سێڤى مێخەگڕێژ! ... |
بهختیار مام حهمید 2010-02-07
سێڤى مێخەگڕێژ!، ئازیزەکەم ئەم هەراو ئاپۆرە چى یە تۆ پێم بێژە؟! ئەم هەموو سێڤ و مێخەک و کوڕوکیژە، ئەم زوڵف و باڵاو ئەشق و چاوى تیژە، ئامێتەیى زەردو سورو سەوزو شین!، تکادەکەم پێمدەڵێ چین؟!، ئازیزم هاتەگۆ یەکسەر وەک خەج و شیرین و زین، وتى بەڵێ، گیانە ئەمە جەژنێکى لەمێژە!، نمونەى ڤالانتاینە،بەڵام، نەک وەک ڤالانتاین ساردو سڕ، ئەم جەژنە فۆلکلۆریەو پڕە لە ئەشقى گەرمو گوڕ، جەژنێکە پڕ لەئەڤین و خۆشەویستى درێژە، تا ئەوجێگەیەى دەزانم ئەمڕۆ (14-2)وەو جەژنى سێوى مێخەکڕێژە، لە ڤالانتاین ئەشق دەنێژرێت!، بەڵام لێرە، ناسک ئەندامان هەر هەموو، وەکو لۆکەو پەرى وپەموو، پێت دەڵێن هەڤاڵ چ دەکەى،تۆوى ئەشقت بنێژە، لە ڤالانتاین تەقلیدیە، وەلێ لێرە نەریت نەریتى کوردیە!، دەى ئازیزم وەرە لێرە هەرچى ڕک و کینەت هەیە، هەرچى بوخزى سینەت هەیە، بە دیار سێوێکى جوانەوە، لە تەک هەزاران مێخەکى بۆنخۆشى خان ومانەوە، بە دیار فۆلکلۆرى ئەشق و ئەڤینى کوردانەوە، هەرچى ڕازى بینەت هەیە، بەناوى گشت ئاشقانى هەر (5)پارچەى کوردلانەوە، لە ئەم جەژنەدا هەڵڕێژە،

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6517
|
|
| |