ئەڤینی چیا – دڵنیا پێنجوێن |
2010-02-22
هەرمرۆڤێك لەناخیدا ئەڤیندارەو هیچ مرۆڤێك بێ ئەڤین ناژی،ڕاستەقینە ترین ئەڤینیش ئازادییە بێ ئازادی ژیان مردنێكی سەرانسەرو پوچەڵە،هەربۆیەش ئەوەی یەڕاستی ژیاندەكەن ئەڤین داری ئازادین. چیاش لانەی ئەڤیندارانی ئازادیە چیا شوێنی ئەڤینی ڕاستەقینەیە، ئەڤینی چیا ئەڤینی سروشتە ئەڤینی وەڵاتو گەلە، چیا واری سەرهەڵدێرانە واری قبوڵنەكەرانی كۆیلەتیو بندەستییە چیا سەنگەری ئازادكەری وڵاتی دگیركراوە چیالانكەی بەدەست هێنانی شەرەفی ڕاستەقینەی مرۆڤانە كەشەرەفی ڕاستەقینەش بەدەست هێنانی كەسایەتەكی ئازاد كولتورومێژوو و وڵاتێكی ئازادە. چیا كانگای هاوڕێیەتیە ئەو هاوڕێیەتییەی لە ژیانو مەرگدا لە شەڕوئاشتیدا وەك دڵوخوێن بەیەكەوەنو لەیەك جیانابنەوە. مرۆڤ كاتێك لە چیا ئەڤیندار دەبێتو دەبێتە فەدایی یەكەبەیەكەی ڕووەكو باڵدارو خشۆكو ئاو و خاكی وەڵاتەكەی ڕاستی كەشف دەكاتو دەبێتە فەدای كە {ڕاستی ئەڤینە ئەڤینیش ئازادیە} ژیانی چیا ئەو ژیانەت فێردەكات كەقەت نامریو هەمیشە دەبێتە ترووسكێك بۆ لاپەڕەكانی مێژوو. لەسەری چیا كاتێ خۆرهەڵدێ هێشتا تریفەی بەرەبەیانەو باڵدارەكان لەزیكری ڕووناكی دانو گوڵەكانیش خەریكن سوژدە بۆ خۆردەبەن شەونمی بەرەبەیانیش بەدەم تیشكی خۆرەوە بریسكە بریسكی دێو قاقابۆی پێدەكەنێ تۆش لەگەڵ ئەم سروشتە دڵڕێنەدا نەفەسێكی تادوای بەحەسرەتی ئازادی هەڵدەكێشیوعینادی بەدەستهێنانی ئازادی جارێكیتر بەیەكەبەیەكەی دەمارەكانی لەشی مرۆڤدا تێپەڕدەبێت.ڕۆژێك دونیا هەوربێتودەنگی هەورو دروست بوونی بروسك تا دوواڕادەبەرزە بەڵام لەگۆشەیەكەوە لەتەنیشت ئەم هەورە ڕەشانەوە تیشكی خۆر دەركەوتووەو هەبوونو جوان بونو پەیامی دایك بونی ئەوهەورانەدەدات كە دەیانەوێت ونیبكەن دەرسی هەردەم نەمری خۆرەكانی ئازادی ژیانت پێشكەش دەكاتو پێشەنگی ڕۆحی شۆڕەشگێڕانی ئازادی لەلایەن خۆیەوە پێناسەدەكات مرۆڤ بەخۆی دەڵێ كەشۆڕِەش گێڕێكەوهێزی نوێبوونەوەو گۆڕینی ژیانە.كاتێك چەندڕۆژان لەڕێدەڕۆیتو جانتاكەت وەسیلاحەكەت كەهەموو پێداویستی تۆن لەسەرپشتتەو تادواڕادەی هێزت هیلاكبووی دەگەیتە چیایەك كە لەلایەكەوە بەفری سپی وەكو بوكێك نمایشی خۆی دەكاتو لەلایەكەوەگوڵی ڕەنگاورەنگ وەك ڕەنگی سروشت سەیرت دەكەنو بەبۆنە خۆشەكەیان مەستت دەكەن لەخوار ئەوانیشەوە گۆلی ئاو كەوەك ئاوێنەی نمایشی سروشت وێنەی هەمو ئەم جوانیانەی لەخۆی هەڵكێشاوە وەخۆشت ئیدی بویتە بەشێك لەوانو ئەوان بەشێكی پیرۆزن لە ژیانت، چاوەكانت پڕدەبن لە هیوای ئەڤینی ئازادیولانكەڕەنگینەكەت چیا، تۆئیدی بەوەباوەڕدەكەی كە ئەگەر ژیانێك لەسەری چیانەبێت ژیاننیە چونكە ژیان تێگەیشتنە لە ڕاستی لەئازادی لە پیرۆزی لەكەد لەسروشت لە مرۆڤ لەكۆمەڵگا لە هاوڕێیەتی، هەموو ئەمانەش لەژیانی شۆرەشگەڕی لەدایكە چیا فێردەبیو تێدەگەی. فكراندن لەوخاكەی كەبەسەدان تاڤگەو كانیاو ڕووبارو چیاو بەملیۆنان گوڵو گیاوبەردو دارو بەهەزاران گردو دۆڵو دەشتو گوندی بەهەشت ئاسای شایەدی بەهەزاران ئەڤینی ئەنفال كراو لە مێژووی كوردستاندا، بوونی بەملیۆنان هەژارلە بەپیتترین خاكدا بونی بەهەزاران منداڵی بێ دایكوباب لە خاكی دایكی یەكەم شارستانی مێژووی مرۆڤایەتیدا، بێلانە بوونی ئەوگەلەی بۆ هەموو بێلانەكان بووە لانە، فكراندن لەو گەلەی لە خاكی خۆیدا بەپەنابەر لەقەڵەم دەدرێت و زمانو كلتورو مێژووەكەی لێ قەدەغەدەكرێ و هەرڕۆژێك بەدەیان جار ژیانی لێدەكەن بەمردن، ئیدی مرۆڤ دەبێتە كۆرپەی چیاو فەدای ئازادی. مرۆڤ بۆئازادی فێری زانستی ئەڤینی چیادەبێ, ئەڤینی چیا ئەڤینی لەناوبردنی نەخۆشی دەسەڵاتدارییە،چیا ئەوشوێنەیەكە گوێبیستی دواین ووتە و وەسیەتو شیعاری شۆڕشگێڕانە چیا بیسەری ئاوازی ئینتیقامی هەڤاڵێتیە چیا هەردەم كانی خوێنی شەهیدانە چونكە جێی لەدایكبونی ئازادییە, چیا هەڤاڵی ئەو گەنجانەیە كە وەكو ڕوبارەكانی كوردستان بێ ڕاوەستان لە تێكۆشاندان بۆ ئازادی، گەنج پێشەنگایەتی شۆڕشی هەقیقەت دەكەن بەرامبەری ئەو سیستەمەی ژیانی كردووەتە ژیانی ناهەقاپەرستەكان، وە ئەو گۆڕە بێناونیشانەی لەمێژوودا بۆ گەلی كورد لەلایەن دوژمنەوە دانراوە وەك چیا زیندوی دەكەنەوەو لە نوێوە مێژووی هەقیقەت دەنوسنەوە. هەربۆیە ئەوان شۆڕشگێڕن {شۆڕشو شۆڕشگێڕقەت نامرن}. شۆڕشگێڕ قەت بنناكەون چونكە خاوەنی ئیرادەی پۆڵاین و هێڤی گەورەو پیرۆزن كەڕێبەری گەلی كورد ڕێبەرئاپۆ دەڵێت {هێڤی لە سەركەوتن گەورەترە} هەربۆیەش ئەوان بەسەردەكەون لەمبارەیەوە پێغەمبەرعیساش دەڵێت {ڕاستەقینەیەك كەلە تاریكیدا لەگوتنی دەترسای ڕۆژێك لەڕوناكیدا گوێتلێی دەبێ ئیمانێك كەلە سوچی ماڵە چۆڵەكاندا فێری بووی ڕۆژێ لەسەربانەكاندا هاواری بۆدەكرێت} لەكوێ نەخۆشی هەبێت شۆڕشگێڕانی هەقیقەت چارەسەریدەكەن هەربۆیەش دەگەنە كۆمەڵگایەكی ئازادو دیموكراتیك، چونكە ئەڤیندارن، ئەڤینی ڕاستەقینەش ئازادییە. Dılniya pencewin

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6628
|
|
| |