كەركوك دەنگدانی پێویستە نەك گەمەی سیاسی - ئاـ مامۆستا سەلاح دین |
2010-02-19
لەشاری كەركوك نەیارانی كورد دەڵێن : ململانیی ناكۆكی نێوان هاوپەیمانی كوردستان و لیستی گۆران لەم هەڵبژاردنەی ئێستاكە وای لێهاتووە ئێمەیان لەبیر چووە لەگەل وادەی نزیك بوونەوەی هەڵبژارننی نوێنەران بۆ پەرلەمانی ئێراق كە بڕیارە لە 7/3/ 2010 لە گشت پارێزگا كانی ئێراق و كوردستان ئەنجامبدرێت، لەم بارودۆخەی ئەومرۆدا دەمەوێت ئاماژە بەخالێكی گرنگ وهەستیار بدەم، ئەویش شێوازی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە بەتایبەتی لە شاری كەركوك، كە دەبێت بۆ ئێمەی كورد هەڵوەستەی لەسەر بكرێت، لەجیاتی نواندنی یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی بەپێچەوانەوە گەمەی سیاسی هەندێك لایەنی سیاسی هەڕەشە بۆ ئایندەی كەركوك دروست دەكات، بۆ دیاری كردنی چارەنووس كەركوك و رزگار كردنی لە مەترسیەكان و رووبەرو بوونەوەلەگەل نەیارانی دیموكراسی،وادەخوازێت كەركوك بۆ كورد تایبەتمەندی خۆی هەبێت، ئەمە واتای ئەوە دەگەێنێت كە ئێمە رێز لە ماڵی خۆمان و خوێنی شەهیدان بگرین، پێویستە هەموو لایەن وفەوارەیەكی سیاسی كار پێكەوە بۆ كوردستانیەتی كەركوك بكرێت، بەڵام بەداخەوە هەندێك لیست و لایەنی سیاسی بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی خۆیان رەچاو دەكەن، پرۆیاگەندەی ژەهراوی، سوكایەتی بەكتركردن، لافیتەوراندن، رق وكینە دروست كردن هتد ئاراستەی یەكتری دەكەن، هەروەها لەهەمان كاتدا رووی شارستانیەتی كورد بەرامبەر پیكهانەكانی تری شارەكە ناشرین ونامۆ دەكەن، وایلێهاتووە نەیارانی دیموكراتی وكوردایەتی خۆم گۆبیستی ووتەیەكیان بووم دەڵێن: بەهۆی ململانی هاوپەیمانی كوردستان و لیستی گۆران زورباشە لەم هەڵبژاردنە ئێمەیان لەبیرچووە، ئێستا بەئارەزوی خۆمان كاری سیاسی و ماڵی خۆمان ریك دەخەین، ئایائەم وتەیە چەندە مەترسیدارە وچەندە شەرامەزرییە بۆئێمەی كورد، بەدەستی خۆمان هەڕەشە لەماڵی خۆمان بكەین، پێش ئەوەی زیاتر بچمە نێو ئازارو ناوەرۆكی مەسەلەكەوە حیكایەتێكی كونی كوردەواریم دێتە یاد، بەڵام كەباس لە چۆنیەتی رووداوێك دەكا كەپەیوەستە بەباتەكەمەوە، دەگێرنەوە جارێك شێریك بۆ حەسانەوە ماندوبوونی خۆیی لەپاڵ شاخێكدا پالیدابووە، لەناكاو بێ ئەوەی ئاگای لێبیت لەسەروی شاخەوە بزنە كێوەیەك بەردێكی گەورە خل دەكاتە خوارەوە مامەی شێر كەخۆیی بەئاغایی دارستان دەزانێت، لەخەو رادەچەلەكێت وعەیب نەبێت پاشۆلی خۆیی پیس دەكات، لەسەروی شاخەكەوە گوێبیستی قاقایی پێكەنین بزنە رەش دەبێت، شێر لە هاوڕێی بزنی پرسی ئەنجامدانی ئەو كارەی لێدەكات، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت گەمەم كرد، لەبەر ئەوەی كار لەكار ترازەبوو شێر دەڵێتە مام بزن بەراستی ئەوەی تۆ كردت گەمە نەبوو، لێرەدا دەمەوێت ئەم گەمەیە بەرمە نیو هەڵبژاردنی ئەم جارەی لایەن و لیست و قەوارە جیاوازەكانی خۆمانەوە، هەست نەكردن بە مەسئولەیەتی مێژوو، رێزنەگرتن لە ماڵی خۆمان كەركوك بەهەمان چارەنووسی، مام شێردا تێدەپەرێت ، ئەو كات نازانم كار ناكات، زمانی سیاسەت بەزەیی بەهیچ كەس ناكات، مێژوو بۆ خۆی هەموو شتێك تۆمار دەكات. 
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6610
|
|
| |