عه‌نتیکه‌خانه‌که‌ی خۆمان ! .............دارا ئه‌حمه‌د |
2010-02-03
• به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و گوتی : (ئێمه دژی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانین)! به‌ڵام چی له بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌که‌ی بکا و ناتوانێ بڕیار بدا فڕۆکه‌خانه‌کان به‌ڕووی ئه‌و فڕۆکانه دابخا که په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێننه‌وه!!!
• دوێنێ (مهاباد ئه‌مین) ناوێک له به‌رنامه‌ی (ئاراسته‌ی یاسا)ی کوردستان تیڤی له‌باسی (هۆمۆ سه‌کسوالێتی - نێربازیی) گوتی: (جار وایه که‌سێک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کا.. له‌وانه‌یه جارێکی‌تر نه‌یکاته‌وه به‌ڵام ئێمه لێبوورده‌ییمان نییه، دینه‌که‌مان لێبوورده‌یی هه‌یه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه لێی نابوورێ.) ده‌ک به‌خێر بێیه‌وه مه‌هاباد خان بۆ خۆت و داهێنانت! ده‌بێ که‌ی تۆ له‌وه بگه‌ی که دینه‌که‌ت به‌زه‌بری شمشێر خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاندووه و له‌جیاتی فه‌رهه‌نگی لێبوورده‌یی هه‌رچی فه‌رهه‌نگی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و توندوتیژیی هه‌یه به‌دیاری بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مانی هێنا. تکایه په‌رتووکی (کورته مێژوویه‌کی نێربازی له رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا) بخوێنه‌وه بزانه ئایه‌ته‌کانی قورئان له‌سه‌ر سزادانی قه‌ومی (لوط) چی بووه و دینه‌که‌ت چ نه‌رمونیانییه‌ک و چ لێبوورده‌ییه‌کی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به نێربازان!؟
• وا پێده‌چێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان سووکتر و ئاسانتر بووبێ، چونکه پێشتر وه‌زاره‌تێک هه‌بوو بۆ ناوچه‌کانی ده‌ره‌روه‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئێستا له سایه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رزاره‌ته‌که هه‌ڵوه‌شیندرایه‌وه و ته‌نیا ده‌سته (هه‌یئه‌ت)ێکیان بۆ دامه‌زراندووه. هه‌ربژی حکومه‌تی هه‌رێمی هه‌ر سێ شاره‌که‌ی کوردستان !
• به‌رپرسێکی یه‌کێتی بۆ ناچارکردن و ترساندنی خاوه‌ن مزگه‌فتێک به مه‌به‌ستی پاره‌لێستاندنی به ده‌ست ئاماژه‌ی به مناره‌ی مزگه‌وته‌که کرد و به تووڕیی پێی‌گوت : ( ئه‌وه چییه ئه‌و کێره زه‌وییه به قوز دایک ئاسمانه‌وه.. دروستت کردووه !؟)، ئه‌و به‌رپرسه ئێستا کاربه‌ده‌ستێکی گه‌وره‌یه له حکومه‌ت و تا ئێستاش که‌سێک نه‌یتوانیووه پێی بڵێ له پشتی چاوت دوو برۆیه. که‌چی له‌و رۆژانه شاعیرێک به‌ناوی (هۆشه‌نگ شێخ موحه‌مه‌د)ته‌نیا له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی که وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کردبوو خۆی و عه‌بدوڵڕه‌حمان بامه‌ڕنی - سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی که هۆنراوه‌که‌ی تێدا بڵاوکرابۆوه - خرانه زیندان که گوایه له هۆنراوه‌که‌ی هێرشی کردۆته سه‌ر پیرۆزییه‌کانی ئیسلام.
• مه‌سعود بارزانی دێ و ده‌ڕوا و ده‌چی و دێته‌وه ، جه‌لال تاله‌بانی دێ و ده‌ڕوا و ده‌چی و دێته‌وه ، به‌رپرسه‌کانیتریش به تاک به کۆ دێن و ده‌چن و ده‌ڕۆن و دێنه‌وه، هاتو و چوون و به‌زم و هه‌رایه‌که نه‌بێته‌وه ، کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه بۆ خۆی گه‌شتوگوزار بکا و له پاڵ گه‌شتوگوزاره‌که‌شی پلانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی لایه‌نه‌که‌ی خۆی دابنێ، با خه‌ڵکی بێلایه‌ن و هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌که‌ش هه‌ر له گوپی خۆیان بده‌ن و له رێگای قاچاغ رووبه‌ڕووی سووکاته‌تیپێکردن و گرتن و مه‌ترسیی مه‌رگ ببنه‌وه . گوێ مه‌ده‌نێ و پشووتان درێژ بێ.. که‌ی شه‌موو له مانگ بڕا ئه‌وا ئه‌و هه‌موو هاتن و چوونه‌ی به‌رپرسه بلیمه‌ت و خۆشه‌ویسته‌کانمان شتێکی هه‌ر لێ شین ده‌بێ! باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌ر بزانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیشیان راگه‌یاند !!!!!
٣\٢\٢٠١٠ dara@emrro.com

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6495
|
|
| |