كەركوكیان بە داخستنی DTP نیگەرانن و بەهەڕەشە بۆ سەر پرۆسەی دیموكراسی دەزانن- ئا/ م. سەلاحەدین |
2010-01-26
ماوەیەكی درێژە لە توركیا دەنگۆی ئەوە هەیە، كە گوایا حكومەت و پارتی دادوگەشەپێدان لەهەوڵی ئەوە دایە كە پرسی كورد چارەسەر بكات كە بۆ ماوەی هەشتاو پێنج ساڵە لەو وڵاتەدا بە بێچارەسەریی هێشتراوەتەوە، بۆ هەمان مەبەستی دژایەتی و نكۆلی كردنی نەتەوەی كورد k هەوڵە دیبلۆماسییەكانی خۆی لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی خستۆتە گەڕو لە گەڵ هەموو وڵاتاندا، بەتایبەتیش دراوسێیەكانی توركیاو دەسەڵاتی كوردیش لە ئێراقی، ،هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت گفتوگۆ كردنی چارەسەری لە گەڵ نوێنەرە راستەقینەكانی گەلی كورددا ئەنجام نەداوە، لە باكووری كوردستان ئەنجام نەداوە، جا ئەوە پارتی كرێكارانی كوردستان بێت، یان پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی ، بەڵام ئەم پارتەش وەكو هەموو پارتە كوردییەكان لەتوركیا رووبەرووی داخستن بووەوەو بۆ مایەی ناڕەزاییەتی گەلی كورد و لایەنە سیاسییەكانیش، بۆ بە دوا داچوونی ئەم مەسەلەیەش ریپۆرتاژكمان لە گەڵ پێكهاتەكانی شاری كەركوكدا ئەنجام داوەو بیروڕایی ئەوانیشمان وەرگرتووە. زاهیر ئەنوەر/ سەرنوسەری گۆڤاری دەریا/ لە شاری كەركوك دەڵێت: هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی توركیا ساڵانی بیستەكانی سەدەی رابردوو، لەلایەن كۆمەڵێك ژەنەراڵی عەسكەری شۆڤێنیەوە, هەمیشە لە هەوڵ و پیڵانی ئەوەدا بوون كە بەچ شێوەیەكی دژایەتی گەل و نەتەوەكانی دیكەی ناو دەوڵەتی توركیا بكەن و رەگەزی توركی بسەپبَنێت بەسەر تەواوی نەوتەوەكانی دیكەدا. دیارە هەر لە سەروبەندی دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە، بەپێی بەرنامەی عەسكەرتاریەتی یاساو دەستوری وڵات داڕێژراون، تاوەكو ئێستاش لەسەر هەمان دەستور دەڕۆن و دەسكاری كردنی بەندەكانی، ئەو دە ستورە بەگوناه و تاوان دەزانن، هەر كەس و لایەن و حزبێكیش بە پێچەوانەی ئەو ریساویاسایانە كار بكات یاخود لابدات بە تاوانبار و خیانەتكار ئەژمار دەكرێت و روبەرویی دادگایی كردن و سزادان دەبێتەوە. جا ئەگەر دەستورێك تەمەنی هەشتا ساڵ پتربێت و لەلایەن تاقمێكی نەتەوە پەرستی خۆسەپێنەوە بنیاتنرابێت كە جگە دانپێدان بەنەتەوەی تورك و زمانی توركی، هەموو نەتەوەیەكی لا وەنرێت، بێگومان چاوەڕوانی هیچ ئومێكی لێناكرێت و هەمیشە بە دۆگمایی دەمێنێتەوە لەكاتێكدا هەموو جیهان بەوەرچەرخان وگۆرنكاری مەزن گوزەر دەكەن، شێوازی سیاسەت لە سەرجەم وڵاتانی رۆزئاواو رۆژهەڵات و تەنانەت وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەكانیش بەرەوكرانەوە و خۆنوێكردنەوە هەنگاو دەنێت، كەچی لە وڵاتێكی وەك توركیای بەناو عیلمانیەت ودیموكراسیەت رۆژ لەدوای رۆژ لە باشەكشەدایە و هیچ ئاسۆیەكی تیدا بەدی ناكرێت. رۆژگاری ئەمرۆ رۆژگارێكە پێویست دەكات عاقڵانە بیر بكرێتەوە و ژیرانە كێشەكان چارەسەر بكرێت، نەك بەزمانی زبرو هەڕشەوگوڕەشە، چونكە ئەو قۆناغە بەسەر چوو كە وڵاتان بەهێزوبازوسەرباز خۆیان پیشانبدەن و گرەو لە بەرامبەرەكانیان ببەنەوە، سەردەم سەردەمی كرانەوە و خۆنوێكردنەوەیە لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئابوریەكان، نەك سەرچاوەی داهاتوو ئابوری وڵات بكرێت بە قوربانی بیری تەسكی نەتەوەپەرستی. داخستنی بارەگای پارتی كۆمەڵگەی دیموكرات DTP، ریچگە چارە نییە بۆ دەرباز بوونی سەرانی تورك لەو قەیرانە ئالۆسكاویانەی دەیان ساڵە لەژێر سایەی حكومی عەسكەرتاریەت، دەولەتی توركی دووچاری داكشانی ئابووری كردوە،بەڵكو ئەو هەنگاوانەی كە لە سەرەتای دەسپێكی هەوڵەكانی پارتی دادوگەشەپێدان هەنگاوی بۆ هاوێشت ئەوەیان تا رادەیەك حەكیمانە بوو، دیارە سەرانی پارتی دادو گەشەپێدانیش بە هەمان شێوەی دەتەپە تاوەكو ئێستا دووچاری دەیان گرفتی لابەلا هاتوونەتەوە لە لایەن نەتەوەپەرستەكانەوە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا بۆ یەكەم جار لە مێژووی هاوچەرخی دەوڵەتی توركیا توانیان ئەو سیاسەتە چەواشەكاری و خۆسەپێنەرانەی نەتەوەپەرستەكان بشەلقێنن و دان بەبوونی نەتەوەیەكی دیكە بنێین لە توركیا كە ئەوبش گەلی كوردە، ئەمە هەنگاوێكی مەزن بوو، كە كێشەی كوردی خستە قۆناغێكی نوێوە، هەر چەندە لەم نێوانە پارتی دەتەپە بوو بە قوربانی، بەڵام مێژوویەكە كە دەكرێت هەموو كوردێك لە هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان و تەواوی جیهانی كورد شانازی پێوە بكات، چونكە تەنانەت ناو هێنانی كوردی یاخود ئاخافتن بە زمانی كوردی لە و وڵاتە تاوانێك بوو كە دادگایی كردن و سزادانی لەسەر بوو، ئەمرۆ سەرۆكی پارتەكە و ئەندامی پەرلەمان لەسەر دەتەپە راشكاوانە پەنچە هەڵدەشەقێنن و لەناو جەرگەی بڕیار بە دەستانینەتەوەپەرستەكان باس لە كێشەی نەتەوەكەیان دەكەن و سەرجەم ئاشتی خوازانی جیهان پشتیوانیان لێدەكەن. هەر بۆیە داخستنی بارەگاكانی DTP سەرەتایەكی پرجۆش و خرۆشتری بەدواوە دەبێت و هیچ جیاوازییەكی نییە لە گەڵ راگەیاندنی یەكەم شۆرشی چەكداری لە مێژووی هاوچەرخ واتا ئەم هەڵوێستە دەمانگەرێنێتەوە بۆ ساڵی 1984، كەتوانرا شۆرشی چەكداری بەسەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان راستەوخۆ رابگەیەنرێت. ئەگەر نەتەوەپەرستەكان بە شێوەیەكی زانستیانەو هێمنانە بیر لە چارسەركردنی ئم كێشە قەتیس ماوە نەكەنەوەوە، رێگە چارەیەكی ئاشتیانە نەگرنەبەرو هەر بە ملهوڕی خۆیان بكەن، ئەوا مەحاڵە بتوانن گەلی كوردو سەركردە تێكۆشەرەكانی لە باكوری كوردستان لە ناو ببەن، چونكە گەلی كورد هەموو رێگە چارەكانی لە گەل دەوڵەتی تورك تاقیكردۆتەوە، ئەمە بۆ چەند جارە گروپی ئاشتی لە شاخ وئۆردوگاكان رەوانەی توركیا دەكاتەوە، هەموو جیهانیش ئاگادارن كە ئێمەی كورد شەڕخواز نین، بەڵكو دەوڵەتی توركە شەڕی دەوێت و ئامادە نییە دان بەمافەكانماندا بنێت، شەڕخوازیش شەڕی بەدواوەیە، بەڵام بە شێوازێكی تر. عەبدولمەجید رەزا محەمەد/ بەرێوبەری خوێندنگای نەورۆزی سەرەتایی تێكەڵاو/ لە گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەڵێت : داخستن و قەدەغەكردنیDTP لەلایەن دادگای بنەڕەتی توركیا پێموایە ئاماژەیە بۆ شكستی دیموكراسیەت لەو وڵاتە، كە ماوەیەك بوو لە لایەن پارتی دادوگەشەپێدان بەناوی كرانەوەو چارەسەری كێشەی كورد لە باكوری كەردستان لە ئارادا بوو، بە بۆچوونی من داخستنی بارەگاكانی دەتەپە بە زیانێكی گەورەی توركیا دەبینرێت، بەڵگەش دوای یەك رۆژ لە دەرچوونی بریاڕەكە پەرلەمانی ئەوروپا بەتوندی رەخنەی ئاراستەی دادگاو حكومەتی توركیا كرد، بەڕای من باشترین رێگەی چارەسەری بۆ دۆزی باكوری كوردستان، پێویستە توركیا بە میژوو و رابڕدووی خۆیدا بچێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت رزگاری بێت لە رۆژە رەش و نەهامەتیانەی كەهەیەتی لە ناوەندە نێو دەوڵەتیەكان سەبارەت بە پێشیلكردنی مافی نەتەوەكانی دەوروبەری خۆیدا، لەهەمان كاتیش پێویستە بە زووترین دەرفەت هەوڵی هەموار كردنی بڕگەو بەندەكانی دەستوری وڵاتەكەی بدات، كە بە شێوەیەكی رەگەزپەرستی پیش 84 ساڵ لەمەوبەر نووسراوەتەوە كە نكۆڵی لە نەتەوەكانی ناو وڵاتەكەی دەكات، بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەك دان بەمافی سەرجەم نەتەوەكان دابنێت كە لە گەل پرانسێب و مافەكانی مرۆڤ و جیهاندا بگونجێت، هەروەها خۆی رزگار كات لەو دروشمە شۆڤینییەی كە بانگەواز بۆ یەك نەتەوە و یەك ئاڵا و یەك زمانی توركی دەكات. تارا سەلاحەدین / خوێندكاری دواناوەندی ئاراراتی كچان / كەركوك دەڵێت:
داخستنی DTP لەلایەن سەرانی تورك بەكارێكی نادروست و دژ بەدیموكراست دادەنرێت، سیاسەتی ئەمرۆی توركیا دووبارە هەمان ئەو سیاسەت و بۆچوونە شۆڤینێەیە كە كەمالیستەكان لە ساڵانی( 1925)وە دژی نەتەوەی كورد پەیڕەویان دەكرد، داخستنی بڕیارێكی سیاسیە، بۆیە دەرچوونی ئەو بریاڕە بۆ دادگای بنەڕەتی توركیا بە نامۆ دانانرێت، چونكە دۆزی كورد تا سەردەمی ئەمرۆ لەكاتی شیخ سەعیدی پیرانەوە تا سەردەمی ئەمرۆ نەتوانراوە بەرەو ئاقاری چارەسەر بوون بڕوات، هۆكاریش هزری رەگەزپەرستی تورك ئەوكات رێگر بوو كورد وەك نەتەوە لە دەستور بوونی بچەسبێت، بۆیە تائێستا لە دەستوری وڵاتی توركیادا بەهیچ شێوەیەك ئاماژە بۆ گەلی كورد وەك ناو و نەتەوە ناكات، بەڵكو دەیانەوێت كورد لە ئاستی خزمەتكاری و فەرمانی خۆیاندا بێت و واتە بێ ئیرادەو بێهەڵوێست بێت، تاوانبار كردنی پارتی كۆمەڵگا بەبیانووی PKK و بانگەشە بۆ توندو تیژی و پارچە پارچە بوونی وڵات ، مەبەست لێرەدا تەنها لە باربردنی رێگای چارەسەری و كرانەوەیە بەرامبەر دۆزی رەوای گەلی كورد كە 84 ساڵە بەردەوامە، ئەمرۆش لە دەركەوتنی بزاڤی رزگارخوازی پرسی كوردپێیناوەتە قۆناغێكی نوێوە كچان و كوڕانی باكوور لە هەشتاكانی سەدەی رابڕدوو دژ بە جینۆساید و ئەقڵیەتی نكۆڵی بەردەوامی بەخەباتی خۆیان دەدەن، هەروەها سەركەوتنی (DTP)لەهەڵبژاردنەكان و گەشە كردنی پێگەی جەماوەری، نەتەوەپەرستی توركی خستۆتە مەترسیەوە، بۆیە بەبریارێكی سیاسی كە لەپشت بریاڕی دادگاوە بوون، توانیان ئارستەكە تارادەیەك بەلای خۆیانەوە بەرن، بەڵام دەتوانرێت بە هوشیاری گەلی كورد و تورك مەرامی شەڕخوازان پوچەڵ بكرێت .
مامە یارا ئەحمەد لە رۆشنبیرانی شاری كەركوك دەڵێت : دیارە ئەمە یەكەم جار نیە لە مێژووی توركیادا كە پارتێكی سیاسی دابخرێت و چالاكی سیاسی سەركردەكانی لەلایەن دادگاو دامودەزگای سەربازییەوە قەدەغە بكرێت، وەك ئاشكرایە كە لە ماوەی(45) ساڵی رابردوودا نزیكەی (25) پارتی سیاسی لە توركیا داخراون، وەك زانراوە كە ماوەی دوو ساڵە هەوڵەكانی داخستنی DTP لەلایەن دادگای بنەڕەتی توركیا لە ئارادایە، واتە داخستنی رووداوێكی چاوەڕان كراووبوو، ئەو بڕیارە چەندە بەزیانی كورد بوو ئەوەندەش زیاتر بە زیانی دیموكراسی توركیا دادەنرێت، ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری توركیا پەردەی لەسەر راستیەكان هەڵدایەوەو ئاشكرای كرد كە توركیا قبوڵی بەهێز بوونی پارتی كوردی ناكات و نایەوێت پرسی كورد چارەسەر بكات، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەرپرسانی توركیا بانگەشەی دیموكراتی دەكەن و دەڵێن دەمانەوێت پرسی كورد چارەسەر بكرێت، بەڵا لە راستیدا و بەكردار ئاشكرایانكرد كە دان بەمافی نەتەوەیی و دیموكراسی كوردنانێن، كەئەمەش هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر بەرێوەچوونی دیموكراسی لە وڵاتەدا، لەلایەك بەبیانوو پارتی كۆمەڵگا بەوە تاوانبار دەكرێت گوایە فەرمان لە PKK وەردەكرێت، ئەگەر وابوایە دەبوو لەئەنجامی ئەو هێرشە فڕۆكەوانیانەی كە توركیا بۆ سەر پەكەكە ئەنجامیدا، لە بەرامبەر شەڕی شەقام لە نێو شارەكانی توركیا رووی بدایە، بەڵام لەدوای داخستنی دەتەپە كە خاوەن 21 ئەندامن بەپارتێكی نوێوە( ئاشتی دیموكراتی) گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە، بەو كردارە باكوری كوردستان بەدنیای راگەیاند كێشە سیاسیەكانی كورد بەرێگای دیموكراسی و دیالۆك چارەسەر دەكرێت، نەك لەرێگای توندوتیژییەوە، ماوەتەوە بڵێم بە داخستنی دەتەپە كوردانی باكوور سوورتر دەبن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆیان زیاتر رێكبخەنەوە و دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6429
|
|
| |