دەڤەری ئەنفاڵیش یادی ژنە تێكۆشەری كورد شەهید ڤیانی كردەوە |
2010-02-06
لە زەنجیرەی یاد كردنەوەكانی چوارەمین ساڵیادی فەرماندەی سەركەردە و ژنە تێكۆشەری كورد شەهید ڤیان جاف رۆژی رابردوو لە هۆڵی نوسینگەی شاری كفری لە دەڤەری گەرمیانی باشووری كوردستان بە مەراسمێك یادی شەهیدی سەركردە ڤیان جاف كرایەوە. رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان رۆژی 5-2-2010 لە شاری كفری هەستان بەمەراسێمێك یادی شەهید ڤیانی كردەوە. سەرەتای مەراسێمەكە بە خوڵەكێك راوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای ئازادی كوردستان دەستی پێكردو پاشان بە بۆنەی وەفاداری بۆ گیانی پاكی شەهید ڤیان چوار مۆم داگیرسێندراوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرێز مامۆستا شەمال ووتەیەكی پێشكەشی ئامادە بووان كردو سەرنجی راكێشایە سەر گرنگی چالاكییە گیانبازییەكەی شەهید ڤیان و ووتی؛ چالاكییەكە هەڤاڵ ڤیان، بۆ هەموومان مانیفستۆیەكە بۆ ژیان، بۆ ئەوەی كە لەبەرامبەر بە داگیركەری دوژمنان سەردانەنوێنین و خۆراگڕ بین. ئەم چالاكییە لە بەرامبەر بە داگیر كەرانی سەر كوردستان ئەوە سەلماند كە تاك كورد وژنی كورد هیچ كاتێك بێ ناسنامەیی و بێ پیشەنگایەتی پەسەند ناكات، چونكە دوژمنانی گەلەكەمان دەیانوویست بە پیلانگیری پانزدەی شوبات، گەلی كورد بێ رێبەرو پێشەنگ بهێڵنەوەو تاكی كوردیش بێ ئیرادە بێت. مامۆستا شەماڵ، لەدەرێژەی ئاخاوتنەكانی دا، ووتی؛ پێویستە گەلەمان ئەمڕۆ وەكو چالاكییەكەی شەهید سەركردە لەبەرامبەر بە داگیركەری و ئەو زۆڵم و زۆرەی سەر گەلەكەمان لەبەشەكانی تری كوردستان بێدەنگ نەبێت و خاوەن لەكەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی دەركەوت و نیشانی بدات كە گرێداروی رۆح و فیداكاری ڤیانەو بەم شێوەیە جارێكی تر رۆحی بەرخودان لەكەسایەتی شەهید ڤیان دا بكاتەوە بەر كۆمەڵگاكەمان و نیشانیشی بدەن كە بێ هەڵویستی بە واتا خیانت لەبەرامبەر بە نەتەوە پەسند ناكرێت و هەروەها، پێویستە لەم قۆناخەدا وەكو چالاكییەكەی شەهید ڤیان، كە بانگێك بۆ بۆ یەكگرتن و تەبایی نێوان هێزولایەنە كوردییەكان، ئەمڕۆش لەم قۆناخەدا پێویستە داكۆكی لە بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی و پێشگیری بزووتنەوەی ئازادیخوازی لەبەشەكانی تری كوردستاندا بكەین. هەروەها لە درێژەی مەرسێمەكەدا، لەلایەن بەرێز دكتۆر رابیعە عەباسەوە بەیاننامەی ئەنجوومەنی ژنانی ئازادی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و كورتەیەك لەنامەكانی شەهید ڤیانی خوێندەوە. لە بەیاننامەكەدا هاتبوو كە پێویستە ژنان ئەمڕۆ لەسەر بنەمای مانیفستۆی ژیانێكی ئازاد خۆیان بەرێكخستن بكەن و وەكو شەهید ڤیان، ببنە پێشەنگی كۆمەڵگاكەمان. پاشان لەمەراسێمەكەدا سینیڤزیۆنێك سەبارەت بە ژیان و رۆڵ وكاریگەری چالاكییەكە گیانبازییەكەی شەهید ڤیان نیشان دراو، هاوكاتیش لە لایەن تیپی مۆسیقای شەهید ڤیانی سەر بە كۆمەڵەی هۆنەری دیجلەو هۆنەرمەندان زارا رۆژهەڵاتی و فەرهاد حەسەنەوە بە گۆرانی و مۆسیقی مەراسمێمەكەیان رازاندەوە. جێگای ئاماژەی بەسەدان كەس بەشداری مەراسێمەكە بوون و پاش دوو كاتژمێر ونیۆ بەدروشمەكانی شەهید نامرن، بژی رێبەرئاپۆ كۆتایی بە مەراسێمەكە هات.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6509
|
|
| |