هەولێریش یادی ژنە تێكۆشەری كورد، ڤیان سۆرانی كردەوە
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


هه‌واڵه كان
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
هەولێریش یادی ژنە تێكۆشەری كورد، ڤیان سۆرانی كردەوە

2010-02-05

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


ئەمرۆ لە شاری هەولێری باشوری كوردستان سیمینارێك بۆ گەریلای فەرماندە لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان سۆران بەرێوە برا. لە هۆتێلی چوارچرا لە شاری هەولێر، بە بۆنەی چوارەمین ساڵرۆژی چالاكیە گیانبازانەی ڤیان سۆران، لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی ئازادی پەچەدەكەوە سیمینارێك رێكخرا. سیمینارەكە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی پەچەدەكە نەجیبە عومەرەوە بەریوەبرا، زیاتر لە 200 كەس لە مامۆستا و رۆشنبیران بەشداریان تێكدا كرد. لە سیمینارەكەدا نەجیبە عومەر ئاخاوت و سەرنجی خستە سەر چالاكیە گیانبازانەكەی ڤیان سۆران. ئەمەو لە سیمینارەكەدا ووتاری تەڤگەری ژنانی ئازادی كوردستان تەژاك و كۆمەلەی ژیانەوەی گەنجان خوێندرایەوەو سینەڤزیۆنێك دەربارەی ژیانی ڤیان سۆران نیشان درا. ڤیان سۆران لە سالی 1981 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، لە شەوی 1ی شوباتی ساڵی 1999 دا بە ئامانجی پرۆتستۆكردنی پیلانگێری‌ نێونەتەوەیی 15ی شوبات‌ لەسەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان، لە چالاكیەكەی گیانبازی دا، ئاگری لە جەستەی بەردا و كۆتایی بە ژیانی هێنا.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6506

_Email: _Name:
 
_comments: