بكات كە لەناوچەكە بوون.دوای رووخانی هەریەك لەوشۆرشەكانی شێخ عوبَیدولای نەهری وشێخ عبدول سەلامی بارزانی وسمكۆی شكاك وشێخ سەعیدی پیران وشێخ مەحمودی عەفید, توركەكان سەفەویەكان توانیان خاكی كوردان لە نێوانی خۆیان دابەش بكەن. بەم پێیەش میرنیشینە كوردەكان هەریەك هوڵی خۆیان دەدا تاكو پەیوەندی درووست بكە لەنێو خۆیان دا تاكو نەهێڵن پۆستالی داگیر كەر لەسەرخاكی كوردان بمێنێن بە لام مخابن بەهۆی خیانەتی نێو خۆی و سیاسەتی هەڵەی میرە كوردەكان ودەسەلات خوازی ئەم میرانە وای كرد كەوا پلانەكانی ئەم دوو ئیمپراتۆریەتە داگیركەرە سەربگرێت بۆ داگیر كردن و دابەش كردنی خاكی كوردان لەنێو خۆیان دا, بەم هۆیەش هۆكارەكانی سەرنەكەوتنی ئەم میرنیشەكوردان كۆمەڵێك هۆكار هەبوزون كە وئەوانیان لەخەیالی سەربەخۆی بوون و رزگار كردنی خاكی ووڵات بەدور دەخستەوە. بۆئەمش میرنیشینی سۆران بە هۆی دەست رۆی وهەبوونی پاڵ پشتی جەماوەر بۆ خۆی وچەك وتەقەمەنیەكی زۆر ناچار بەهۆی خیانەتێكی ئاسای لەلایەن كەسێك بەناوی "مەلای خەتێ" ئەم میرە توانی شكست بهێنێ بەهۆی دەركردنی فتوایەكی ئاینی لەكاتی لەشكر كێشی عوسمانیەكان بۆسەر میرنیشینی سۆران وبەهۆی نەمانی تەعەموولی عۆسمانیەكان لە فەرمان رەوای میری سۆران بەهۆی فتواكەی مەلای خەتێ كە دەڵێت: ئەی براو خوشك ودۆستانی ئازیزی ئیسلام ئەوەلەشكەری عوسمانیەكان دێن لەپێناو فتوحات لەرێگەی ئیسلام دا واتە جیهاد كردن لەرێگەی خوداو رێبازی ئیسلام ئەوەی شەر بكات لە دژی ئەم لەشكەرە كافرو ریسوا دەبێت خوای تەحالە بەهیچ جۆرێ لێی خۆش نابێت جێگەی ناو ئاگری دۆزەخ دەبێت. وە ئەوەی سەربازێكی میر بكوۆژێ دەست وپەنجەكانی سەوزدەبێت خوای گەورە لە دونیای ئاخیرەت دا پاداشتی دەداتەوە. ئەم هۆكارانەو كۆمەڵك هۆكاری ئەساسی هەبوون كەوا ناكۆكی لە نێَوانی ئەم میرنیشانەو شۆرش و راپەرینە كوردیەكان لە خەیاڵی سەركەوتن ورزگاربوون دوریان بخاتەوە




مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6640

_Email: _Name:
 
_comments: