ئابوری پیشەیەكی بنگەی كۆمەڵایەتی ژنانە - نەجیبە عومەر
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


ژن
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
ئابوری پیشەیەكی بنگەی كۆمەڵایەتی ژنانە - نەجیبە عومەر

2010-01-13

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

زۆرێك لەنوسەرومێژوونوسەكان لێكۆڵینەوەیان دەربارەی ئابوری كردووە بەڵام وەك هەمووبابەتەكانی تر بەزهنیەتێكی پیاوسالارانە هەڵسەنگێنراوە و وەك بەرهەم و كاری بنگەی پیاوان پێناسەكراوە لەڕۆژی ئەمرۆشدا یەكێك لەوجیاكاریە ڕەگەزیانەی كە پەیرەو دەكرێت ژنان لەبواری ئابوریدا پەراوێزدەكرێت .بەڵام هەندێك كەسایەتیش هەن بەشێوەیەكی زانستی مێژووی مرۆڤایەتی هەڵدەسەنگێنن و راستیەكان وەك خۆی گوزارە لێ دەكەن یەكێك لەو كەسایەتیانەش ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عەبدووڵا ئۆجەلانە )كە خاوەن نوسین وكتێبێكی زۆرە لە دەربارەی مێژوی مرۆڤایەتی بەتایبەتی مێژووی ژن و شێوازی چارەسەری كێشەكانی كۆمەڵگا .لەیەكێك لە شیكردنەوەكانیدا دەڵێت (ئابوری پیشەیەكی بنگەی كۆمەڵایەتی ژنانە.بێگومان بۆ لێكۆلێنەوەی پێویستمان بەنرخاندنێكی راستی مێژوو هەیە چونكە هەتا ئەو راستیانەی لە مێژوودا شاراوەیە باش نەنرخێنین ناتوانین كێشەكانی ڕۆژی ئەمرۆ باش دیاری بكەین و چارەسەری بدۆزینەوە بۆیان ..ئاشكرایە یەكەمین كۆمەڵگای مرۆڤایەتی كۆمەڵگای سروشتی یە و لەسەر دەستی دایك پێش كەوتوە یەكەمین شارستانیەتی مرۆڤایەتی و هەنگاوی یەكەمی مرۆڤبوون و كۆمەڵگابوون لەدەوری دایك پێش دەكەوێت.لەم كۆمەڵگایەدا دایك پێشەنگ و بەڕێوەبەری كۆمەڵگایە و خۆی بەرپرسیاردەبینی لە بەرامبەر هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا . شانبەشانی شۆرشی گوند وكشتوكاڵ و حەیوان بەخێوكردن و ماڵیكردن ، دایك بناغەی ئابوریش پێش دەخات بە كۆكردنەوەی دەغڵ و دان ودروستكردنی عەمبارو كۆكردنەوەی بەروبومی زێدەو بەرهەمی زێدە لە ئەشكەوتەكاندا هەنگاوی یەكەمی ئابوری دەست پێدەكات ..هەربۆیە دەتوانین بڵین سەرەتای دەركەوتنی ئابوریش لەم كۆمەڵگایەدابووە بەهۆكاری ئەوەش كە ژن بەكاری بەرڕێَوەبردنی ئابوریەوە خەریك بوە ووشەی (ئیكۆنۆموسی)بۆ ژن بەكارهێنراوە ئەم ووشەیە ووشەیەكی یۆنانیەو تایبەتە بەگریكەكان بەواتای یاسای خێزان یان بەڕ]َوەبەری ئابوری بەكارهێنراوە .ووشەی ناموس یش لەم ووشەیەوە وەرگیراوە لەگەڵ تێپەربوونی كاتدا بۆتەووشەی ناموس ئەمە هەڵكەوت نیە كەوا ووشەی نامووس تەنها بۆ ژن بەكاردەهێنرێت .ئەم بۆ چوونانەئەوەدەردەخات سەرەرای ئەوەی لە سیستەمی دەوڵَەتگەراو كۆیلایەتی و پیاوسالاری هەوڵدرابێت ژن لەم پیشەیە پەراوێزبكرێت بەڵام جارێكی تر هەر بەڕێوەبەری ئابوریە .بێگومان بەهۆكاری ئەوەی ژن دەكرێتەكۆیلەی هەر ئابوریش باش پێش ناكەوێت دوابەدوای سیستەمی كۆیلایەتی سیستەمی دەرەبەگایەتی دێت لەسایەی ئەم سیستەمەشدا ژن دەركرێتە موڵك و ناموسی پیاو جارێكیتر ڕێگەنادرێت راستەوخۆ ئابوری بەدەستی ژنەوەبێت لە ژێرناوی باوەری و ئاینەكاندا كۆمەڵە گوتنێك بەسەركۆمەڵگادا دادەسەپێنن تا ڕەوابونی كاركردن بۆ ژن نەمێنی وەك ئەوگوتنەی دەگوترێت ژن وكاركردن نابێت واتا تەنها ئەوكارەی پێ رەوادەبنرێـت كەلە چوارچێوەی ماڵدا بۆی دیاری كراوە و هەندێك جاریش دەگوترێت نانی دەستی ژن حەرامە ..هەرچی سیستەمی سەرمایەداریە كەبە هەمانشێوە درێژكراوەی سیتەمی كۆیلایەتیە لەم سیتەمەدا ژن دەكرێتە كاڵا و جەستەو تواناكاریەكانی دەكاتە خزمەتی ئابوری خۆیەوە وبازرگانی بەجەستەی ژنەوە پێش دەخات .زۆرێك لەمێژوونوسەكان شۆرشی پیشەسازی وەك شۆرشی سەرمایەداری لەقەڵەم دەدەن ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە. شۆرشی پیشەسازی بەرهەمی كرێكارو شۆرشی گەلانە پاشان سیستەمی سەرمایەداری دەست دەگرێت بەسەریدا لە دژی مرۆڤایەتی بەكاری دەهێنێت .لەهەمووسیستەمەكانی تر زیاتر توندوتیژی وچەوسانەوەبەكاردەهێنێت لە ژێرناوی دیموكراتیەتی لیبرالدا گەورەترین زەربەی لە ئابوری داوە چۆن بەشێوەیەكی سیستەماتیكترو لە هەمووسیستەمەكانی تر زیاتر كۆیلایەتی لەسەرژن بەڕێوە دەبات بەهەمان شێوە دوژمنی ئابوریەو گەورەترین هێرش لەسەر ئابوری بەڕێوە دەبات یەكێك لەو وڵاتانەی كە سەركێشی سیتەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە دەكات ئەمریكایە بەپێ ئەو لێكۆلینەوانانەی كراون زۆرترین بەرهەمی ئابوری لە ئەمریكا بەدەستی ژنان بەرهەم دێت ئەوەی كە خاوەنی كەترین سەرمایە و ئابووریە هەر ژنە ئەم ناهاوسەنگیانە دەیسەلمێنێـ كە سەرمایەداری دوژمنی ژن و ئابوریە و تۆڵەی ئیكۆنۆموس لە ژن دەكاتەوە . .لەئەنجامدا دەتوانین بڵین یەكەین هەنگاوی وبناغەی ئابوری لەسەردەستی دایك و ژن پێش كەوتووە وبەردەوام لەبەرهەم هێنای ئابوریدا لە هەمووقۆناغەكانی مرۆڤایەتیدا ژن ڕۆڵی خۆی هەبوەلە پێشخستنیدا بەڵام لەئەنجامی ئەو زهنیەتەپیاوسالارییەی كەلەسەر بنەمای جیاكاری رەگەزی بەڕێوە دەچێت و بەردەوام هەوڵی داوە ژن لە دەرەوەی ئابور یبهێڵێت بۆتە هۆكاری ئەوەی ئابورییەكی دیموكراتیانەی كۆمەڵگا پێش نەكەوێت .لەبەرئەوە ی ئابوری پیشەیەكی بنگەی كۆمەڵایەتی ژنە هەتا ژن ئازادنەبێت ئابوریەكی ئازادو دیموكرات كەبكەوێتە خزمەتی كۆمەڵگا دەستەبەرنابێت .



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6349

_Email: _Name:
 
_comments: