لە بەلاغی كۆتایی شەشەمین كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورددا؛ راوەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكان و موخاتەب گرتنی نوێنەرانی كورد راگەیندرا |
2010-02-05
كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنفرانسی شەشەمینی نێونەتەوەیی كورد، بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسە دوو رۆژەیەكەی ئاشكرا كرد و هەر وەك لە گفتوگۆكانی كۆنفرانسەكەدا، دەنگی عەقلی هاوبەش خرایە ڕوو. بەشدارانی كۆنفرانسەكە داوایان لە كاربەدەستانی تورك كرد كە كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان بێنێ و لەگەڵ نوێنەرانی كورد دیالۆگ بكات. شەشەمین كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورد لە رۆژانی 3 و 4 ی ئەم مانگە زۆر كەسایەتی كوردستانی و نیونەتەوەیی لە دەروری یەك كۆكردەوە. خەڵاتگری نۆبل دیسمۆند توتو نوسەری ناودار نوام چۆمسكی و شارەدار عوسمان بایدەمیر كە قەدەغەی هاتنە دەرەوەی لەسەرە بە پەیامەكانیان بەشداریان كرد. كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەرووپا بۆ جاری یەكەم لە ئاستی وتەبێژ دا نوێنەرێكی ناردە كۆنفرانسەكە. بەشدارانی كۆنفرانسەكە لە سیاسەتمەداران، ئاكادیمیسیانان، رۆژنامەوان و پەرلەمانتاران پێك هاتبوون، لەسەر هۆكارەكانی پرسی كورد بۆچون و عەقلێكی هاوبەشی زانستیان خستە ڕوو. هەرچەندە لە هەندێك لایەنەوە بۆچونی جیاوازیش هەبێ، بەڵام بابەتەكانی كە ئاماژەی پێ دەكرا هاوبەش بوون، لەو بۆچونە هاوبەشانەش ئەمانە بوون ، منداڵان بە یاسای گوایە قەڵاچۆكردنی تیرۆر دەبنە قوربانی، داخستنی دەتەپە ، تیرۆر و گرتن، كردەوەكانی دژ بە ئۆجالان و ، ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن. پێشنیارەكانی چارسەر كردنی پرسی كورد لە بەلاغی كۆتایی دا ئاماژەی پێكرا. لە گرنگترین خاڵەكانیش: دەبێ توركیا هەرچی زووە كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكانی بێنێ لە كوردستان و ئێراقیش، دەبێ توركیا هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی لە نێو سنوری خۆی دا ڕاوەستێنێ. شەری نێوان دەوڵەتی تورك و پەكەكە بە دیالۆگ لە نێوان نوێنەرانی كورد وحكومەتی تورك دا دەكرێ كۆتایی بێ، دەبێ حكومەتی تورك دەرفەتی دیالۆگ لەگەڵ هەموو گەلانی توركیا بخولقێنێ. دەبێ توركیا یاساكانی دژە تیرۆر كەنوێنەرانی گەلی پێ تاوانبار دەكات و دەگرێت، هەرچی زووە گۆرانكاری بەسەردا بێ .بۆ ئەوەی كە نەورۆز لە نێو كەشێكی ئاشتیانە دا پیرۆز بكرێ و هەموو كورد بتوانن ئازادانە بەشداری بكەن، دەرفەتی بەشداری هەموو پارتەكان و ئازادانە گوزارە لە خۆكردن بخولقێنرێ.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6505
|
|
| |