شاری سلێمانی خاوەنداری لە شیرین عەلەم هویی دەكات
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


هه‌واڵه كان
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
شاری سلێمانی خاوەنداری لە شیرین عەلەم هویی دەكات

2010-02-08

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


كەمپینی واژۆكۆكردنەوە لە دژی سزای سێدارەی كچە گیراوی كورد شیرین عەلەم هویی لە ژێرا ناوی، ژیان مافی هەركەسێكە لە شاری سلێمانی باشوری كوردستان دەستی پێكرد. گروپێك لە دادكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی دەستیان بە هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوە لە دژی لە سێدارەیدانی كچە گیراوی كورد و ئەندامی پەژاك شیرین عەلەم هویی ناسراو بە روناهی ڕوكەن بە ناوی ژیان مافی هەركەسێكە كردو لە كەسایەتی عەلەم هووییدا، داوای ئازادی سەرجەم گیراوانی كوردی سزادراو بە سێدارە كرا. داكۆكی كارانی مافی مرۆڤ لە بانگەوازێك دا، ڕایانگەیاند: سێدارە سزایەكە لە دەروەی مرۆڤایەتی و هەرچەندە بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی ئیران ،بەكارهینانی هەرجۆرە ئەشكەنجەیەك لە كاتی لیرسینەوە و ئیفادەوەرگرتندا قەدەخەیە، بەڵام بە پیچەوانەی ئەوەشەوە شیرین عەلەم هویی ڕووبەڕووی ئەشكەنجەی گران هاتۆتەوە و لە وەها براودۆخێك دا ئیفادەی لێوەرگیراوە.
هەروەها لە بانگەوازیەكە دا، ڕاگەیندراوە كە ڕوناهی ڕوكەن ،زمانی فارسی باش نازانێت و تێناگات و وێرای ئەوەش لە تاران بە فارسی ئیفادەكەی لێوەرگیراوە ،بەو هۆكارانەش برینەوەی سزاكەی لە سێدارەدانەكەی جێی گومانە و بۆیە دەبیت جارێكی دیكە سزاكەی هەڵوەشێتەوە و جارێكی دیكە دادگا،دادپەروەرانە چاوبە دۆزەكەی دا بخشێنێتەوە. داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كە لە هەڵمەتەكەیان دەست پێكردوە ،لە پێناوی پاراستنی گیانی عەلەم هویی و گیراوانی دیكەی كورد دا ،داوا لە هەموان دەكەن بە ئیمزا پستیوانی لە هەڵمەتەكە دا بكەن لە سەر تۆڕی ئەنتەر نێت كە ئیستا لە سەر ئكرانی تەلەفزیۆنەكەمان نیشان دەدرێت.
http://shirin-alamhooli.blogspot.com
شیرین عەلەم هویی سالی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیرانەوە لەتاران دەستگیركرا و له ‌لقی پانزەی دادگای گشتی تاران بەتۆمەتی موحاربە و پەیوندی لەگەڵ پارتێكی كوردی بەرهەلستكار سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕایەوە. شیرین عەلەم هویی تەمەن 28 ساڵان‌، خەڵكی گوندی دێم قشڵاقی سەر بە ماكۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ئێستاش زیندانی ئەڤینی شاری تاراندا زیندانیەوە چاوەڕێ پەتی سێدارە دەكات.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6522

_Email: _Name:
 
_comments: