بە ئاواكردنی یەكێتی نەتەوەیی دەتوانین خاوەن لە دەستكەوتەكانی كۆماری مەهاباد دەركەوین
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


روون کردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
بە ئاواكردنی یەكێتی نەتەوەیی دەتوانین خاوەن لە دەستكەوتەكانی كۆماری مەهاباد دەركەوین

2010-01-22

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


64هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كۆماری مەهاباد لەهەموو گەلی كورد پیرۆز دەكەین و سەری رێزونەوازش لەبەردەم هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی نەتەوەیی ودیموكراتی دادەنوێنین.
گەلەكەمان مێژوویەكی دوورودرێژە رووبەرووی سیاسەتی چەوساندنەوە و لەناوبردنی و تواندنەوەی ناسنامەیی نەتەوەیی دەبێتەوە لەلایەن داگیركەرانی كوردستان و دەسەڵاتدارانەوە دەچەوسێندرێتەوە. گەلی كوردیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیاسەتەو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی ودیموكراتییەكانی بەردەوام لەتێكۆشان دا بووەو كۆماری مەهابادیش یەكێكە لەو دەستكەوتە نەتەوەیی گەلەكەمان كە بەهەوڵ وتێكۆشان و قۆربانیدانێكی بێ وێنە بەدێ هات. هەرچەندە تەمەنی ئەم كۆمارە یازدە مانگ بوو، بەڵام وەك یەكەمین كۆماری كوردی و بەشداری كورد لەبەشەكانی تری كوردستان توانی گەلێك دەستەكەوتی نەتەوەیی لە بواری فەرهەنگ و كەلتووری كوردی ئاوا بكات.
گەلی نیشتمانپەروو ئازادیخواز:
ئاشكرایە كە دۆژمنان هەمیشە بۆ سەركوتكردنی تێكۆشانێك و پێشخستنی كەلتووری تەسلیمكاری رێبەر وپێشەنگەكانیان كردۆتە ئامانج. دەوڵەتی ئێران و هاوپەیمانیەتیەكانیان پێیان وا بوو، بە لەسێدارەدانی پێشوا قازی و هاورێبازانی دەتوانن ئێرادەی گەل بشكێنن و كۆتایی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان بهێنن، بەڵام لەو رۆژەوە هەتا رۆژی ئەمڕۆ گەلەكەمان لەهەر چوار بەشی كوردستان لەسەر پێیەو بەچەندین قۆربانی و تێكۆشان توانی گەلێك دەستكەوتی نەتەوەیی و دیموكراتی بەدەست بهێنێ، بەڵام لەبەرامبەر بەمانەش پیلانگێڕان و داگیركەرانی سەر كوردستان پەرە بە پیلانەكانیان دەدەن لەدژی ئێرادەی گەلەكەمان. لەهەر چوار بەشەكەی كوردستان بەتایبەتیش لە باكوورو رۆژئاواو رۆژهەڵاتی كوردستان.
رۆژ بەرۆژ گۆشەگیری و ئەشكەنجەی لەسەر رێبەری گەلی كورد بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلان و زیندانی كردن و لە سێدارەدانی كادیرانی سیاسی لە زیاد بووندایە.
لە بەرامبەر هەموو ئەم ڕاستیانە تەواوی دەوڵەتانی سەردەستی جیهان بێ دەنگن . دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان و جیهان بەردەوام لە داڕشتنی پیلانگێڕیدان و سەرەڕای هەبوونی ناكۆكیەكانیان لە دژبەرایەتی كردنی ئێرادەی گەلی كورد هاوسۆز و هاوپەیمانن.
هەر بۆیە ئەم هەڵوێستانە گەورەترین هەڕەشەن لە سەر دەسكەوتە نەتەویەكانمان و هەوڵدانە بۆ دووبارەكردنەوەی هێرشە پاكتاو كاریەكان و دووبارە كردنەوەی مێژوو.
لە سەر رۆشنایی ئەم راستیانە و گەرەنتی كردنی و بە دەستهێنانی تەواوەتی مافە نەتەویی و دیموكراتیەكانمان ئێمە وەكوو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پێمانوایە كە ئەركی سەرشانی هەموو كوردێكە كە كار بكات بۆ ئەوەی فشار لە سەر هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكان لە كوردستان دا دروست بكەن بۆ ئەوەی هەستن بە سازدانی كۆنفرانسێكی نەتەویی بۆ تەواوی كێشە نەتەویی و دیموكراتیەكانمان و گەرەنتی كردنی دەسكەوتەكانمان ، ئەویش بە پشتیوانی هێًز و ئێرادەی جەماوەرەوە پێكدێت.
پێویستە هەموو هێز و لایەن و پارتەسیاسیەكان لە كوردستاندا بە تایبەتی لە باشووری كوردستاندا لەم بوارەدا باش كار بكەن و بە ئەركی مێژویی خۆیان هەڵسن و خاوەن هەڵوێست بن لە بەرامبەر ئەو هێرشە ئایدۆلۆژیانەی كە رووبەرووی گەلەكەمان دەبێتەوە لە هەر سێ بەشەكەی تری كوردستاندا .
دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
22-1-2010




مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6409

_Email: _Name:
 
_comments: