گه‌ڕانێک به دوای ووشه‌ی مرۆڤایه‌تیدا............باوکی دووین |
2010-01-22
نیشتمان
****
کۆتریکم به‌ڕه‌ڵا کرد
فری فڕی
به شه‌قه‌ی بال
ده‌گه‌را بۆ هه‌لویستێک
له شێوه‌ی ئامرازی وولات
جه‌ند ئێسک و پروسکی
بینی... به‌بێ هاوار
ئای چه‌ند دڵم ته‌نگه
بۆ ئه‌مڕازت
ئه‌ی نیشتمان
2
قوربانی
****
گه‌نجیم کرده قوربانی
له پیناوی ئه‌وینێکدا
ووشه‌ی خۆشه‌ویستیم
له گه‌ل په‌ڕه‌ی یه‌زدان و
نیشتمانه
تیکه‌ل کرد
گوڵستانێکم دروست کرد
کاتی به‌رهه‌م
هه‌مووی سوتا
3
تاراوگه
****
جێگای خۆمم دابین کرد
له‌سه‌ر ته‌ختێکی دار
له باخچه‌یه‌ک
له‌وڵاتیک پێ ده‌لێن
به هه‌شتی شار
سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولام ده‌کرد
خه‌یالێکی خۆمم بینی
منداڵێک بوو
له ڕووداوی کاره‌ساتدا
که‌س و کاری له ده‌ست دابوو
4
ڕێگا
****-
ڕێگایه‌کی بێ لایه‌نم
له ژیانمدا هه‌ڵبژارد
ده‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه زه‌کان
له ناسکترین زه‌نگی کاته
ده‌کاته گوێم
براده‌رانم تێ که‌ڵ کرد
خوێنده‌وارو ناخوێنده‌وار
له گه‌ل ئه‌وان مرۆفێک بووم
شێوه‌یه‌که هه‌ڵسووکه‌وتمان
له گه‌ڵ ئاستی خوێنده‌واره
5
کاوڕ
***
کاوڕیک له ده‌ستی سه‌ربڕ
هه‌ڵ هاتوو
له ئه‌شکه‌وتی چیای ئازاده
خۆی شارده‌وه
ڕاهات له گه‌ڵ باری ژیان
له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ند
دۆزرایه‌وه
سه‌ر بڕاو
پێسته‌که‌یان کرده
هێمای ئاشتی و ئازادی شار

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6413
|
|
| |