ژنێک بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئێراق به وێنه و ناوی هاوسه‌ره‌که‌ی ریکلام بۆ خۆی ده‌کا !!! .......دارا ئه‌حمه‌د |
2010-02-03
ئێستا گونجاوترین بارودۆخ له کوردستانی باشوور له ئارادایه بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاریست، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکارا‌نیشه‌وه له‌پێناو هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبیی و که‌سیی خۆیان نه‌ک هه‌ر نایه‌نه‌وێ و نا‌وێرن راپرسییه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان رابگه‌یه‌نن بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان.. به‌ڵکه ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام له کۆششی ئه‌وه دابوونه ئێراقی له‌رزۆکی شۆڤێنیسته‌کان و کۆنه‌په‌رسته دینییه‌کانی شیعه و سونه بخه‌نه‌وه سه‌رپێی خۆی و ئاوای بکه‌نه‌وه، به هه‌رچی جۆرێکیش هه‌یه خه‌ڵکی کوردستان ناچار ده‌که‌ن ده‌نگ به‌و کاندیده کوردانه‌ی سه‌رکرده‌کان بده‌ن که بچن له‌ته‌ک ئه‌و کاندیدانه‌ی ئێراق په‌رله‌مانێکی دینیی و تائیفیی و خێله‌کیی و دژه دیموکراتیی له به‌غدا پێکبهێنن و هێنده‌ی تر کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌بار ببه‌ن، فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه یه‌کێکه له‌و سه‌دان کاندیدکراوانه‌ی ئێراق که بێگومان زۆربه‌یان ئاستی رامیاریی و باوه‌ڕبوونیان به ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ڵانی ئێراق له‌و باشتر نییه ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بن:
ژنێک به‌ناوی ( شه‌زا ره‌زاق نو‌عمان ئه‌لسولتانی - ئوم سه‌جاده) له ( کیانی نه‌زاهه و بیناﺀ) خۆی کاندید ده‌کا و ریکلام بۆ خۆی ده‌کا به‌ڵام شه‌رم ده‌کا یان دابونه‌ریت و باوه‌ڕه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی رێگه‌ی پێ ناده‌ن وێنه‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه.. وێنه و ناوی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌کارده‌هێنێ بۆ ناساندنی خۆی، ئاخه‌ر ده‌بێ به‌ناو نوێنه‌رانی کوردستان له دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه چ سوودێک به خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن له زیان زیاتر !؟ ئه‌رێ ده‌بێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد تاوانبارتر هه‌بن که وا ده‌که‌ن خه‌ڵکی کوردستان ناچار بێ له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی له بابه‌تی ئه‌و ژنه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و کێشه‌که‌شیان هه‌ر بای لێ‌بدا !؟
١\٢\٢٠١٠
dara@emrro.com

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6494
|
|
| |