هەڤاڵ ڤیان سیمبولی عەشقە بۆ ژیانێكی ئازاد – نەجیبە عومەر |
2010-01-27
هەموو ئەوزیندەوەرانەی لەناو سروشتدان بەجۆرێ لەجۆرەكان ژیان دەكەن. ئاشكرایە مرۆڤ وەك ئەوزیندەوەرێك كە خاوەن فكرە و دەتوانێت بیربكاتەوە پێویستە ژیانی بەواتاتربێت و خاوەن ئامانج بێت بزانێت چۆن بژی؟ لەپێناوی چیدا بژی ؟ بێگومان سیستەمی پیاوسالارودەوڵەتگەرا هەمووتواناكانی خۆیان تەڤگەركردووەبۆئەوەی ژیان بێ واتاو بێ ناوەڕۆك بكەن تا تاكێكی بێ هۆش و بێ ئیرادە بەرهەم بێت هەتا ئەوان تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان زیاتر درێژبكەنەوە. ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عەبدووڵائۆجەلان ) یەكێكەلەوكەسایەتیانەی هەمووتێكۆشانی لەپێناوی ئەوەدابووە كە ژیانێكی ئازادوبەواتا لەكەسایەتی تاكی كوردا بۆ هەموومرۆڤایەتی بئافرێنێت وجاریكی تر بەهاكانی مرۆڤایەتی بۆ ژیان بگەرێنێتەوە .یەكەمین هەنگاوی تێكۆشانی بەم پرسیارە دەستی پێكرد (چۆن بژین؟)لەوەڵامی ئەمەدا گەورەترین شۆرشی زهنی و ویژدا لەناوتاكی كنی بەرپاكرد و بە فەلسەفەی تاكیكی سەربەخۆو بەئیرادەو خاوەن پرنسیپی وئەخلاقی دی تاكی كورپەروەردەكرد ، بەم شێوەیە سەركەوتوترین و قارەمانترین كەسایەتی ئافراند . .سیستەمی پیاوسالاری ئایدۆلۆژیاكەی لەسەربنەمای نكۆڵی كردن لەهەبوون و ڕەنجی ژن داڕشتووە لەڕێگەی دابڕانی ژن لەبەهاانی مرۆڤایەتی وكۆمەڵگا هەموو مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی كۆیلایەتی كردەوە .بۆراستكردنەوەی ئەم لادانە مێژوویەی كەلەڕێڕەوی مرۆڤایەتیدا ڕویداوەو سەرلە نوێ ژیانەوەی كۆمەڵگا ڕێبەر ئاپۆ تێكۆشانی ئازادی بەپێشەنگایەتی ژن پێشخست .توانی تاكێكی سەربەخۆوخاوەن ئیرادە وەك مۆدێلێكی نوێ لەناوكوردا ئاوابكات كەخاوەن فەلسەفەوژیانێكی ئازادەو خۆی بڕیاری خۆی دەدا لەسەركێشەكان و چارەسەركردنیان ،ژنێكی ئازاد دروست بووە كەبەهیچ شێوەیەك سنورەكانی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی ناناسێت.سیستەمی دەسەڵاتدا لەبەرئەوەی ئامادەی گۆرانكاری نیە و تەحەمووی فكری نوێ نیە ئەم پێشكەوتنانەی وە كۆتای تەمەنی دەبنێت هەربۆیە لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیەهاوبەشەكانیان دەسەڵاتداران و پیلانگێران هاتنە لای یەك و بەبپیلانگێرییەكی بەرفراوان ڕێبەرئاپۆیان دەستگیركرد وخستیانە ناو چواردیوارەوە .بەهەمووتوانای خۆشیان كاریانكرد بۆ بڵاوكردنەوەی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كورد و كۆتای هێنان بەو شێوە ژیانە ئازادەی كەلەكەسایەتی پێشەنگی تێكۆشاندا بەرجەستە بووە . شان بەشانی ئەمانە ڕۆژبەڕۆژ پەرەیان بەسیاسەتی نكۆلیكردن و لەناوبردن دا لەسایەی ئەم سیاسەتەدا بەردەوام گرتن ولێدان و لەسێدارەدانی ئازادیخوازان لە زیادبووندایە لەبەرامبەرئەو هەموو زوڵم و چەوسانەوەی كەبەڕێوە دەچێت دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بەتایبەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا كەبەردەوام باس لە مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەكەن هەموویان لەبەرامبەر ئەم واقیعە نەك تەنها بێ دەنگن بەڵكو هاوبەشن لەبەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتانەدا .هەڤاڵ ڤیانیش یەكێكە لەو قوتابیە سەركەوتوانەی قوتابخانەی فكرو فەلسەفەی ژیانێكی ئازاد كە ئەكادمیای (پەكەكە)یە كەبەهۆی زیرەكی و لێهاتوویەوە لەماوەیەكی كوردا بەشێوەیەكی گەوهەری راستی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ئەم ژیانە تێدەگات و لەكەسایەتی خۆیدا بەرجەستەی دەكات بێگومان یەكێك لەپێوانە گرنگەكانی ئازادی تێگەیشتنە .مرۆڤ چەندە راست تێدەگات و واتا دەدا هێندەش لە پێوانەكانی ئازادی نزیك دەبێتەوە.چۆن دەستگیركردنی ڕێبەرئاپۆ بۆ هەموو كەسێكی خاوەن ویژدان شتێكی پەسەند نەكراوبوو بۆهەڤاڵ ڤیانیش بەهەمان شێوە بوو بەڵام بەهێندەی قوڵای پیلانگێری هێزوباوەری فكریشی بەژیانێكی ئازاد زیاتر بڵند دەبوو ئەو راستیەی باش كەشف كردبوو كەسیستەمی دەسەڵاتداران بۆئەوەی ژیانێكی تەسلیمكاری و دورلەبەهاكانی ئازادی بەسەرماندا دا داسەپێنن هەموو ڕێ وڕێبازێكی نامرۆڤانە بەكاردەهێنن لە بەرامبەرمان . ئەوهێرشانەی لەسەر ڕێبەرئاپۆ بەڕێوەی دەبن هێرشە لەسەر ژیانێكی ئازادو بەتایبەتی هێرشە لەسەر تێكۆشانی ئازادی ژن چونكە ئەوەی هەموو تەمەنی خۆی كردۆتە خزمەتی ئازادی ژن و وەك تێكۆشەرێكی ئەو ڕێگایە تێدەكۆشێت هەر ڕێبەر ئاپۆیە .هەمووهەوڵكانیش بۆئەوەیە جارێكی تر گەلەكەمان بەگشتی وژنان بەتایبەتی دەستەمۆی ژیانێكی كۆیلایەتی و بێ ڕێبەرایەتی بكەن .بۆبەرپەرچدانەوە و پوچەڵكردنەوەی پیلانگێری لەیەكەم ڕۆژە تاڕۆژی ئەمرۆ بەرخودانی چالاكی بێ وێنە ئەنجامدراوە بەڵام دەسەڵاتداران لە قوڵكردنەوەی پیلانگێریدا بەردەوامن .هەڤاڵ ڤیانیش ئەو سەركردەیەیە كە لەكەسایەتی خۆیدا هاوسەنگی فكری وویژدانی ئەخلاقی لەئاستێكی بڵندا ئافراندووە و بەم پێوانانە ئاشقی ژیانێكی ئازادبوو لەوپێناوەشدا بەردەوام كەسایەتی خۆی بۆ ئەم ژیانە ئامادە دەكرد .هەربۆیە لەبەرامبەر ئەوژیانەساختەیەكی كەبەسەر مرۆڤایەتی بەگشتی و ژن وكورد بەتایبەتی دادەسەپێنن وسوكایەتی بەعەشقەوەدەكەن پەسەندی نەدەكرد و وەك دوبارەبونەوەی كۆیلایەتی لە قەڵەمی دەداو ، ئەوئەوراستیەی باش دەزانی كە عەشق و خۆشەویستی لەنیوان مرۆڤەكاندا بێ ژیانێكی ئازاد نابێت چونكە عەشق پێویستی بەئازادیە .هەروەك لە مانیفەستۆكەیدا باس دەكات و دەڵێت (بەروانینی من خۆشەویستی و ئەشق لەژیاندا شاراوەیە و دەتوانرێ بەتێكۆشان ببینرێت ،بۆ ئەوەی بەئەشق و خۆشەویستی ژیان بكەین ،مەرج نیە پیاوێك یان ژنێكت هەڵبژاردبێت وتایبەتت كردبێـ بەخۆت، تۆ دەتوانیت وەك مرۆڤێك خۆشت بوێت .باخۆشەویستی و ئەشقمان لە كەسێكدا زیندان نەكەین .پێش ئەوەی ئاشقی پیاوێك یان ژنێك بین دەبێت ئاشقی مرۆڤ وسروشت و ژیان بین ) چۆن بەژیان و تێكۆشانی بەسوربونێكی زۆرە وە بۆ جێگیركردنی پێوانەكانی ژیانێكی ئازاد تێكۆشا بەهەمان شێوەش بەچالاكیەكەشی گەورەترین هەژاندنی زهنی و ویژدانی و ئەخلاقی دروست كردوو ئەركی بەرپرسیارێتی پاراستنی بەهاكانی ئازادیە كەلە ڕێبەرئاپۆدا كۆبۆتەوە دەخاتە سەرشانی خۆی وڕێگەلە بێ چارەی دەگرێت و ژیانێكی بێ مردن ئاوادەكات. ئاشكرایە دوای تێپەربونی چوارساڵ بەسەر ئەم چالاكیەدا ئەونرخانە زیاتر دەبینین كە دەرئەنجامی چالاكیە بێ َوێنەكەی شەهیدی سەركردەمان كە چۆن لە كە سایەتی خۆیدا و لە باشوری كوردستاندا هێلی ژیانێكی ئازاد كە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنە بەسەرخست و ڕێگەی لەبەردەم تێكۆشانێكی بەهێز كردەوەو بەچالاكیەكەی مانیفەستۆكەی فێری كردین چۆن گوربە عەشقی تێكۆشانمان بدەین لەپێناوی ژیانێكی ئازادوبەپرنسیپدا .

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6433
|
|
| |