هۆنراوه یاخییه‌کان ... |
باوکی دووین 2010-02-02
باوکی دوین
1
کۆج
*****
جانتای کۆڵم
ئاماده کرد
تا بۆ دوا جار
مال ئاواییت لێ بکه‌م
نیشتمانم
کله‌یی لاوه‌کانمان
له باڵای ده‌سته‌ڵاته
ده‌چه‌سپێنم
ده‌رده‌سه‌ری دووری تۆ
ئاسان نیه
به‌ڵام چی بکه‌م
هاورێیه ئازیزه‌کان
ئاواره بوون
دڵ ڕه قه‌کان ده‌سته‌ڵاتن
2
.....کۆتری ڕه‌و
*************
هه‌نگاو....هه‌نگاو
کۆتره یاخییه‌کانی وڵات
ئه‌فڕن و دوور ئه‌که‌ون
نامه‌یه‌کم له گه‌ل کۆترێکی
باڵ نه‌خشینه بۆ نادردووی
هه‌مووی هه‌ست و سۆزی
دووریین
تێدا باسی که‌پره ڕووخاوه‌کانی
ئاواره‌ی شاره‌که‌م ده‌که‌م
باسی نه‌هامه‌تی گوزه‌رانی
هه‌ژارانم ده‌که‌م
باسی خێزانی له قووڕ جه‌قیوی
لێ قه‌وماوان ده‌که‌م
تێدا هه‌رگیز باسی کۆشک و
ته‌لار ناکه‌م
3
ئه‌سرین
*******
دڵۆپیک ئه‌سرینی چاو
له دڵۆپێکی که‌ی پرسی
بۆچی ده‌گریت؟
خه‌مه‌کان له ناخت‌دا
کۆ بووه
شه‌تڵی بۆن خۆش
جێی هیشتویی
خه‌مه‌کانت ئاڵۆز بووه
فه‌رمووی به‌دڵێکی ئازار
وڵاته‌کمم جێ هێڵا
له کوره‌ی شه‌ڕ
میله‌تێکن ..یه‌کتر له ناو ده‌به‌ن
ناوبژی که‌ریان نه‌فامێکه
چه‌که‌کان
دوژمنێکن

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6482
|
|
| |