هێزەكانی رزگاری كوردستان ئێرانی لە ئەگەری سزای سێدارەدانی چالاكڤانانی كورد هۆشیار كردەوە
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


هه‌واڵه كان
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
هێزەكانی رزگاری كوردستان ئێرانی لە ئەگەری سزای سێدارەدانی چالاكڤانانی كورد هۆشیار كردەوە

2010-02-05

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەرەكە، سەبارەت بە سەپاندنی حوكمی لە سێدارەدان بەسەر چالاكانی سیاسی كوردا، دەوڵەتی ئێرانی بەتوندی وشیار كردەوە. هەرەكە ‌ڕادەگەیەنێت، كە ئەگەر بێت و سزای لەسێدارەدانی شیرین عەلەم هویی جێبەجێ بكرێت، ئەوا چالاكییەكانیان بەرفراوان دەكەن. بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڕەكە ،بەلێدوانێك، ڕژیمی ئێرانی لە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانی چالاكانی سیاسی كورد، وشیار كردەوه و دەلێت: تێكۆشانی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەپێناو ژیانێكی ئازاد و دێموكراتیكدا، بەپێداگیرییەوە بەردەوامە. لەبەرامبەر ئەو تێكۆشانەشدا، پیلانگێڕی دەوڵەتانی داگیركەر درێژەی هەیە.
هەرەكە لەدرێژەی لێدوانەكەدا سیاسەتەكانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئێران هەڵدەسەنگێنێ و دەڵێ: لەو ماوەیەی دوایدا ئێران هەوڵ دەدات بەڕێگای لەسێدارەدانی جەوانانی كورد، تەڤگەری ئازادی گەلی كورد پاكتاو بكات.
هەرەكە سەبارەت بە ‌شیرین عەلەم هویی دەڵێت: ڕژیمی ئێران لەو ماوەیەی دوایدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەڤاڵمان شیرین عەلەم هویی ناسراو بەڕوناهی سەپاندووە. هەڤاڵمان ڕووناهی، لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەلەكەی تێدەكۆشا، لەدژی زۆردارییەكانی ڕژیم لەسەر گەلی كورد و ژنی كورد، خاوەن هەڵوێستێكی شەرەفمەندانەبوو. لەكۆتاییدا بڕیارگەی ناوەندی هەرەكە، بەزمانێكی توند دەوڵەتی ئیران لەئەگەری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی شیرین عەلەم هویی، وشیار دەكاتەوەو ڕادەگەیەنێت كەئەگەر ئەو سزایەجێبەجێ بكرێت، ئەوا چالاكییەكانیان بەرفراوان دەكەن.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6507

_Email: _Name:
 
_comments: