خوێندكاران لەبەر ئەوەی كە لە تاقیكردنەوەدا بە تیپی لاتینی وەڵامیان داوەتەوە، مامۆستاكان، نمرەی سفریان داونەتێ |
2010-02-08
خوێندكارانی كەمپی پەنابەرانی مەخمورو باكوری كوردستان كە لە بەشی راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدینی باشوری كوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن، لەبەر ئەوەی كە لە تاقیكردنەوەدا بە تیپی لاتینی وەڵامیان داوەتەوە، مامۆستاكان، نمرەی سفریان داونەتێ. خوێندكاران رایانگەیاند: ژمارەیان 300 خوێندكار دەبێت و نزیكەی 150 خوێندكاریان لە باكوری كوردستانەوە هاتوون،ئەوانی دیكەش لە كەمپی مەخموره هاتوون، وێرای ئەوەی كە خوێندكارانی بەشی راگەیاندن لە تەواوی جیهاندا ئازادن بە چ زمانێك دەخوێنن، بەڵام لێرە رێگە نادەن كە بە لاتینی بنوسین ، پێیان راگەیاندووین كە دەتوانن بە زمانی فارسی، عەرەبی، توركی و ئینگلیزی بنوسن، بەڵام بۆتان نییە كە بە تیپی لاتینی بنوسن. خوێندكاران راشیانگەیاند كە ئەو بریارەی كە لە دژی ئەوان دراوە بریارێكی سیاسیە و،جیاوازی كردنە لە نێوان خوێندكاران دا،بۆ چارەسەركردنی پرسەكە، بریاریان داوە كە سەرۆكایەتی زانكۆ بەسەر بكەنەوە.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6523
|
|
| |