سەڕەرای پیلانی دوژمنان لە كەركوك، حزبایەتی بواری پەروەردە دەشێوێنێت – ئا/ مامۆستا سەلاحەدین |
2010-01-21
كەركوك، ئەو شارەی كە هەموو لایەنەكان بەناوخۆو دەرەكییەوە چاویان تێبڕیوەو هەوڵی داگیركردنی دەدەن، هەندێ لە حربە كوردستانییەكان لە جیاتی دروست كردنی هەستی یەكێتی نەتەوەیی و داكۆكیكردن لە پەروەردەیەكی راست و دروست كە دابینكاری بەرپەچدانەوەی پیلانی داگیركەرانە، بەپێچەوانە و بەشێوەیەكی نادروست سیاسەتی حزبایەتی تەسك لە بواری پەروەردە پەیڕەودەكەنوپشێوییەكی زۆر و بیزارییەكی زۆری لای كەركوكیەكان دروست كردوە، بۆ تیشكخستنە سەر ئەم پرسە، چەند كەسایەتییەكی بواری پەروەردەمان دواند، ئەمەی خوارەوە پوختەی سەرنجەكانیانە : سەرەتا دەمەوەێت ئاماژە تەنها بەكێشەیەك بكەم كە پەیوەستە بەبابەتەكەوە كە ئەویش دەستێوەردانی ئاشكرای حزبایەتییە لە خوێندنگاكانی ئەمرۆی شاری كەركوك، بۆیە پیش سەندیگای مامۆستایانی لقی كەركوك بەرێز مامۆستا (جومعە عەبدولكەریم)مان دواند : دەرچووی كۆلێژی سەلاحەدین ساڵی(1996/1997) بەشی مێژووم،لەشارۆچكەی پردێ دوای روخانی رژێم بۆمەتە بەرێوبەری خوێندنگای دواناوەندی شیخ مەحموود لە ساڵی ( 2003) دەست بەكارم كە خۆم خوێندنگاكەم كردوە، لەگەل كۆمەڵێك خویندكار و خەڵكی دڵسۆز ماڵ بە ماڵ دەگەڕاین بۆ ئەوەی ناوی خوێندكار بنووسین خوێندنی كوردی لێرە بكەینەوە، سەرەتا مەجلسی پردێ ناوی 20 خوێندكاری برد بۆ پەروەردە، ئەوەبوو خوێندن بە زمانی عەرەبی دەستی پێكرد، بەڵام من توانیم (97)خویندكار ناونووس بكەمو بە نوسراوێك ئلرستەی پەروەردەی كەركوكی بكەم، دوای چەند رۆژێك بەبڕیارێكی پەروەردە خوێندنگای دواناوەندی شیخ مەحمود كرایە، لە رێكەوتی26/10/2003 لەوێ دەست بەكارم، لەپرسیارێكدا ئایا بەرێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی پەیوەندی بەلادانی مامۆستا جومعە هەیە؟ مامۆستا جومعە دەڵێت : پەروەردە ناچارە، پەروەردە چی دەكات، ئەو مامۆستایەیی كە ناردرابوو بۆ ئەوەی شوێنی من بگرێت ، سەردانی پەروەردەیی كردبوو بۆ ئەوەی فەرمانی كارگێری خۆی بێنێت، مامۆستا یوسف بەرێوەبەری پەروەردە ئەم كارەی بەنا یاسایی دەزانێت، دەڵێت دەبێت بەرێوبەر شەش ساڵ خزمەتی مامۆستایی هەبێت كە دادەنرێت، بەڵام ئەو مامۆستایە دامەزراویی دوو ساڵ دەبێت، مەرجی بەرێوەبەری تیانابینرێت، مامۆستا لە وەڵامدا دەڵێت من بەرەزامەندی بەرپرس و جێگری سەندیگای مامۆستایانی كەركوكەوە هاتووم، دێتە دەرەوە تەلەفۆن بۆ حزب دەكاتو لەوێووە ئاگاداری مامۆستا یوسف دەكرێت دەبێت واژوو لەسەر داواكەی بكرێت، دوایی بە كۆی مامۆستایانی خوێندنگاكەمان یاداشتیك بەواژوو نووسراو كە ناڕازیین لەسەر لادانەكەم رەوانەی سەندیگای كەركوكی مامۆستایان كراو، من دەڵێم پرۆسەی پەروەردە پەیوەندی بەحزبایەتییەوە نیە، بەهۆی نەبوونم بەلایەنی حزبێك لە 16/11/2009 بەفەرمی لادرامو بوومە مامۆستا. شبخ سەباح بەرپرسی سەندیگای مامۆستایان/ لقی كەركوك لە وەڵامی پرسیارێك كەمامۆستایانی كەركوك سەندیگا بەماڵی خۆیانی نازاننو بەڵكو بەپاشكۆی حزبایەتی تەماشای دەكەن دەڵێت: سەندیگای مامۆستایانی كوردستان لقی كەركوك راستە من ناڵێم حزب پاشكۆمان نییە، ئێمە بێ حزب هیچمان پێ ناكرێ، بەڵام ئێمە سەربەستیو تایبەتمەندی خۆمان هەیە، رێكخراوێكی سەربەخۆین، راستە لەوانەیە لە هەندێ مەسائلی كەركوك پێویستی كردبێت لایەنی حزبی هاوكارمان بێت، مەرج ئەوە نییە حزب بەسەرماندا زاڵبێت، ئەوەی ئەوان داوایی دەكەن ئێمە جێبەجێی كەین، بەڵام تایبەتمەندی شاری كەركوك وای پێویست كردبێت چەند جارێك هانامان بۆحزب یا پارێزگا بردبێتو بۆ چارەسەری گەڵێك لە كێشەكان،.ئەوا مانایی ئەوە ناگەیەنێت كە ئێمە بەتەواوەتی گوێرایەڵی فرمانی حزبەكان بین، هیچ حزبێك ناتوانێت فشاری خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت ئێمە سەربەخۆ بوونی خۆمان پاڕاستوە.
پرسیار/ بەرێوەبەرو یاریدەری خوێندنگاكانی شاری كەركوك تا ئەمرۆ بەرێگای حزبایەتی بەرێوە دەچێت ؟ مامۆستا عادل عومەر كارگێری سەندیگا لەم بارەیەوە دەڵێت : سەرەتایی رۆخانی رژێمی بەعس پەروەردە و سەرپەرشتیاری پسپۆری پەروەردەیی شاری كەركوك بەتەواوەتی نەچووبووە سەر سكەوە، نە سەرپەرشتیاری، ئێمەش كۆمەڵێك مامۆستا بووین توانیمان ئەم رێكخراوە دامەزرێنین، ئێمە حزب دامانی نەناوە بەڵكو پاڵپشتمان بووە، هەموو رێكخڕاوێك ئەگەر لایەنێك هاوكاری نەبێت كارەكانی بەڕێوە ناڕوات، چونكە پلانی هەموو دامودەزگایەك بەبێ مووچە پلانێكی سەركەوتوو نییە، پلان لەهەوا دانانرێت، ئێمە لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە هاوكاری كراوین بۆ هەڵسوڕانی كاروباری ناو شار، دانانی بەرێوەبەرو یاریدەری خوێندنگاكان، ئەمە تەزكیەیی حزبی نییە، سەرەتا ئێمە لە گەل هەڤاڵانی پارتی هەماهەنگی پێشنێارمان كردوە، كە لەشاری كەركوك دوو یەكێتی مامۆستایان هەبووە، هەردوو لەگەل یەكتر رێكەوتین كەسانی شیاو و بەهەڵوێست و دڵسۆز لەو شوێنە دابنێین، چونكە پرۆسەی پەروەردە مەترسیدارە كەسایەتی مناڵ دروست دەكات، ئەوە نییە هەر كەسێك بكرێتە بەرێوەبەر، چونكە لە كەركوك تائەمرۆ پرۆسەی سیاسی یەكلاێی نەبۆتەوە، پێویستیمان بەحزب هەیە بۆ رێنمایی كردنمانو بۆ دیاری كردنی شتە چارەنووسسازەكان، مەرج نییە حزب چی بڵێتو ئەوا بكەین، هەندێك جار رێنماییەكانیان جێبەجێ دەكەین هەندی جار راوێژیان پێدەكەین، بەڵام ئێمە سەرپشكیین لەكارەكانی خۆمانە دانانی بەرێوەبەرو یاریدەرانە بەو ئالیەتە بووە كە لەسەری رێكەوتووین، كەسانێك دیاریكراوە بۆ یاریدەر لە قوتابخانەیەك و سەرپەرشتیارێك ئێمە رازی بووینە، چونكە یەكێتی مامۆسایان هەموو كاتێك داكۆكیكەر و پارێزەری مافەكانی مامۆستا بووینە، نەمان ویستوە كەسانێك ببێتە بەرێوبەر شیاوی ئەو شوێنە نەبن، بۆ ئەوەی رووبەرووی گازندەی مامۆستایانی خوێندنگاكان نەبینەوە، ئێمە دیكتاتۆرمان دروست نەكردوە قبوول ناكەین بەهیچ شێوەیەك رەنگدانەوەی حزبایەتی لە خوێندنگاندا هەبێت، حزبایەتی لەدەرەوەی خوێندنگا بكرێت، كێ پشتگیری مامۆستا بكات و بڵێت باشە یا خرابە، چونكە كێشەی كەركوك وەك بەرێز مام جەلال دەڵێت هێشتا دەسكەوتەكانمان دەڵەمەیە پێویستە ئەو دەڵەمەیە بپارێزین ، زۆر كەس وا دەزانی ئێمە ئیدارەمان دابەش كردوە ئەمە بەش كردن نییە تەنها هەماهەنگیین، ئێمە كەسانی عەرەب و توركمان و شوعی و سۆسیالیست و زەحمەتكێشان دامەزراندوە، تەنانەت چەند یاریدەرێكی یەكگرتووی ئیسلامیشمان داناوە، زۆر بەرێوبەری بێلایەنیشمان هەیە، لەبەر ئەوەی كوردێكی دڵسۆزە بووە، بەرێوبەری توركمانیشمان هەیە باوەڕی بەكوردستانیەتی كەركوك هەیە،
پرسیار/ گواستنەوەی و دانانی مامۆستا لە شوێنی تایبەت بەرێگای واسیتەكاری و تەلەفۆن بەئاشكرا بەرێوەدەچێت؟ مامۆستا سەباح دەڵێت: خۆتان دەزانن گواستنەوەی مامۆستا هەموو ساڵێك لە مانكی هەشت بەفۆرم و لیژنەیی تایبەت بە رێنماییەكان ئەنجام دەدەرێت ، كە دەبێت بەگوێرەی یاسا ماوەی خزمەتی خۆی لە لادێكان تەواو كردبێ، ئەوجا بەگوێرەی رێنماییەكان بە تەسوییەی میلاكات دەگوازرێتەوە، لەگەل ئەوەشدا من ناڵبَم بە واسیتەكاری ناكرێت ، هەندێ مامۆستا بەواسیتەكاری گوازراونەتەوە، ئێمە رەخنەمان كردوە تا گەیاندومانەتە وەزارەتی پەروەردەش، لەكۆر و كۆبوونەوەكانیش باسمان كردوە، مامۆستایی وا هەیە 3 جار نەقڵ بووە، ناڵێم واسیتەی تیانەكراوە، حالەتی واش هەیە لەبەر دۆخی ئەمنی مامۆستا لە شوێنێكی تایبەت دەوام دەكات، دەبێت بخرێتە ئەم لاێیتر ئەویش لە پەروەردەی مەركەریشدا هەیە، پرسیار/ سەرچاوەیەكی پەروەردەیی ناوی خۆی نەبرد دەڵێت تا ئێستا بەواژوی مامۆستا یوسف و وەزیری پەروەردەیی هەرێم(150) مامۆستایی كەركوك بۆ هەولێر و سلێمانی تەنسیبن كراون، لە كاتێكدا كەمی مامۆستا لە خوێندنگانی كەركوك دەبینرێت؟ مامۆستا عادل دەڵێت: شتی وا نییە نەمان بیستوە، بەڵام هەندێك مامۆستایی كچمان هەبووە، لەسەر خوێندنی كوردی كەشوویان دەكرد بۆ هەولێر و سلێمانی بە قاعیدەیی زەوجی دەگوازرانەوە، ئێمە وەك یەكێتی مامرستایان داكۆكیكەر و پارێزەری مافی مامۆستایانیین، ئێمە پەروەردە نیین، دەكرێت هەندێ شت بكرێت بەئێمە نەوترێت هەندێك مامۆستا یەك دوو ساڵە مامۆستاییە خەڵكی بنەسلاوە یا جدیدەیە بۆ هەوڵێر گواسترابێتنەوە، مامۆستا سەباح لەو بارەییەوە دەڵێت ئاگامان لێی نییە، ئەوە ئیشی پەروەردەیە، دەكرێت چەند مامۆستایەك نەقڵ بووبێت.
لە كۆتاییدا مامۆستا سەباح دەڵێت ئێمە بەهیچ شێوەیەك رەنگدانەوەی حزبایەتی قبووڵ ناكەین، هەروەها مامۆستا شیرزادیش لەو بوارە زۆر هاوكارمانە بۆ بنبڕكردنی دیاردەی حزبایەتی، بەڵی خروقات دەبێت بەدڵی ئێمە نەبووە گلەێیەكانمان گەیشتۆتە مەلبەندو لقیش، هەنگاو بۆ ئەوە دەنیین سەربەخۆیی رێكخراوەكەمان بپارێزیین، لە داهاتوو مانگی چوار بەرەو هەڵبژاردن دەچین ئینشائەللا سەرتاسەری دەبێت بۆ هەموو لایەنەكان، هەنگاو دەنێین بۆ خۆشگوزەرانی مامۆستا هەنگاو دەنیین بۆ داكۆكی ومافی مامۆستا، پێویستیمان بەرەخنەیی دروستی مامۆستایانە بۆ ئەوەی رێگاو پێش چاومان روونبێتەوە، هیوای سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستایان دەخوازم.

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6407
|
|
| |