بە کاڵاکردنی ژن!!..............رابەر رەشید – کەرکوک – پردێ
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


چاندوهونه‌ر
 
بە کاڵاکردنی ژن!!..............رابەر رەشید – کەرکوک – پردێ

2010-01-26

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان



لە شارێکی پڕ لە ئاپۆراى مرۆڤ و
لەنێو تەلارێکی بەرزی،
بازاڕی رەشی سەرمایەو
لەسەر مێزی قومارخانەیەکى شاردا
دواى مەستبوونی خواپێداوانی کۆمەڵگا
باوکێک گرەو دەدۆڕێنێ و
تەنها بەنووکی خامەیەک
کچێک بە سەنگ و رەنگییەوە
دەخرێتەسەر پارچە کاغەزێکی رەنگین،
لە مرۆڤیی دادەشۆرێ و
دەکرێتە (چەک)!!
هەر لەو شەوى ویژدان دۆڕانەی سەرمایە
هەر ئەو (چەک)ە،
لە چەندان مەرجا دەدۆڕێ و
لەمدەستەوە بۆ ئەویان و
لەویشییانەوە بۆ ئەمیان!
تا دەرئەنجام:
دوای ئەو هەڕاج هەڕاجێنە
لە پیاوێکی سمێڵ بابڕ مارەدەکرێ و
هەرچى خەون و خولیای هەیە
دەبن بە تراویلکەی مەرگ و
بەناخیدا دەچنەخوارێ،
ئاواتەکان، هەڵدەوەرێن..
بێهیوایی لە ئەرخەوان بوونى ژیان
هێرش دێنێ و
بۆ سبەینێ:
ئەو خاتوونە، شەنگ و شۆخە،
تف لە کەلتوورى کۆن دەکا و
خۆی دەسوتێنێ!.





مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6420

_Email: _Name:
 
_comments: