موراد قەرەیلان: ئەگەر وڵامی پێشنیارەكانمان بۆ چارەسەری ئاشتیانە نەدرێتەوە، واتا توركیا شەڕ دەخوازێت |
2010-02-08
جاڕنامەی چارەسەری دیموكراتی كەجەكە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەنەرا دەنگێكی مەزنی دایەوە. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرات ووتی ، سورین لەسەر ڕیبازی ئاشتیانە بۆ چارەسەری پرسی كورد. قەرەیلان ئەو سوربونەی وەك ستراتیژی بەناو كرد و دەربارەی ئەو سێ پرەنسیپەی كە وەك پیوانە دەیان بینن زانیاری ڕاگەیاند. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان ڕایگەیاند كە ئەوان سورن لەسەر چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد، بە بیریشی هێنایەوە كە پرسی كورد پرسێكی كۆمەڵایەتیە ، ئەو پرسە وەك ئەوەی كەدەوڵەتی تورك بانگەشه دەكات بەڕێبازی توند و تیژی و گوشار و توانەوە چارەسەر نابێ، زۆر باش دەزانین كە پرسەكە ریشەی كۆمەلایەتییشی هەیە. قەرەیلان ڕایگەیاند كە وێرای هەموو هەولێكی تەگەرەنانەوەش ، ئەوان پرسەكەیان هێنایە رۆژەڤەوە، هۆكارەكەشی ڕیشەیی مێژوویی پرسەكەیە، لەسەر ئەوەش وەها دڕێژەی بە لێدونەكەی دا: ئەو پرسەكە بە توند و تیژی چارسەر ناكرێ ، ئەڵبەتە توند و تیژی رۆلی لە چارەسەری دا هەیە ، بەڵام ئەو پرسە ئەوەی كە توندو تیژی لەو پرسەدا بیكات كردووەیەتی ، پرسەكە زەق بۆتەوە ، بەڵام ئیدی ئەو پرسه بەرێی خوین رشتن چارەسەر نابێ ، چارسەری پیویستی بە رێبازی هاوچەرخ هەیە ، ئەوە بۆ ئێمە ستراتیژیە ، ئێمە دەمانەوێ پرسەكە لەو سنورانەی كووردی لێ دەژی چارسەر ببێ ، بە ژیانێكی یەكسان و ئازاد لەگەڵ گەلانی دراوسێ چارەسەر بكەین ، بێ گومان ئەوە ئامنجێكی ئەلتەرناتیڤە. قەرەیلان دەبارەی پێوانەكانی نەتەوەی دیموكراتی ، وڵاتی دیموكراتی و كۆماری دیموكراتی جاڕنامەكە زانیاری فراوانی دا و ڕایگەیاند كە ئەو مۆدێلە نە نكوڵی لە ناسنامە و نە وڵات دەكات، بەڵكو بە بنەمای دەگرێ و ، پێوانەی نەتوهەوەی دیموكراتی وەك فۆرمێكی كۆمەڵایەتی هەموو ناسنامە و گەل بتوانن پێكەوە یەكسان و ئازادانە بژین. قەرەیلان ووتی: بەپێ بۆچونی ئێمە بە فۆرمی نەتەوەی دیموكراتی ، هەموو ناسنامە و گەل دەتوانن پێكەوە بژین، باسی پێكەوە ژیان دەكەین ، بەڵام بە كوردان دەلێن، زمانت، ناوت و ولاتت قەدەغەیە، ئێمە باسی پێكەوە ژیانی و یەكسانی ڕاستەقینە دەكەین، باشترین مۆدێلیش بۆ ئەوە نەتەوەی دیموكراتیە. قەرەیلان لەسەر پێوانەی ولاتێكی دیموكراتیش ووتی ، ئێمە لەو جێیەی گەلان پێكەوە دەژین وەك ولاتێكی دیموكراتی گوزارەی لێدەكەین، ئەو ولاتە دیموكراتیەی كە ئێمە باسی لێدەكەین دەولەمەندی و پێكەوەژیانی لێیە، ئەگەر بە رێنماییەكی وەها مامەڵەی لەگەڵ بكرێ، دەكرێ رێی ژیانی پێكەوەیی گەلان بگەینە یەك. كاریلان لەسەر پێوانەی كۆماری دیموكراتی ووتی: یەكێتی ڕاستەقینە كاتێك دەبێ كە رێز لە یەكترگرتن هەبێ ، یەكتر قەبوڵ كردن هەبێ ، ژیانێكی دیموكراتی ژیان بە ناسنامە ، كەلتور و وڵاتی خۆتەوە دەبێ، ناوی ئەوەش كۆماری دیموركراتیە. قەرەیلان ڕاگەیاند كە ئەو مۆدێلە نەك تەنیا بۆ چارسەری پرسی كورد بۆ دیموكراتیزە كردنی توركیاش یەكێكە لە پێوانە گرنگەكان. قەرەیلان بەم شیویە بڕیارداریان بۆ چارسەری دیموكراتی دووپاتكردوە. وەك ،دەزانرێت ،كەجەكە لە جاڕنامەكەی دا 4 خاڵی ئاشكرا كرد بوو و لە ڕای گشتیشەوە ،پشیوانیەكی گەورەی لیكرا بوو. موراد قەرەیلان، پشتیوانەیەكەی وەك گرنگ، بەڵام نیوە ناچڵ هەڵسەنگاند. قەرەیلان ڕەخنەی لە هێزە دیموكراتیەكان گرت كە تەنیا بە دەربڕینی پشتیوانی ڕاوەستە لە دۆخەكە ددا دەكەن و پیویستی هەوڵە كاریگەرەكان لە سەر ڕەوشەكە دەستنیشان كرد و هوشیاری دا لە ڕەوشێكی دژبەر دا ،خراپەكاری گەورە دەكەونەوه. قەرەیلان پشتگیری لایەنە جیاوازەكانی بۆ جاڕنامە هەلسەنگاند و سەرنجی بۆسەر مەترسیەكان لەتوركیا ڕاكیشا و ڕەخنەی لەو لایەنانە گرت كە تەنیا بە پشتگیری كردن لە جاڕنامە خۆیان سنوردار دەكەن و ووتی: حكومەتی ئاكەپە توركیا هێناوەتە خالێكی زۆر مەترسیدار و جدی ، تا دێت چەقۆ دەگاتە سەر ئێسقان ، لە كوەردسان كردەوەی كودەتاكاری و دۆخی نائاسایی دەگوزەرێ، لەبەرمبەر ئەو دۆخە هەموو كەسانێكی كە خۆیان وەك دیموكرات ، سۆسیالیست و ، چەپڕەو و خۆیان وەك ئیسلامی دیموكراتی ڕاستەقینە دەبینن، دەبێ چالاكانە خۆیان لە دۆخەكە بگەیەنن. قەرەیلان پرۆژەی حكومەتی ئاكەپە بەناوی كرانەوە وەك هەوڵی بە كۆیلە كردن و ڕادەستكاری هەلسەنگاند و ، لەسەر هەلوێستی بەرمبەر ئاكەپە بانگی لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە نوێنەرایەتی ویژدانی كۆمەڵگە دەكەن و لایەنە دیموكراتیەكان كرد و داوای لێكردن كە كۆنفرانسێكی دیموكراسی ببەستن و لەسەر ئەوەش وەها درێژەی بە لێدوانەكەی دا: مخابن تا ئێستا گوێیان بەو بانگەوازی و هەوڵانە نەداوە هەر بۆ ئەوەش نەگەیشتۆتە ئامانجی خۆی ،هەموو كەسێكی خۆیان بە سۆسیالیسترین، دیموكراتیترین، لیبرالیتیرین و بەكاریگەرترین كەس بەناو دەكەن زۆر قسە دەكەن، بەڵام دەستی خۆیان ناخەنە ژێر بەردێك، لە راستدا ئەوە هەڵهاتنە لە بەرپرسیارێتی ، ئەوەش بەواتایە دێت ، توركیا ڕادەست بە ئاكەپە كراوە كە وەك بازرگانی سیاسی مامەڵە دەكات. قەرەیلان سەرنجی بۆ سەر هەلوێستی ئەورپوا ڕاكیشا و ، گفتوگۆكانی لە پەرلەمانی ئەوروپا وەك گفتوگۆی گرنگ هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند كە تەنیا بانگەوازی كردن، ئەنجامی جدی لێناكەوێتەوە. قەرەیلان لە درێژەی قسەكانی دا ووتی: پەرلەمانی ئەوروپاش وەك دەزگا پشتیگیری لەو كۆنفرانسە دەكات ، بەڵام بڕیارەكانی خۆی لە پەرلەمان دا وەك دەوڵەتی تورك بۆ پاكتاو كردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد ئەرێ دەكات و ئەو سیاسەتەش ڕاست دەبینێ ، ئەگەر تۆ هەموو بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد وەك تیرۆریست ڕاگەیەنی بە واتای پشتگیری كردن لە دەوڵەتی تورك و ئۆپەراسیۆنەكانی دێت ، واتە تۆ پشتگیری لە شەڕ دەكەی ، ئێمە دەمانەوێ ئەوە بزانین یەكێتی ئەوروپا پەرلەمانی ئەروپا لایەنگری چارسەری دیموكراتیە یان نا ؟ ئەگەر لایەنگرە ئەو كاتە دەبێ لەبەرمبەر هەموو جۆرە توند و تیژیەك هەلوێست بنوێنێ. قەرەیلان بە بیری هێنایەوە كە هەموو كەسێك شتێك دەلێ بەڵام دەوڵەتی تورك هەنگاو بە هەنگاو پێداویستی نەخشەی پاكتاو كردن جێبەجێ دەكات و لەسەر ئەوەش قەرەیلان ووتی: ئیدی نیوناچڵ دەبێ كە هەندێ لایەنی پەیوەندیدار وەك تا ئێستا وا بووە لە ئێستا بەدواشەوە تەنیا سەیری پرۆسەكە بكەن یان بە دەنگێكی لاواز و قەلس پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی بكەن ، دەبێ هەموو كەسێ شانی بداتە بەر و ، بەرپرسیاری تەنانەت ڕسكیش لەبەرچاو بگرێ. موراد قەرەیلان ڕاشیگەیاند كە جاڕنامەكەیان، لە هەمان كات دا وشیاركەرەوەیەكیشە بۆ حكومەتی ئاكەپە تا دەست لە پیلانگێری لەناوبردن و پاكتاوكردن بەردا. قەرەیلان دەلێ ئەگەر دەوڵەت یان حكومەت وەڵام نەدەنەوە ، واتای ئەوەش ڕاگەیاندنی شەڕە. قەرەیلان ڕایگەیاند، ئەوان لایەنگری چارەسەری دیموكراتی و سیاسین، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورك بەسەریان دا بدا، ئەوا بەهەموو شێوەیەك خۆیان دەپارێزن. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە قەرەیلان بۆ ئایندەی توركیا سەرنجی بۆ سەر گرنگی جارنامەی چارسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد ڕاكیشا و ووتی ، ئێمە هیوادارین ئەو گرنگیه مایەی تێگەیشتن بێ و ، لە نێو دەوڵەت و حكومەتیش دا بایەخی پێ بدرێ. قەرەیلان ڕایگەیاند كە حكومەتی ئاكەپە لە نەخشەی پاكتاوكردن دا بە دوای دەستەڵاتداری و ئایندەی خۆیەتی و لەسەر ئەوش ووتی: ئەو جاڕنامەیە بۆ وشیار كردنەوەی دەوڵەت و حكومەتی ئاكەپەیە، وشیاریە كە دەست لەو سیاسەتەیان بەردەن ، ئەو سیاسەتەیان بۆنی خوێنی لێدێ ، سیاسەتی شەڕە ، ئەگەر وەڵامی ئەرێنی ئەو جاڕنامەیەی ئێمە نەدەوە ئەو بە واتای درێژەدان بەو سیاسەتە مەترسیدارەیە. واتای شەرە، پرۆژەی وەگەڕخستنی نەخشەی لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلیی كوردە، بە گرتنی هێندە مرۆڤ لەو ئاستەدا، بە سەپاندنی گوشار، درێژەدان بە ڕێكەوتنە لەگەڵ ولاتانی دراوسێ. لەبەرمبەر ئەوە قەرەیلان هەلویستی خۆی وەها نیشان دا: لەبەرامبەر ئەوە هەڵوێستی ئێمە پاراستنی كەرامەتمان ، ئابڕومان ، دەستكەوتەكانمان و گەلەكەمان دەبێ ، هێز و تواناشمان بە هێندەی ئەوە هەیە ، ئەوانەی باوەریان بەوە نیە لە كرداردا بەچاوی خۆیان دەیبنن ، گەل و بزوتنەوەیەك نین لەو ناوەدا بێ هەنگاو و بێ دەستپێشخەری بن ،دەرفەت و چەپەرێكی كە گەلەمان پشتی پێ ببەستێ ، ئەو بەهایانەی كە تێكۆشانەكەمان ئافراندویەتی لەو ئاستەدا كە لە دژی هەموو هیرشێك بزوتنەوەی ئازادی بەرگری لە خۆی بكات ، هەلویستی سەرەكیمان چارسەری دیموركراتی و سیاسیە ، ئەگەر ئەوە قەبوڵ نەكەن و بەسەرماندا بێن ، ئێمەش بەهەموو شێوەیەك خۆمان دەپارێزین. قەرەیلان سەرنجی بۆسەر هەندێ دیداری نیوان ئەمریكا و توركیا راكیشاو ووتی: ڕاست نیە كە ئەمریكا پشتگیری لە سیاسەتی توند و تیژی دەوڵەتی توركیا دەكات، ئەو سیاسەتی توند و تیژیە هیچ ئەنجامێكی لێ ناكەوێتەوە، توركیا تازە بە تازە داوای تەكنیكی پیشكەوتوو لە ئەمەریكا دەكات ، ئەمەریكاش پشتگیری لەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورك بۆ پەیرەوكردنی توند و تیژی و كۆمەڵكوژی دەكات، بەو پێیەش ئەمەریكا دەبێتە شەریكی خوێن ڕشتنی كوردان لە لایەن توركیاوە، لە بواری چەك، جبەخانە و تەكنیك دا پشتگیری دەكات، ویری ئەوانەش فرۆكەی تایبەت ڕەشەكوژیش دەدا، ئەوەش بەو واتایە دێت كە ئەمەریكا ڕاستەوخۆ لەنیو ئەو شەڕەدایە، ئەو كۆمەڵكوژیانەی بەو فرۆكانە بكەونەوە هەموویان ئەمەریكا لێی بەرپرسیارە، هەر بۆئەوەش جاریكی تر بانگ لە ئەمەریكا دەكەم كە دەست لەو سیاسەتەی خۆی بەرداو دوژمنایەتی گەلی كوردو بزوتنەوەی ئازادیخوازیەكەی نەكات.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6520
|
|
| |