دوو دیارده‌ی هاوشێوه...........جه‌لال چوارتایی |
2010-02-01
کاتێک دیکتاتۆره‌کان به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن له دوای یه‌ک ئامانج وێڵ ده‌بن که ئه‌و ئامانجه‌ش بریتییه له پێکهێنانی سوپایه‌کی چه‌کداری هێجگار به‌هێز و تۆکمه ، بۆ پێکهێنانی ئه‌م سوپا تۆکمه‌یه‌ش په‌ره به دوو ڕێگه ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌ش بریتییه له سیاسه‌تی برسیکردن و تۆقاندن ، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م دوو ڕێگه‌یه‌ش یان ده‌بێت ڕێگه‌ی شه‌ڕ و کوشتار بگرنه به‌ر یاخود ده‌بێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌نه ڤایرۆسێک و بیخزێننه هه‌موو داموده‌زگایه‌ک . ئه‌گه‌ر بێت و بواری شه‌ڕیان بۆ بڕه‌خسێت ئه‌وا به شیاوترین ڕێگه‌ی ده‌زانن بۆ میلیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و خنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیخوازانه ، خۆ کاتێکیش بواری شه‌ڕکردنیان لێ‌گیرا ئه‌و کات هانا ده‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی دووه‌م که سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵییه . هه‌ر کاتێکیش دیکتاتۆره‌کان هه‌ستیان به بێزاری کۆمه‌ڵگا کرد ئه‌و کات بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هانا ده‌به‌نه به‌ر فریودانی جه‌ماوه‌ر له ڕێگه‌ی که‌سانێکه‌وه که ته‌واو جێگا بڕوای خۆیان بێت ، تاوه‌کو له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه بتوانن هه‌م کۆنترۆڵی گه‌ل له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌م درێژه‌ده‌ری سیاسه‌ته دیکتاتۆریه‌کانی خۆیان ببن . ئه‌گه‌ر زۆر درێژه به‌م باسه نه‌ده‌م و ڕاسته‌وخۆ بێمه سه‌ر باسی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌کترن له ڕووی (سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵی) له‌لایه‌ک و (بێزاری جه‌ماوه‌ری)ش له‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له لایه‌کی دیکه‌وه . کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ، یه‌که‌مین کرده‌وه‌ی بریتی بوو له سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازن له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی ، ئه‌م سیاسه‌تی سه‌رکوتکردنه له ڕۆژهه‌ڵات‌دا هه‌ر به سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو فتوای جیهادیش دژ به کوردان به‌رزکرایه‌وه و سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات خه‌ڵتانی خوێن کرا ، کاتێکیش شه‌ڕی "ئێران – عێراق" ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و کات باشترین بوار ڕه‌خسا بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ تاوه‌کو له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌م ئازادیخوازان له‌نێو ببات و هه‌م وڵاتیش میلیتاریزه بکرێت . به کۆتایهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ش سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی به جۆرێک سه‌رتاسه‌ری وڵاتی گرته‌وه که به‌شێکی به‌رچاو له جوانانیش گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان بکات و برسێتی و بێکاریش به جێگه‌ی خۆی ، بۆ بێده‌نگکردنی گه‌لانی ئێرانیش سیاستێکی هێجگار ژیرانه‌یان هه‌ڵبژارد ، که ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆ بۆ وڵاتانی دیکه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌شدا هێشتا ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی گه‌ل له زیادبووندا بوون که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کاتی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریدا هاتنه مه‌یدان و به یادی عاشوراش تارانی هه‌ژاند. کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هه‌ستیان به بێزاری ته‌واوه‌تی جه‌ماوه‌ر کرد ، که‌سانێکیان کرده پێشڕه‌وی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه که ناوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی" لێنراوه ، ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌م به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته و هه‌م زۆرترین کوشتوبڕیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌دا ئه‌نجام دراوه که ئه‌و که‌سانه‌ش بریتین له موسه‌وی و که‌ڕوبی و ڕه‌فسه‌نجانی .
هه‌رچی باشووری کوردستانیشه ئه‌وا ڕه‌وشێکی باشتری نییه له وڵاتی ئێران و بگره دیکتاتۆریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ڕووی ئاخونده‌کانی ئێرانیشی سپی کردووه . هه‌تا بواری کوردکوشتن ڕه‌خسابوو بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی ئه‌وا ده‌یان هه‌زار ئازادیخوازیان له‌نێو برد و سه‌دان هه‌زاری دیکه‌ش وێڵ و ئاواره‌ی وڵاتان . کاتێکیش ڕێگه‌ی کوردکوشتنیان لێ‌گیرا ئه‌و کات گه‌نده‌ڵییان به جۆرێک خسته نێو کوردانه‌وه که هه‌موو هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا بکوژن ، لێره‌دا ته‌نها یه‌ک جیاوازی به‌دی ده‌کرێت له نێوان دیکتاتۆره‌کانی باشوور و دیکتاتۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا که ئه‌و جیاوازییه‌ش بریتییه له گوێزانه‌وه‌ی ئاژاوه‌کانی نێوخۆی ئێران بۆ وڵاتانی دیکه به‌ڵام له باشووردا به پێچه‌وانه‌وه ، واته له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره‌وه ئاژاوه‌ی ولاتانیش له‌و پارچه‌یه‌دا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه . کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به‌گشتی و خودی تاڵه‌بانی به‌تایبه‌تی هه‌ستیان به بێزاریه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد له باشووردا ئه‌و کات کاک نه‌وشیروانیان کرده پێشڕه‌وی به‌ش مه‌ینه‌تانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به نێوی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" ، کاک نه‌وشیروانیش هه‌م نزیکترین که‌سه له تاڵه‌بانییه‌وه و هه‌م کرده‌وه‌کانی ڕابردووشی به هیچ کوردێک نامۆ نییه که ئه‌و کرده‌وانه‌ش بریتیه له سه‌رپه‌رشتیکردنی ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که مه‌ترسیدارترین کاره‌سات خوڵقێنه‌ر بووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک خۆیان ده‌رده‌خه‌ن :- 1- ئایا ده‌بێت پیلانی هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی ناڕازییان له یه‌ک جێگه‌وه سه‌رچاوه بگرێت ؟ 2- ئایا ده‌بێت ئه‌م که‌سانه بتوانن بۆ یه‌کجاره‌کی ده‌نگی ئازادیخوازان بخنکێنن به‌نێوی گۆڕانخوازی و ڕیفۆرمه‌وه ؟ 3- ئایا ده‌بێت ئه‌م دیکتاتۆره‌نه بتوانن بۆ هه‌تا هه‌تایه جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده دابدۆشن به هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خۆیانه‌وه ؟
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌تا له‌توپه‌تکردنی "دیموکرات و کۆمه‌ڵه" به نێوی ڕیفۆرمه‌وه سه‌ری نه‌گرت دیارده‌ی ڕیفۆرم یه‌خه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی نه‌گرته‌وه ، هه‌تا ڕیفۆرمه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانیش به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه"وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا شتێک به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز"ه‌وه بوونی نه‌بوو له ئێران‌دا . ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌ک ئامانج که ئه‌و ئامانجه‌ش جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه . واته کۆماری ئیسلامی ئێران داڕێژه‌ری پیلانه‌که بووه بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌نگی ناڕازیبوان له نێوخۆی ئێران‌دا ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م پیلانه له نێوخۆی ئێران‌دا ده‌ستپێبکات وه‌ک هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دیکه‌یان گرفته‌که ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئێران . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌سێکی له تاڵه‌بانی دڵسۆزتریان به‌دی نه‌ده‌کرد تاوه‌کو پڕۆژه‌که‌ی بخه‌نه به‌ر ده‌ست و به کارێکی وه‌ها هه‌ڵبستێت بۆ زانینی ده‌ره‌نجامه‌کانی . تاڵه‌بانیش وه‌کو ئه‌ندازیاری پیلانگێڕان دژ به کوردان هه‌تا مقاشی به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌وا خۆی له قه‌ره‌ی ئاگرێک نادات که گه‌رمی به ده‌ستی بگات ، واته به‌رله‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام بدات ئاوڕێک له دیموکرات و کۆمه‌ڵه ده‌داته‌وه که وه‌کو دوو نێچیری ده‌سته‌مۆ وه‌هابوون له‌به‌ر ده‌ستی‌دا . کاتێک تاقیکردنه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێنا ئه‌و کات ڕیفۆرمه‌که‌ی کاکه نه‌وه‌ش ده‌خرێته واری کردارییه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕیفۆرمه‌وه به‌جۆرێک ده‌نگی ناڕازیبوان کپ ده‌کات که هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتی نه‌مێنێت ، سه‌رکه‌وتنی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان باشترین هۆکار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پڕۆژه‌که‌ی له ناو ئێران‌دا جێبه‌جێ بکات به‌نێوی "بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز" و کۆنترۆڵکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی ئێران له ڕێگه‌ی تاوانبارانی وه‌کو موسه‌وی و ڕه‌فسه‌نجانی و که‌ڕوبی‌یه‌وه . چ ئه‌وانه‌ی دوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتون و چ ئه‌وانه‌ش له دوای بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێرانه‌وه‌ن بریتین له که‌سانی دڵسۆزی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌وڵدانیشیان بۆ کۆتایهێنانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که خۆیان کردۆته به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه بریتین له‌و که‌سانه‌ی که هه‌م خۆیان دیکتاتۆر بوون و هه‌م دروستکه‌ری دیکتاتۆره‌کانیش بوون . تاڵه‌بانی چه‌نده هه‌وڵی کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی کورد ده‌دات له ڕێگه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خودی خۆیه‌وه ئه‌وا سه‌د هێنده هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌نگی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌دات له ڕێگه‌ی شۆڤێنیسته سه‌رسه‌خته‌کانه‌وه ، هه‌موو ئه‌م پیلانگێڕیانه‌شی بۆ ئه‌وه بوو که ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بێته ئۆپۆزسیۆنێکی یه‌کگرتوو و ئاسه‌واری داگیرکاری له باشووردا بسڕنه‌وه ، که‌چی که‌سانی وه‌کو ساڵح موتڵه‌گی تا سه‌رناخ به‌عسی و دژه‌کورد وه‌کو به‌عسییه‌کی بێتاوانی ناسه‌دامی پێناسه ده‌کات و ده‌خوازێت له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بیانگێڕێته‌وه بۆ نێو گۆڕه‌پانه‌که ، چونکه پیشه‌ی تاڵه‌بانی به جۆرێکه که چاوسورکه‌ره‌وه بێت له‌سه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و کڕنوشبه‌ریش بۆ دوژمنان ، واته چه‌نده خۆی به گه‌وره ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر کوردان‌دا که‌چی ته‌واو زه‌لیل و کڕنوش به‌ره بۆ بێگانه.
بۆ زانینی ناوه‌ڕۆکی ساڵح موتله‌گ کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه تاوه‌کو گوێبیستی به‌شێک له گوته‌کانی ببن :- http://www.youtube.com/watch?v=2qs0b3AIQK4&feature=player_embedded

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6468
|
|
| |