رێکخراوەکان چ کارێک دەکەن؟...........زۆسک حمد_چۆمان
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


وتارو لێکۆ ڵینه‌ وه
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
رێکخراوەکان چ کارێک دەکەن؟...........زۆسک حمد_چۆمان

2010-01-30

رێکخراو بەواتاى کۆمەڵە کەسێکى رێکخراو دەگوترێت کە بۆ ئامانجێک یەک خرابن و یان خۆیان رێک خستبێت، ئەوەى من دەینوسم باسى ئەو رێکخراوانە ناکەم کە بۆ تۆقاندنى کەسەکانى کۆمەڵگا خۆیان یەکخستبێت وەکو رێکخراوى قاعیدەو رێکخراوە ئیسلامیە توند ڕەوەکان و یان عەلمانیەکان بەناوى ئاین و چاک سازى رێکخراون و بە کۆمەڵ خەڵک دەکوژن و بریندار دەکەن ودەیان ترسێنن و دە تۆقێنن، ئەوەى من جیاوازی ئەوەیە کە بەتەنها کارى حیزبایەت و کارى هێنانە ناوەوەى کلتورى وڵاتانى دەرەوەى کوردستان و شێواندنى کەلتورى کوردیە بەناوى چالاکى خۆیان تاکو بە رێکخراوێکى چالاک بناسرین و دیار بن. جا هێنانى جلوبەرگ و پۆشاک بێت یان هەندێک بەرنامەى نەگونجاوى کۆمەڵگا بۆ نیشاندانى کۆمەڵێک خەڵک، بێگومان ئەمەش کلتورى کوردى دەشێوێنێت و دەیخاتە مەترسى لە ناوچوون.
یان دەبینین ئەو رێکخراوانەى بەو ناو و دروشمانەى کە بە کۆمەڵى نیشان دەدەن کەبەناوى خزمەت کردنیان بەو رێکخراوانەى کە کارى بۆ دەکەن بەڵام بە هۆى نەبوونى شارەزایەک و نا ئازادیەیى کە لەلایەن ئەو پارتە یان ئەو دەزگایەیى کە لێیەوە دروست بووە سنورێکیان بۆ داناوە ناتوانن لێیەوە لا بدەن وە ناتوانن بەبێ ئەوان هیچ کارێک بکەن، وەک ئەمانەى کە باسم کردوون رێکخراوى خوێندکاران یان قوتابیان یان ئا فرەتان و گەنجان و لاوان هتد. کەرێکخراوێکى پاشکۆى حیزبین یان سەربە خۆن یان حکومین بەتەنها بۆ ئەوەى حیزب و لایەنەکان بەرەو پێش بچێت دایناوە کە لە سەرەوە چاوى لێدەکەیت بە دروشمەکانیان بە تەواوى لە خزمەت خوێندکارو قوتابیان و ژنان و گەنجان و هتد. دان بەڵام بە چاوێکى تر چاویان لێبکەیت ئەوە شتێکى زۆر سەیر دەبینین کە لە ئەدایى کارى رێکخراوەیى دا نیە وەک کورد دەڵێت (ئاگرى بن کایە)ن،
ئەگەر چاوێکیش بە رێکخراوە ئافرەتەکاندا بخشێنینەوە ئەوە دەبینین کە کاریان لە کارى رێکخراوە کەیان ناچێت بە ڵکو بە پێچەوانەى کارى رێکخراوە کەیان کار دەکەن بەر لە هەموو کارێک رێکخراوەکەیان دابەش کردوە بە دوو ناو ئەویش رێکخراوى ئافرە تان و ژنان بەڵام هەردوکیان وشەى کوردین بەتەنها جیاوازیان ئەوەیەکە هەریەکەو پێشبرکێ بۆ پارتێکى ساسى دەکەن واتا ژن بە حیزبکردن، نەک ماف دان بە ژن و گەرانەوەى مافەکانیان بۆ خودى ژن کە دەبینین سەرە رایى هەموو ئەو رێکخراوە ژنانەى کە هەن ڕۆژانە بە دەیان کوشتنى ژن و کچان دەبینین ئەویش لە بەر نە بوونى هۆشیارى ئافرەتان و کۆمەڵگا.
ئەویش دەگەرێتەوە سەر نەبوونى کارێکى پێویستى رێکخراوەکان کە بیکەن بۆ هۆشیار کرندەوەى ئافرەتان و تێگەیشتنان لە کۆمەڵگا.
شتیکى سەیر لە یادى دامەزاندنى رێکخراوێکى ئافرەتان جێگاى نوسینە کە ببێتە پەند بۆ ئەوەى کە دوبارە نەکرێتەوە دەینوسم.
لەم چەند مانگەى دوایى یادى دامەزاندنى رێکخراوێکى ئافرەتان بوو ئەویش کێشەیەکى کۆمەلایەتى دەبێت لەیەکێ لە ماڵەکان کەسێک بە رێکخراوێکى ئافرە تان دەڵێت بۆ ناچن ئەم کێشەیە چارە سەر بکەن بە پێى تواناتان؟ بەڵام وەڵامى ئەو رێکخراوە ئەوە دە بێت، دەلێت ئەمرۆ یادى دامەزراندنمانە ناتوانین کێشە چارەسەر بکەین ئەگەر لە ناو چوونى ئافرەتەکەش بێت چونکە پێش وازى لە میوانانمان دەکەین ناتوانین بێن، چونکە یادى دامەزراندنمانە!.
بەڵام پرسیارى من لێرە ئەوەیە کە ئێوە لە یادى دامەزراندنتان نە توانن بچن ئەو کارە پیرۆزە بکەن کە یادى دامەزرانتانە؟ ئەى ڕۆژەکانى تر کارتان چ دە بێت جگە لە چا و قاوە خواردنەوە؟.
کارى رێکخراوە کان چیە ئەوە بە بروا من لە دانیشتن وکات بەسەر بردن و لە موچە وەرگرتنێکى ئەو کەسانەى کە لەوێدا کار دەکەن هیچى تر کاریان نیە، وە جار جاریش بە حبزب کردنى گەنج ولاو وخوێندکارو ژنان ....هتد، هیچتر ناکوێتە بە رچاومان.
شتێکى تریش دە بینین کە لە یادى دامەزراندنیشان پارەیەکى زۆر زیاتر لە قەبارەى خۆیان سەرف دەکەن، ئەمەش دە بێتە هۆى دابە زینى بارى ئابوورى ووڵات و زەرەر بە کۆمەڵگا دەگەێنن و کەسیش نازانێت ئەم پارەیە بۆ گیر فانى کێ دەچێت چى بەسەر دێت؟.
یانیش دە بینین بە دەیان رۆژنامەو گۆڤار بە ناوى خزمەتى خوێندکاران ولاوان و ژنان و و کۆمەڵگا لەو رێکخراوانە دەر دەچێت و دەکەوێتە بەر دەستى خوێنەران کە چاوێکیش لە ناوەڕۆکى ئەو بڵاوکراوانە دەکەین دەبینین کە لە تێکدانى ئەخلا ق وبیرى کەنجان و ژنان زیاترشتێکى زیاتر نیە، چونکە بە لێدانى چەند وێنەى نیوە ڕوت و یان هەڵبەستنى چەند قسەو باسێک بە ناوى ئافرەتانى سۆزانى و گەنجە مەى خۆرەکان لەسەر بەرگى بڵاو کراوەکان دەدەن. ئەمەش بە بروایى زۆرێک لە ئێمە ماف سەندنە نەک ماف دانى تاکەکانى کۆمەڵگە.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6457

_Email: _Name:
 
_comments: