بە هۆی فرە لیستیەوە ئەگەری لاوازبوونی كورد لە كەركوك لەئارادایە
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


هه‌واڵه كان
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
بە هۆی فرە لیستیەوە ئەگەری لاوازبوونی كورد لە كەركوك لەئارادایە

2010-02-08

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


كەركوك كە وەك شارێكی كوردستانی فرە كەلتوری و ئەتنیكی دەناسرێ، چۆن لە هەڵبژارنی پەرلەمانی ئێراق دا بەشداری دەكات. جێی سەرنجە كە كوردەكان بە پێنج لیستی جیاواز بەشداری دەكەن ئەوەش ئەگەری لاوازبوونی نوێنەرایەتی كوردی لە كەركوك لێ دەكەویتەوە. لە شاری كەركوكی باشوری كوردستان 27 لیستی سیاسی پیشبركێ لەسەر بە دەست هێنانی 12 كورسی پەرلەمانی ئێراق دەكەن. پارتە توركمانەكانیش بە رێبازی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق دا دەكەن كە لە حەووتی مارت دا ئەنجام دەدرێ. لەو شارە كورد، عەرەب، توركمان و ئاشوری پێكەوە دەژین، كەركوك لە سێ قەزا پێك دێ، زۆربەی لیستەكان كە لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردن بوون، لەگەڵ لیستە سەرەكیەكانی ئێراق بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.
پارتە توركمانەكانی كەركوك بە تاكتكی جیاواز ئەمجارەیان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق دەكەن و پەیمانیان لەگەڵ لیستە گەورەكان دا بەستووە. بەپێی ماڵپەڕی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە ئێراق لە كەركوك میلیۆنێك و 343 كەس دەژین و لەوانە 787 هەزار كەس مافی دەنگیان هەیە.
لە كەركوك 299 ناوەندی دەنگدان هەن كە 184 لەوانە لە ناوەندی شارە و ، 115 ناوەندیش لە قەزا و ناحیەكانی كەركوك دەكرێتەوە. لە كەركوك كوردەكانی بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردن دەكەن ئەوانیش لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لە 13 پارت پێك دێت ، لە نێویان دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ، لیستی گۆڕان كە نوشیروان مستەفا سەرۆكایەتی دەكات، لیستی یەكگرتووەی ئیسلامی، لیستی كۆمەڵی ئیسلامی ،لیستی قەڵای كەركوك كە توركمان ، عەرەب و كورد و كریستیانەكان لە خۆدەگرێ، لیستی چاكسازی و نوێبونەوەی عەلی ساڵەیی، بەڵام لیستی ساڵەیی خۆی لە هەڵبژاردن كێشایەوە.
لە هەڵبژاردنی 2005 دا توركمانەكان بە لیستیك بەشداری هەڵبژاردن بوون ، بەڵام تەنیا یەك كورسیان بەدەست هێنا ئەویش لە لایەن بەرەی توركمانیەوە بوو. بەڵام ئێستا چوار لیستی توركمانی كە لە لایەن توركیاوە پشتگیریان لێ دەكرێ، لەگەڵ لیستە سەرەكیەكانی ئێراق دا بەشداری لە هەلبژاردن دەكەن. ئەمجارەیان دەیانەوێ بەلایەنی كەمەوە 4 كورسی مسۆگەر بكەن. عەرەبەكانی كەركوكیش دابەش بوون بەسەر لیستی عەرەبی سونی و شیعیەكانی ئێراق دا و پەیمانیان لەگەڵ چەندین لیستی جیاوازی گەورەی ئێراقدا كردووە.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6524

_Email: _Name:
 
_comments: