مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی...به‌شی چواره‌م
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


وتارو لێکۆ ڵینه‌ وه
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی...به‌شی چواره‌م

2010-02-05

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی له‌ تورکیه‌وه‌ وه‌ریگێراوه‌



18 سوڵتان عوسمانی دووه‌م



ناوی باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : مه‌هفیرۆز حه‌سه‌کی سوڵتان
له‌ 3 مانگی 11 ساڵی 1604 له‌ دایک بووه‌
له‌ 10 ی مانگی 5 ساڵی 1622 کوژراوه‌
حوکومرانێکه‌ی ( 1617-1622 )
( 5 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ له‌ دایک بووه‌ ، بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی دایکی زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه‌ ، په‌روه‌رده‌یه‌کی باش و خوێندنی باڵای ته‌واو کردووه‌ ، سوڵتان عوسمانی دووه‌م پاشایه‌کی ژیر و به‌توانا بووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا سمێڵیشی ڕه‌ش نه‌کرد بوو بوو به‌ پاشا ، خاوه‌ن ده‌موچاوێکی جوان بووه‌ ، له‌ 26 ی شوباتی ساڵی 1618 کاتێک مامه‌ی مسته‌فای یه‌که‌م که‌ ئه‌قڵی نا ته‌واو بوو به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ فه‌توای شێخول ئیسلام ده‌رکرا له‌سه‌ر حوکام لایاندا و عوسمانی دووه‌م کرا به‌ پاشا ، هه‌رچه‌نده‌ لاویش بوو به‌ڵام که‌سێکی به‌ توانا بوو هه‌ربۆیه‌ به‌ لاو عوسمانی دووه‌م ناوزه‌ند ده‌کرێت ، له‌ سه‌فه‌ری ( له‌ هیستا ) خۆی به‌شداری کردووه‌ و سه‌رۆک له‌شکری کردووه‌ ، هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشا لاوه‌ ته‌مه‌نی درێژ بوایه‌ وه‌ک فاتیح سوڵتان محه‌مه‌د ئازا و چاونه‌ترس ده‌بوو ، له‌هه‌مان کاتدا خۆشنووس و شاعیر بووه‌ .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستبووی ڕه‌نجی زۆر بدات و پیلانی زۆر دابڕێژێت هه‌ندێ که‌سی حه‌سوود چاویان پێ هه‌ڵنه‌هات ، ئه‌و وه‌زیرێک یان ڕاوێژکارێکی پێ شک نه‌برا که‌ بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا پیلانه‌کانی بخاته‌ ژیانه‌وه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌ مێژوودا وێنه‌ی که‌مه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایاندا و له‌ زیندانی ( یه‌دی قوله‌ ) خنکانیان و کوشتیان ، هه‌ڵبه‌ت به‌ فه‌رمانی داوود پاشا ، له‌وکاتانه‌دا مانگ گیران ڕوویداوه‌ ، له‌ نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌ی که‌ باوکی سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م دروستی کردبوو واتا مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د به‌خاکیان سپاردووه‌ .
ناوی کوڕه‌کانی :
عومه‌ر
مسته‌فا
ناوی کچه‌کانی :
زه‌ینه‌ب سوڵتان .






19 سوڵتان ئیبراهیم





ناوی باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : کۆسه‌م سوڵتان
له‌ 5 ی مانگی 11 ساڵی 1616 له‌دایک بووه‌
له‌ 18ی مانگی 8 ساڵی 1648 کۆچی کردووه‌
حوکومڕانێکه‌ی ( 1640-1648 )
( 8 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .
سوڵتان ئیبراهیم له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته‌ دونیاوه‌ ، باڵا به‌رز و به‌ده‌نێکی به‌هێزی هه‌بووه‌ ، ڕیشی خه‌ناوی بووه‌ و دایکی بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی په‌روه‌رده‌ی بکات زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه‌ ، له‌ دوای مردنی مورادی چواره‌م که‌ برایه‌تی هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتویه‌تی : خوایه‌ لێت شوکور بێت عه‌بدێکی وه‌کو منت به‌شیاو بینی که‌ بیهێنیته‌ سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ، خوایه‌ گیان به‌زه‌یت به‌ خه‌ڵکه‌که‌م بێته‌وه‌ و سادمان که‌یت .
سوڵتان ئیبراهیم که‌ هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دواترین پیاوی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانێکان بوو ، دوای ساڵێک محه‌مه‌دی چواره‌م و کوڕه‌کانی تری هاتنه‌ دونیاوه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ نه‌وه‌ی عوسمانێکان به‌رده‌وامی پێدرا ، له‌ سه‌ره‌تادا سه‌رقاڵ بوو به‌ ته‌سفیه‌کردنی که‌سانی پێشکه‌وتوخوازه‌کان ، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا نه‌یتوانی له‌ژێر کاریگه‌ری وه‌زیره‌کانی ڕزگاری نابێت ، ئه‌و درۆیانه‌ی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ زمان وه‌ بۆ سه‌پاندنی ئه‌م درۆیانه‌شیان هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ ، له‌ ساڵی 1645 له‌گه‌ڵ ڤه‌نیده‌کان شه‌ڕی ( گریت ) هاته‌ ئاراوه‌ ، له‌هه‌مان ساڵدا ( هانیا و ڕه‌سمۆ ) فه‌تحکرا ، له‌ ساڵی 1646 قه‌ڵای قه‌ندیه‌ ته‌وقکرا ، له‌ ساڵی 1648 که‌ندییا ته‌سلیم کرا ، له‌ هه‌مان ساڵدا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ کوده‌تایه‌ک کرا و سوڵتان ئیبراهیم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و کوشتیان .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی چواره‌م
سوڵه‌یمانی دووه‌م
ئۆرهان
به‌یازید
جیهانگیر
سه‌لیم
موراد
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
په‌یکان سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
عایشه‌ سوڵتان
گه‌وهه‌رخان سوڵتان .






20 سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م





ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : تورهان خه‌دیجه‌ سوڵتان
له‌ 2 ی مانگی 1 ساڵی 1642 هاتۆته‌ دونیاوه‌
له‌ 6 ی مانگی 1 ساڵی 1693 کۆچی کردووه‌
حوکومڕانێکه‌ی ( 1648-1687 )





سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته‌ دونیاوه‌ ، دایکی ڕووس بووه‌ ، سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م باڵا مامناوه‌ند و سوور و سپی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ منداڵیه‌وه‌ زۆر سواری ئه‌سپ بووه‌ پشتی هه‌ندێ کۆم بووه‌ .
دایکی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کردووه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست خستووه‌ ، له‌سه‌ر کوشتنی باوکی له‌ 8 ی مانگی 8 ساڵی 1648 کاتێک ته‌مه‌نی 7 ساڵ بووه‌ کردیان به‌ پاشا ، زۆر حه‌زی له‌ ڕاو و ئه‌ده‌بیات بووه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی له‌ ڕاو بووه‌ له‌ مێژوودا به‌ ڕاوچی سوڵتان محه‌مه‌د ناوزه‌نده‌ ده‌کرێت .
ڕۆژی 5 فه‌رزه‌ی نوێژی له‌ مزگه‌وت کردووه‌ ، قه‌ده‌غه‌ی کحولی کردووه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی کحولیان دروستده‌کرد هه‌موویانی داخستووه‌ ، له‌ 8 ی مانگی 11 ساڵی 1687 به‌کۆی ده‌نگی فه‌رمانده‌ پله‌ به‌رزه‌کانی له‌شکر و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ژیانی له‌ کۆشکدا له‌ ژوورێکدا زیندانی کراوه‌ و که‌ دوو جاریه‌ خزمه‌تیان کردووه‌ ، له‌ 6 ی مانگی 12 ساڵی 1693 له‌ شاری ئه‌درنه‌ کۆچی کردووه‌ ، ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌ مزگه‌وتی نوێ له‌لای دایکێوه‌ به‌خاکیان سپاردووه‌ .
ناوی کوڕه‌کانی :
مسته‌فای دووه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
به‌یازید
ناوی کچه‌کانی :
خه‌دیجه‌ سوڵتان
سه‌فیه‌ سوڵتان
ئومکه‌لسوم سوڵتان
فاتمه‌ سوڵتان .






21 سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م





ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : سه‌لیمادیلاسوب سوڵتان
له‌ 15 ی نیسانی 1642 هاتۆته‌ دونیاوه‌
له‌ 22 ی حوزه‌یرانی 1691 کۆچی کردووه‌
حوکومڕانێکه‌ی ( 1687-1691 )
( 4 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .





سوڵتان سوله‌یمانی دووه‌م له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته‌ دونیاوه‌ ، له‌لایه‌ن دایکێوه‌ په‌روه‌رده‌ کراوه‌ ، سوڵتانێکی قه‌ڵه‌ و ڕیشی لوول بووه‌ ، پاشایه‌کی ژیر بووه‌ .
کاتێک هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و فه‌رمانده‌ پله‌ به‌رزانه‌ی ناو له‌شکره‌که‌ی له‌ناودا که‌ خه‌ریکی گێره‌ شێوێنی بوونه‌ ، توانی ئه‌گه‌ر به‌ شیرازه‌یه‌کی که‌میش بێت ئارامی سه‌قامگیر بکات ، کاتێک بوو به‌ پاشا ده‌وڵه‌ت له‌ ڕه‌وشێکی خراپدا بوو ، ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ سه‌رده‌می محه‌مه‌دی چواره‌م که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه‌ توانی له‌ژێر ده‌ستیان رزگاری بکات ، پاشایه‌کی چاونه‌ترس و دیندار و به‌ به‌زه‌یی و ڕێزدار بووه‌ ، زۆر دژی گه‌نده‌ڵی بووه‌ سه‌ره‌رای ناڕه‌زایش فازل مسته‌فا پاشا کۆپورلی کرد به‌ سه‌رۆک وه‌زیران ، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌یه‌ک کاتدا شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به‌ له‌هیستان .. ڕووسیا .. ئه‌ڵمانیا و ڤه‌نه‌دیک کردووه‌ ، به‌رامبه‌ر به‌ له‌هیسه‌کان و ڕووسه‌کان سه‌رکه‌وتنی موتڵه‌قی به‌ده‌ست خستووه‌ .
سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م له‌ ساڵی 1691 بۆ فه‌تحکردنی جارێکی تری ماجه‌ریستان که‌وته‌ ڕێ ، سوڵتانی ناوبراو 3 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ پاشایه‌تی کردووه‌ ، کاتێک له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا بووه‌ خۆی له‌شکره‌که‌ی ڕێکخستووه‌ بۆ سه‌فه‌ری ئه‌وروپا ، له‌م سه‌فه‌ردا له‌ ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی کردووه‌ و ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌لای قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه‌ .
ناوی منداڵه‌کانی نازانرێت .









22 سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م





ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : خه‌دیجه‌ موعه‌زه‌ز سوڵتان
له‌ 25 ی شوباتی 1643 له‌دایک بووه‌
لو 6 ی شوباتی 1695 کۆچی کردووه‌
حوکمڕانێکه‌ی ( 1691-1695 )
( 4 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .





سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته‌ دونیاوه‌ ، دایکی په‌روه‌رده‌ی کردووه‌ و خوێندنی باڵای پێ ته‌واو کردووه‌ ، ئه‌و خۆی ویستویه‌تی که‌ ئیداره‌ی هه‌موو شتێک بکات ، له‌ نوسیندا زۆر به‌ توانا بووه‌ ، توانیوێتی چه‌ندین جار قورعانی پیرۆز بنوسێته‌وه‌ ، زمانی عه‌ره‌بی و فارسی زۆر باش زانیوه‌ ، به‌ هه‌موو کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه‌ و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوایه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بوایه‌ کۆبونه‌وه‌ی گشتی کردووه‌ .
زۆر حه‌زی له‌ شیعر و ڕێزی شاعیره‌کانی گرتووه‌ ، له‌ مه‌یدانی جه‌نگی ( سه‌له‌نکه‌مان ) فازیل مسته‌فا پاشا کۆپورلو شه‌هید بوو ، له‌ساڵی 1691 شه‌ڕی ( هاینا ) دژ به‌ ڤه‌نیده‌که‌کان هاته‌ ئاراوه‌ و ئه‌م شه‌ڕه‌ی برده‌وه‌ ، له‌ مانگی 8 ی ساڵی 1692 و 1693 له‌ ئه‌سته‌نبوڵ دوو ئاگر که‌وتۆته‌ ئاراوه‌ ، 5000 خانوو باڵه‌خانه‌ سووتان ، له‌ هه‌مان ساڵدا ئه‌ڵمانه‌کان ته‌وقی به‌لگرادیان دا ، دوای ئه‌وه‌ی 10،000 کوژراویان لێکه‌وت کشانه‌وه‌ ، سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له‌ 6 ی شوباتی ساڵی 1695 له‌ شاری ئه‌ده‌رنه‌ کۆچی کرد ، ته‌رمه‌که‌یان هێنایه‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌لای قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه‌ .
ناوی کوڕه‌کانی :
ئیبراهیم
سه‌لیم
ناوی کچه‌کانی :
ئه‌تیکا سوڵتان
خه‌دیجه‌ سوڵتان
ئاسیا سوڵتان .






23 سوڵتان مسته‌فای دووه‌م





ناوی باوکی : مورادی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مساتولله‌ رابیه‌ سوڵتان
له‌ 5 ی حوزه‌یرانی 1664 له‌دایک بووه‌
له‌ 29 ی مانگی ساڵی 1704 کۆچی کردووه‌
حوکومڕانێکه‌ی ( 1695-1703 )
( 8 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .





سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته‌ دونیاوه‌ ، پله‌ی به‌رزی زانستی ته‌واو کردووه‌ ، له‌ سێیه‌مین ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیدا نوسراوه‌یه‌کی نووسی بۆ شێوازی نوێی کاروباری ده‌وڵه‌ت ، له‌ نووسینه‌که‌ی ده‌ڵێت ( زه‌وق و سه‌فا و شادی له‌ خۆمان حه‌رام ده‌که‌ین ) هه‌روه‌ها له‌ یه‌کێ له‌ نووسینه‌کانیدا ده‌ڵێت ( من پێویستیم به‌ قورسایی و خه‌زێنه‌ نییه‌ ، گه‌ر پێویست بکات نانی ووشکیش ده‌خۆم ، هه‌موو توانام له‌ پێناو دیندا ده‌خه‌مه‌ گڕ ، سه‌بری هه‌موو ناخۆشییه‌ک ده‌که‌م ، هه‌تا خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌م ته‌واو نه‌که‌م له‌سه‌فه‌ر ناگه‌ڕێمه‌وه‌ ، من خۆم سه‌فه‌ره‌کان ده‌که‌م ) له‌سه‌رده‌می سوڵتان مسته‌فای دووه‌م 8 دوورگه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ، له‌ ساڵی 1695 سه‌رکه‌وتنی ( Lugos ) به‌ده‌ست هێنا ، ڕووس چارلی پێترۆی گه‌وره‌ شکێنرا ، به‌ڵام دوای ساڵێک ده‌ست گیرا به‌سه‌ر ( ئازاک ) دا ، له‌ساڵی 1696 دا قه‌ڵای ئازاک 5000 سه‌ربازی ئازاک و 100،000 له‌شکری ڕووس هه‌رمانگێک خۆیان پێڕا گیرا ، دژ به‌ ئه‌ڵمانه‌کان شه‌ڕی ئۆلاس قازانجکرا ، توانی سه‌رکه‌وتنی باش له‌ شه‌ڕه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ له‌هینه‌کان .. ئه‌ڵمان و ڤه‌نه‌دیک به‌ده‌ست هات ، به‌ڵام له‌ هه‌مانکاتدا له‌ ( زێنتا ) له‌م شه‌ڕه‌دا باسده‌کرێت که‌ 30،000 سه‌ربازی عوسمانی کوژراون ، له‌ ساڵی 1699 ڕێککه‌وتن نامه‌ی کارلۆفا ئیمزا کرا .
له‌ ساڵی 1703 ڕاپه‌ڕین له‌ ئه‌سته‌نبوڵ هاته‌ ئاراوه‌ ، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ گه‌شه‌ی کرد و سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای 4 مانگ کۆچی کرد ، که‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه‌ ، له‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌ مزگه‌وتی یه‌نی به‌خاکیان سپاردووه‌ .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی یه‌که‌م
عوسمانی سێیه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
عایشه‌ سوڵتان
ئه‌ماتولله‌ سوڵتان
ئامینه‌ سوڵتان
ڕوقییه‌ سوڵتان
سه‌فیه‌ سوڵتان
زاهیده‌ سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
فاتمه‌ سوڵتان
زه‌ینه‌ب سوڵتان .






24 سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
ناوی باوکی : محه‌مه‌دی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مه‌تولله‌ ڕابییه‌ سوڵتان
له‌ 31 ی مانگی 12 ی ساڵی 1673 له‌ دایک بووه‌
له‌ 1 ی ته‌مووزی 1736 کۆچی کردووه‌
حوکومڕانێکه‌ی ( 1703 – 1730 )
( 27 ) ساڵ حوکمی کردووه‌ .





سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م باڵا به‌رز و چاو ڕه‌ش بووه‌ ، خۆشنووس و شاعیر بووه‌ ، له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا شاری ( ۆران ) له‌ ژێر ده‌ستی ئیسپانێکان ده‌رهێنراوه‌ ، له‌ ساڵی 1711 سه‌فه‌ری ( پروت ) کراوه‌ ، له‌ زۆزانی پروت ڕوبه‌ڕوی له‌شکری ڕووسه‌کان بونه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیاندا ڕێککه‌وتن نامه‌ کراوه‌ ، له‌ هه‌مان سه‌رده‌مدا پاشای سوید میوانداری کردووه‌ و 4 ساڵ ماوه‌ته‌وه‌ .
دوای ماوه‌یه‌ک ئازاک له‌ ڕووسه‌کان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی 1715 سه‌فه‌ری مۆرا کراوه‌ و مۆرایان له‌ژێر ده‌ستی ڤه‌نه‌دیکه‌کان ده‌رهێناوه‌ ، له‌ ساڵی 1718 له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان و ڤه‌نیدیکه‌کان ڕێککه‌وتنی پاسۆرۆفا ئیمزا کراوه‌ ، شۆڕشی لالی له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستی پێکردووه‌ ، له‌ ساڵی 1722 داغستان خرایه‌ ژێر کولتوری تورکه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ساڵی 1723 شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌ستی پێکرده‌وه‌ ، 5 شاری گه‌وره‌ی ئێران داگیر کرا ، له‌ ساڵی 1727 ڕێککه‌وتنی هه‌مادان ئیمزا کرا ، دوای ماوه‌یه‌ک ئێرانێکان توانیان هه‌ندێ له‌و شوێنانه‌ بگرنه‌وه‌ که‌ داگیر کرابوون ، له‌ ساڵی 1727 دا یه‌که‌م چاپخانه‌ی تورک دروستکرا .
له‌وده‌مه‌دا ته‌مه‌نی 62 ساڵ بووه‌ سوڵتان کۆچی کردووه‌ .
ناوی کوڕه‌کانی :
عه‌بدولحه‌میدی یه‌که‌م
مسته‌فای سێیه‌م
سوله‌یمان
به‌یازید
محه‌مه‌د
ئیبراهیم
نه‌عمان
سه‌لیم
عه‌لی
عیسا
موراد
سه‌یفه‌دین
مه‌جید
عه‌بدولمه‌لیک
ناوی کچه‌کانی :
ئامینه‌
ڕابیعا
حه‌بیبه‌
زه‌ینه‌ب
زوبه‌یدا
ئێسما
خه‌دیجه‌
روقه‌یه‌
سه‌لیما
ئاتیکا
ره‌یحان
ئه‌سیما
فه‌ردانه‌
نازیفه‌
نایله‌
عایشه‌
فاتمه‌
ئه‌مه‌تولله‌
ئومسه‌لما .










مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6508

_Email: _Name:
 
_comments: