پیلانگێریەكی نوێ‌،لە سەر شۆرشی باكوری كوردستان - فائیق محەمەد گولپی
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


وتارو لێکۆ ڵینه‌ وه
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
پیلانگێریەكی نوێ‌،لە سەر شۆرشی باكوری كوردستان - فائیق محەمەد گولپی

2010-02-07

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان



لە دوای گەرانەوەی گرووپەكانی ئاشتی بۆ توركیا و دووبارەبوونەوەی بارگرژی و كێشەكان لە نێوان حكومەتی داد و گەشەپێدان و كۆما جڤاكی كوردستان(ك ج ك) دا،سەركردایبەتی ك ج ك، لە بێ‌ دەنگی دەسەڵاتدارانی باشور بە گومانە و لە هەوڵدایە هەڵوێستیان بزانێت،لە چەند رێگەیەكی سیاسی ودبلۆماسیەوە چپاندی بە گوێی دەسەڵاتدارانی باشوردا كەلە ململانێی نێوان كوردی باكور و دەوڵەتی توركد لەگەلً كێدان؟ لە گەڵ كوردن یان لەگەڵ توركن؟.دەسەلاتدارانی باشور هەڵوێستی راستیان نەدركاند و بە دەربرینی نیگەرانی لەسەر رووداوە ناخۆشەكانی توركیا و قەدەغەكردنی (د ت پ) كۆتایان بە بێ‌ دەنگی هێنا.لە هەفتەی رابوردودا وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (ك ن ك) سەردانی باشوری كوردستانی كرد،ئامانج لە سەردانی وەفدەكە ئەوەبوو كە پشتگیری دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان بۆ كوردانی باكور دەستەبەر بكەن،وەفدەكە داوای كرد با لە ململانێی نێوان كوردەكانی باكور و دەوڵەتی توركدا،لایەنە دەسەڵاتدارەكانی باشوری كوردستان وەك گەلی باشور،پشتگیری بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كورد بكەن و پشتگیری حكومەتی داد و گەشەپێدان نەكەن.
لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكی 2010 دا،تۆپخانەكانی توركیاو ئێران بوردومانی سەنگە ر و پێگەكانی پەژاك و كۆما جڤاكی كوردستان(ك ج ك) یان دەستپێكردەوە،ئاسایشی رانیە و ئاسایشی زاخۆ دەستیان بە دەستگیر كردنی ئەندامانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانی(پ چ د ك) كردەوە ،تاڵەبانی و بەرزانی هەر یەك لە لای خۆیەوە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی توركیا دانیشتنیان كرد و ناوەرۆكی گفتووگۆكانیان بۆ رای گشتی ئاشكرا نەكرد.ئەم جمووجووڵەی دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی كورد لە عراق و لە حكومەتی هەرێم،لە ململانێی نێوان كورد و توركا،لایەنگیری تورك دەكەن،ئەو جمووجوڵە نادیموكرات و نانەتەوەییەی دەسەڵاتدارانی باشور لە كاتێكدایە كە حكومەتی داد و گەشەپێدان لە لایەكەوە باس لە چارەسەری دیموكراتی دۆزی كورد دەكات،لەولاشەوە رۆژانە دەیان كەسایەتی سیاسی باكوری كوردستان دەستگیر دەكات و داوا لە دادگای توركیا دەكات سزایان بۆ ببرێتەوە، بەڵام نە كوردە بەرپرسەكانی حكومەتی عراق،نە كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،بەرامبەر بەو سیاسەتە سەركوتكاریەی حكومەتی داد و گەشەپێدان نارەزاییەك نیشان نادەن و بەردەوام بە شان و باڵی ئەردوغاندا هەڵدەدەن.سەرچاوەكانی نزیك لە پارتی ئاشتی و دیموكراتی(ب د پ) رایدەگەیەنن لە كاتێكدا حكومەتی توركیا هەڵدەكوتێتە سەر ئەندام و لایەنگرانی پارتەكەیان و دەستگیریان دەكات، دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان نەك هەر بەرامبەر بەو سیاسەتە نادیموكراتیەی حكومەتی داد و گەشە هەڵوێست نیشان نادەن،بەڵكوو لە پشتگیری كوردەكانی ناو حزبی داد و گەشەپێدان كەمتەرخەمی ناكەن و لە هەوڵی ئەوەدان لە باكوری كوردستاندا دژی (پ ك ك) و (ب دپ) هێزێكی سیاسی گرێدراوی داد و گەشەپێدان راست بكەنەوە.
دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان لەم كاتەدا رووبەروی كێشەی گەورە بوونەتەوە،پێوەندی نێوان گەل و دەسەڵاتی كوردی تا دێت درزی زیاتری تێدەكەوێت،پێوەندی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عراقی ناوەندی تا دێت سارد دەبێتەوە و جێبەجێكردنی مادەی 140 تەگەرەی تێدەكەوێت،لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عراقدا كوردەكانی باشور بە چەند لیستێك بەشداری هەڵبژاردن دەكەن و ئەگەر زۆرە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا دەنگی كورد زۆر بسووتێ‌ و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عراق ژمارەیان لەوەی ئێستە كەمتر بێتەوە و پێگەی كورد لە عراقدا هێندەی تر لاواز ببێت،كەچی دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان گوێیان لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عراق نیە،لە باتی ئەوەی كات و توانای خۆیان بۆ چارەسەری كێشەكانی باشوری كوردستان و عراق تەرخان بكەن و گەلی پارچەكانی تری كوردستان بكەنە پشتیوانی خۆیان،وا خەریكە ئاشكرا دەبێت كە زۆربەی كات و توانای خۆیان بۆ دژایەتی كردنی بزاڤی ئازادیخوازی باكوری كوردستان و پشتگیری توركیای داگیركەری كوردستان بە سەر دەبەن.
لێرەدا چەند پرسیارێك لەلای هەموو كوردێكی هووشیار و ئازاد بەرەو رووی دەسەڵاتدارانی باشور راست دەبێتەوە:ئایا توركیا هێندە جێی متمانەی گەلی كورد و گەلانی ترە تا ئێوە هێندە بە دۆستی ستاراتیجی خۆتانی دابنێن و لە بەر بەرژەوەندی ئەو لە بنەوە خنجەری ژەهراوی لە پشتی براكانی خۆتان بدەن؟
ئایا ئەو كوردانەی ئێستە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان كار دەكەن وەك ئەو كوردانە نین كە لە رابوردوودا لە گەڵ حزبی بەعس و رژێمی عراق بوون و ئێوە بە جاش وخائین ناوتان دەبردن و لە لای خەڵكی كوردستانیش سووكتان كردن،چەندە رژێمەكانی عراق هەوڵیان دا بیانكەنە نوێنەری كورد بەڵام گەلی كورد بە نوێنەرایەتی ئەوانە رازی نەبوو و نوێنەری راستەقینەی خۆی دیاری كرد؟ئەی مەگەر نازانن ئەوانە دوارۆژیان نیە؟ئەی بۆچی هاوكاریان دەكەن؟
ئایا لاوازكردنی هێزێكی كوردی بە واتای ئەوە نیە كە لە دوای لاواز كردنی ئەو هێزە سەرەی ئێوەش دێت، ئەگەر ئێوە وەك هێزی كوردی مابنەوە و هێزی كورد بن بە دڵنیایەوە ئەوەی ئەمرۆ بە (ك ج ك) (ب دپ) دەكەن سبەینێ‌ بە ئێوەشی دەكەن و لە ناوتان دەبەن!.
لە كۆتاییدا روو لە كوردەكانی باكور دەكەم و پییان دەلێم،گوێ‌ لە هەڤالانی مەر ئێمە مەگرن،بۆچی بۆ باشور چییان كردووە تا ئازادی و سەرفرازی بۆ ئێوە بێنن،پارتی و یەكێتی رەوشی باشوری كوردستانیان تێكداوە و دۆزەكەیان بە بنەبەست گەیاندوە،لە پای ئەو هەموو قوربانیەی كە گەلی كورد لە پەنجا ساڵی رابودوودا بۆ ئازادی و رزگاری پێشكەشی كرد،تا ئێستە گەلی كورد لە باشور لە مافەكانی سەردەمی حكومەتی عەبدولكەریم قاسم (1958) زیاتری دەست نەكەوتووە.




مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6512

_Email: _Name:
 
_comments: