پلانگێری نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان پلانگێرییە لەسەر هەموو ژنانی ئازادیخواز
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


ژن
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
پلانگێری نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان پلانگێرییە لەسەر هەموو ژنانی ئازادیخواز

2010-02-13

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

لەیازدەهەمین ساڵوەگەری پلانگێری نێودەوڵەتیدا كە لەكەسایەتی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز(عەبووڵا ئۆجەلان )دا لەسەر ئیرادەی مرۆڤایەتی و گەلی كوردو و ژنان بەتایبەتی بەڕێوە دەچێت، زۆربەتوندی پلانگێران وتەواوی ئەوهێزانەی لەپلانگێریدا بەشداربوون ڕسواو شەرمەزاردەكەین ولە هەمانكاتدا سەری ڕێزو نەوازش لەبەردەم تەواوی ئەو شەهیدانەدادەنەوینین كەبەچالاكی گیانبازی گیانی خۆیان بەختكرد لە پێناوی بەرپەرچدانەوەی وپوچەڵكردنەوەی پلانگێریدا.
پیلانگێری بەرهەمی سیستەمی پیاوسالاریەو یەكەمین پلان لەسەر ژنان بەڕێوەچووە سیستەمی سەرمایەداریش ئەو سیستەمەیە كە لەئاستێكی بڵنددا نوێنەرایەتی عەقڵیەتی پیاو سالاری دەكات لەسەدەی بیست دا زۆرترین پیلان‌و گەلەكۆمەی لەسەر ئیرادەی گەلان‌و بزوتنەوەی ئازادیخوازەكان بەڕێوەبردووە لەناو هەمووشیاندا قوڵترین‌و چەپەڵترین پیلانگێڕی ڕفاندن‌و دەستگیركردنی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عبدوڵا ئۆجەلان)ە لە 15ی-شوباتی ساڵی 1999دا بوو لەوكاتەوە هەتا ئێستا بەڕێزی لەزیندانێكی تاكەكەسی دا ژیان بەسەردەباو لەهەموو مافە مرۆییەكان بێ بەشكراوەو دور لە یاساو پێوانە دیموكراتیەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و بەردەوام ئەشكەنجەی دەرونی‌و سایكۆلۆژی لەسەر بەڕێوەدەچێت جگە لەژەهر خواردكردنی بەهۆكاری هەلومەرجی نا لەباری ناو زیندان ڕووبەڕووی گەلێك نەخۆشی جەستەیی بۆتەوە ..
ژنانی ئازادیخوازو كەسایەتی دیموكراتخواز:
هەموومان دەزانین كە ڕێبەری گەلی كورد لەسەر دۆزی نەتەوەیەك دەستگیركراوەوئەو تاوانەی كە بەڕێزی پێ دادگای دەكرێت ئەوەیە كە فەلسەفەو ژیانێكی ئازادو شەرەفمەندانەی بۆ گەلی كورد ئافڕاندو گەلی كوردی لە هەرچوارپارچە هێناوەتە لای یەكتر و ڕێگەی لەبەردەم گەورەترین شۆرشی ژنان كردەوەو ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنی پێشكەش بەهەموو ژنان كردووە. ژنی كوردی لە چەوساندنەوەو پاشكۆیەتیەوە گەیاندە گەورەترین پێشەنگی كۆمەڵگا لەبەڕێوەبردنی سیاسەت‌و سەربازی‌و كۆمەڵایەتی‌و ڕۆشنبریی دا ئەم تێكۆشانەی كردە بەهێزترین نموونە بۆ پێشەنگایەتی كردنی تەواوی مرۆڤایەتی .ئاشكرایە كە سیتەمی دەسەڵاتداران لەبەرامبەر تێكۆشانێكی بەم شێوەیەدا خۆیان پێ ڕاناگیرێت چونكە سیستەمی پیاو سالاری سیستەمەكەی خۆی لەسەر بنەمای نكۆڵی كردن لەڕەنج‌و هەبوونی ژنان پێشختووە كاتێك ژن دەبێتە خاوەن ناسنامەی خۆی‌و كەسایەتی خۆی دەدۆزێتەوەو ڕۆڵێكی ئاكتیف دەگێڕێت تەواوی بەهانەكانی سیستەمی پیاو سالاری بۆ كۆیلەكردن پوچەڵ دەكاتەوە. ڕووبەڕووی هەوڵوەشانەوە دەبێتەوە. هەر بۆیە دەتوانین بڵێین كە ڕێبەر ئاپۆ بەپێشختنی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان گەورەترین وەرچەرخانی مێژووی‌و شۆڕشی زهنی ویژدانی و ئەخلاقی لە كۆمەڵگادا بەرپا كردو دەمامكی دوو ڕوویی لەسەر سیستەمی پیاو سالاری هەڵماڵی لەو واتایەدا دەتوانین بڵێین ڕێبەر ئاپۆ پرۆمەتۆسی سەردەمەو ڕووناكی لەدەستی زۆرداران سەندەوەو دایە دەستی ژنان لەسەر ئەم بنەمایە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان پیلانگێڕیە لەسەر هەموو ژنانی ئازادیخواز . هەربۆیە لەگەڵ دەستگیركردنی ڕێبەر ئاپۆ تا ڕۆژی ئەمڕۆ چەندین شۆڕشگێڕ لە پێناوی پاراستنی ڕێبەر دا خۆیان كردە پەرژینی ئاگرین‌و خاوەن لەو بەها پیرۆزانە دەركەوتن كە لەكەسایەتی بەڕێزیدا كۆبۆتەوە لەسەروی هەمووشیانەوە شۆڕشگێڕانی ژن بوون كەجگەلەژنانی كورد ژنانی نەتەوەكانی تریش بوون .
ئاشكرایە ڕێبەر ئاپۆ هەمووسنورەكانی زیندانی تێپەراندووەو بەبەرهەمە فكریەكانی و ڕامانی بەهێزی توانیویەتی خۆی بگەێنێتە هەر چوارلای جیهان . لەواری پراكتیكیشدا چەندین پڕۆژەی چارەسەری‌و ئاشتیخوازانە لە چوارچێوەی مۆدێرنترین سیستەمی دیموكراتیانەی ڕادیكاڵی گەلانی پێش كەش بەهەموو مرۆڤایەتی دەكات بەردوام لە هەموو تێزەكانی دا ژنی كردۆتە ناوەندی چارەسەری بۆ تەواوی كێشەكانی كۆمەڵگا. ئێمە وەك‌و ئەنجومەنی ژنان ئازادی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئایدلۆژیای ڕزگاری ژن كە ڕێبەر ئۆجەلان پێشكەشی بەهەموو ژنان كردووە وەك بەهێزترین فەلسەفەو ئایدۆلۆژیای ژیانێكی ئازاد چارەسەری بۆ هەموو كێشەكانی ژنان دەبینین‌و لەسەر ئەو ڕێبازە تێكۆشان بەڕێوەدەبەین پێمان وایە كە ئەم ئایدۆلۆژیاو سیستمە تاكە چارەسەریە بۆ هەموو كێشەكانی ژنا ن بەتایبەتی ژنانی باشوری كوردستان .لە سەر ڕۆشنای ئەم راستیانە چەندە تێكۆشانی ئازادی ژنان بڵند بكەین هێندە بەهانەكانی سیستەمی پیاو سالاری بۆ كۆیلەكرنی ژن پوچەڵ دەبێتەوە ڕووی ڕاستەقینەی سیستەمی سەرمایەداری مۆدرێرنیتە زیاتر دەردەكەوێت. بەتایبەتی هەڵوێستی دوو ڕووییانەی لەبەرامبەر گەلی كورد بەگشتی‌و ژنان بەتایبەتی كە لەسایەی ئەم سیستەمەدا گەورەترین بێ ڕێزی بەئیرادەی گەلی كوردو بەناسنامەو هەبوونی ژنەوە دەكرێت و بەشێوەیەكی زۆر سیستەماتیك كۆیلایەتی بەڕێوەدەبات هەر بۆیە ئێمە داوا دەكەین لە هەموو ژنێك كە بەپێشخستنی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان خاوەن لە ڕێبەر ئاپۆ دەربكەون چونكە زیندانی كردنی ڕیبەر ئاپۆ زیندانیكردنی ژنانەو ئازتدی ڕ]بەر ئاپۆ ئازادی ژنانە ‌و داوا دەكەین بەزوترین كات پیلانگێڕان دادگایی بكرێن‌و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بكرێت.
نا بۆ سیستەمی پیاوسالار و پلانگێر
بژی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان
بژی ڕێبەر ئاپۆ



ئەنجومەنی ژنانی ئازادی پارتی چارەەسەری دیموكراتی كوردستان
13-2-2010



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6555

_Email: _Name:
 
_comments: