بوار مه‌ده‌ن ته‌پڵی شه‌ڕ له‌نێوان ( یه‌کێتی وگۆران ) له‌سلێمانی لێ بدرێت ...قادر نادر
   
 
 هۆڵۆكۆستی كورد - گۆڕینی/ ره‌زا شوان     جه‌میل بایک: بێچالاکی و بایکۆت کردنی ڕێفراندۆم، دوو شتی جیاوازن    هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی 9 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌ جۆله‌مێرگ،لێدوانێکی ڕاگه‌یاند    سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش،داوای رونکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ئه‌کات سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ست دانی 9 گه‌ریلای هپگ    سوریا:نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه‌    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئێران شه‌رمه‌زار کرد    خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    
   
   
   


سه‌کۆی ئازاد
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
بوار مه‌ده‌ن ته‌پڵی شه‌ڕ له‌نێوان ( یه‌کێتی وگۆران ) له‌سلێمانی لێ بدرێت ...قادر نادر

2010-01-08

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


ماوه‌یه‌که‌ گرژی و ئالۆزی له‌ نێوان یه‌کێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی ترسناک ، به‌راده‌یه‌ک مرۆڤ به‌ڕونی هه‌ست به‌ نزیک بونه‌وه‌ی لێدانی ته‌پلی شه‌ڕ ده‌کات . چونکه‌ له‌ کوردستان به‌رده‌وام هه‌نگاوی یه‌که‌می شه‌ر ، له‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ ، دواتر گرتن وشه‌هیدکردنی ، ئه‌ندامانی یه‌کتر ، به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی بردوه‌، هه‌مو شه‌ره‌ ناوخۆیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ ‌ رویداوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی ‌ ئاگادار بم ، له‌ سه‌ره‌تای 80 کانی سه‌ده‌ی رابردو له‌شاخ و له‌ سالی 1995 ی شار ، وه‌ک سه‌ره‌تا به‌و دوقۆناخه‌ تێ په‌ریوه‌ .
ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ست پێ ده‌کرێت ، شه‌رێکی راگه‌یاندن له‌نێوان گۆران و یه‌کێتی به‌رده‌وامه‌ ، که‌لوتکه‌ی له‌نێوان نوسینه‌کانی تاڵه‌‌بانی و نه‌وشیروانه‌ ، سه‌رباری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ و ته‌قه‌ و شه‌هیدکردنی ئه‌ندامانی گۆران که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ ، که‌واته‌ ئێمه‌ له‌ناو هه‌ردو رێره‌وه‌ ترسناکه‌که‌ ده‌ژین . ئه‌ی چی بکه‌ین !؟ بۆیه‌ لیره‌دا هه‌ندێ خال ڕێز به‌ند ده‌که‌ین
1. ئه‌وه‌ی واده‌کات ،ولاتیک یان حزبێک ، جاری شه‌ر بدات ، بێ هه‌لوێستی ولاتان و خه‌لکه‌ ، که‌ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ده‌ستپێکی شه‌ڕ ، ناره‌زایه‌تی هه‌مه‌ جۆر ده‌ست پێ بکرێت و ئیدانه‌ی لایه‌نی پێشێلکه‌ر بکرێت و ئاگادر بکرێته‌وه ، ‌ که‌به‌رپرسیاره‌تی مێژویی له‌ئه‌ستۆی تۆ دایه‌ ، ئه‌وا که‌م و زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێش گرتنی ده‌کات ، به‌لام به‌ بێ ده‌نگ بونی خه‌لک و لایه‌ن سیاسیه‌کان ئه‌وا باڵه‌ شه‌رخوازه‌کان ، زیاتر هه‌نگاو بۆ خوێن ڕشتن ده‌هاوێژن . که‌مه‌رج نیه‌ هه‌ردولایه‌ن وه‌ک یه‌ک تاوانباربن ،
2. له‌کۆمه‌لگای کوردی به‌گشتی و پارت وڕێکخراوه‌کانیش به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ زۆر زاله‌ ، ئه‌گه‌ر دولایه‌ن به‌ره‌و شه‌ر بچن ، سه‌ره‌تا خه‌لک سه‌یرکه‌ره‌ ، تاده ته‌‌قێته‌وه‌ و مالوێرانیه‌که‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، ئه‌وکات ده‌که‌ونه‌ هات و چۆوی باره‌گا ی لایه‌نه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان و ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرین به‌ شێوه‌ی شمولی و گریان و هاتو هاوار ، که‌ئه‌م شه‌ره‌ خه‌ته‌ره‌ و پیویسته‌ بوه‌ستێت ؟ ئه‌مه‌ کاره‌ساتی کورده‌ ، به‌ گشتی و پارت و ڕێکخراو و ڕۆشنبیرانی به‌تایبه‌تی نیشان ده‌دات ئاستی هوشیاری و دژه‌ شه‌ریی چه‌نده‌ لاوازه‌ .
3. کاتێك حزب ، ڕێکخراو، رۆشنبیرێک هه‌لوێستی خۆی به‌یان یان ئیدانه‌ی ، لایه‌نێک ده‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ بێت ، ئه‌وا هه‌رگیز به‌مانای لایه‌نگیری نایێیت ، به‌لکو ئامانج زیاتر له‌پشگرتنی لایه‌نی شه‌رکه‌ره‌ . وه‌ جۆرێک له‌ پڕۆتستۆ کردنێتی . هه‌روه‌ک ولاتان دژ به‌ پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران ده‌وه‌ستن یان دژ به‌ قاعیده‌ ده‌جه‌نگن ، ئه‌وا له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ دژ به‌ ئێران و قاعیده‌ن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ره‌فتار و چالاکیه‌کانی ئه‌م دولایه‌نه‌ ، مه‌ترسیداره‌ وده‌بێت پێشی بگرن ، به‌هه‌مان شیوه‌ش کاتێک ڕێکخراوێکی وه‌ک ئه‌منستی داکۆکی له‌ دیلێکی رێکخراوی قاعیده‌ له‌زیندانی گوانتانامۆ ده‌کات ، یان دژ به‌له‌سێداره‌دانی سه‌دامه ، ‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ تۆ له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌م رێکخراو رژێمه‌ی ،به‌ئاستی ئه‌وه‌ی تۆ دژ به‌ پێشێلی مافی مرۆڤی و داکۆکی له‌ به‌رنامه‌ی خۆت ده‌که‌یت .یان که‌ له‌زۆینه‌ی ولاتان دژ به‌ شه‌ری ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس و تالیبان ، به‌ ملیۆنان که‌سی چه‌پ. هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ، هه‌رگیز ‌مانای ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاند ، ئه‌وان له‌گه‌ل سه‌دام و تاڵیبانن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئامانجیان دژه‌ شه‌ر بوو
4. ئه‌گه‌ر له‌کۆن و له‌شاخ دا به‌وردی ئاگامان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شه‌ره‌ ناوخۆیه‌کان نه‌بوو ، ئه‌وا ئێستا به‌رچاومان ڕونتره‌ ، بۆیه‌ ئه‌رکی رۆشنبیر و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه ، ‌ پێشی بگرن وکه‌مپین و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵی شه‌ری دا .... که‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تائێستا دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌ی له‌سه‌ر تالی شه‌ر ی ناوخۆ رویداوه‌و هه‌مانه‌ ، وه‌ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیر و ناوه‌نده‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی له‌م 19 ساله‌ له‌کوردستان هه‌یه‌ ، هه‌ست ده‌که‌یت ئاستی هوشیاری و هه‌لوێست ده‌ربرین یه‌کجار لاوازه‌ ، ، باشترین نمونه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای نێوان گۆران و یه‌کێتیه‌ .، که‌ شاری سلێمانی به‌ شاری ڕۆشنبیری ناسراوه‌ ، به‌لام کوا ئاستی کاردانه‌وه‌ی دژه‌ شه‌ری ڕۆشنبیرو رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانیان !؟
وه‌ نزیک به‌ 19 ساڵه‌ ، له‌ژێرده‌سه‌لاتی کوردی ، رێکخراوێکی مافی مرۆڤ نیه‌ ، بوێرانه‌ پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌لاتی کورد باس بکات وئیدانه‌ بکات .. لێره‌وه‌ هه‌ست به‌دواکه‌وتویی کۆمه‌لگا و درۆزنی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی ده‌بینی ، تۆ سه‌یر بکه‌ له‌ناو تورکیای عه‌سکه‌رتاری وئه‌رگه‌نه‌کۆن وه‌له‌سوریا به‌عسی به‌و فاشیه‌ته‌ی خۆیه‌وه‌ ، که‌چی ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیان ئیدانه‌ی پێشێلکاریه‌کانیان ده‌که‌ن ؟
5. ئه‌گه‌ر چی نوسینه‌وه‌ی میژوو و یاده‌وه‌ری هه‌ر که‌سیك مافێکی سروشتی خۆیه‌تی ، وه‌بۆ ئێمه‌ش زۆر گرنگه‌ تابه‌رپرسان له‌ ژیانن ، راستیه‌کان روبه‌رو باس بکرێت ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و تاله‌بانی له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌نوسن ، ئه‌گه‌ر نه‌گاته‌ ئاستی پێکدادان ، دیارده‌یه‌کی زۆر سروشتی و ته‌ندروسته‌ ، له‌نێو هه‌موو پارته دیموکراتیه‌کان ‌ له‌ململانێێ سیاسی ئه‌و جۆره‌ نوسینانه‌ هه‌یه‌ ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌نێو کۆمه‌لگای کوردی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قلی عه‌سکه‌رتاری زاڵه‌ و دیموکراسیه‌ت لاوازه‌ و کورسی ده‌سه‌لات خۆشه‌ویسته‌ ، ئه‌و جۆره‌ نوسینانه‌ به‌ره‌و هه‌لگیرسانی شه‌ڕ ده‌روات. بۆیه‌ هه‌لنه‌دانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی کۆن به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ تاڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆ ، دوا بخرێت ، به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوییه‌، گه‌رچی مافی سروشتی نوسه‌ریش له‌ململانێێ سیاسی بێت ، ده‌کرێت ململانێی ئێستا له‌سه‌ر جیاوازی بیروبۆچونی نه‌وشیروان وتاله‌بانی له‌ئاستی خزمه‌تگوزاری خه‌لک و هه‌لوێسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و روداوه‌ گه‌رماو گه‌رمه‌کان بێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ری راگه‌یاندن نه‌زانین کێ ده‌ست پێشخه‌ر بووه‌ و بێده‌نگی له‌و خاله‌ش بکه‌ین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز له‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر ده‌ستی یه‌کێتیه‌ ، وه‌له‌و ماوه‌یه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی لیستی گۆران روبه‌روی لێدان و ته‌قه‌کردن به‌ماله‌وه‌یان و بریندارکردن ، سوتاندنی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی کۆیه‌ و سه‌یاره‌ی ئه‌ندامانیان بونه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی تاوانبار بگیرێت !؟، وه‌یه‌کێتی له‌راگه‌یاندنه‌که‌ی نه‌یوتوه‌ ئه‌ندامانی گۆران ئه‌و کادیره‌ یان ئه‌ندامه‌ی ئێمه‌یان گرتوه‌ یان زیندانی وشه‌هید کردوه ، ‌ ئه‌وا پێشێلکار یه‌کێتی وه‌خودی تاله‌بانیه‌ ، که‌ناتوانین ئاماژه‌ی پێ نه‌که‌ین ، به‌هۆکای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وینه‌ سه‌نگه‌ری لایه‌نگیری . مرۆڤێک که‌داکۆکی له‌ ئازادی راده‌ربری بکات و له‌گه‌ل ئازای گه‌له‌که‌ی بژیت ، هه‌رگیز نابێت سڵ له‌و تۆمه‌تانه‌ بکات . که‌لێره‌دا هه‌ندێ نمونه‌ به‌په‌له‌ باس ده‌که‌ین . هه‌مو لایه‌ک ده‌زانین حه‌ماس رێکخراوێکه‌ په‌نا بۆ کاری تیرۆریستی ده‌بات ، به‌لام کاتێک له‌شه‌ڕی غه‌زه‌ ئیسرائیل تاوانی جه‌نگی کرد ، کۆمنست و چه‌په‌کان ، یه‌که‌م لایه‌ن بون هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام .یان کاتێکیش پارتی له سالی 2005 له‌بادینان باره‌گاکانی ‌یه‌کگرتوی سوتاند ، ڕۆشنبیر و ڕیکخراوه‌کان ئیدانه‌یان کرد ، ئه‌وه‌ لایه‌نگیری بۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ره‌فتاره‌که‌ی پارتی کرا ،
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بلێیتن گرنگه‌ ده‌ست به‌که‌مپین و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین بکرێت وه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بکرێت که‌هه‌ول ده‌دات شه‌ره‌که‌ خۆشتر بکات ، وه‌لێره‌دا هه‌قه‌ ره‌خنه‌یه‌کی جدی له‌ میدیای کوردی به(‌ئه‌هلی وحزبیه‌وه) بگرین که‌ ‌ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵ و وته‌ی شه‌ره‌ نوسینه‌کان بلاو ده‌که‌نه‌وه‌ ، له‌پێناوی فرۆشتنی زیاتری ڕۆژنامه‌ و کلیک کردنی مالپه‌ره‌کانیان ، ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسی و هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ، به‌خه‌لک نیشان ناده‌ن!؟ . که ئه‌گه‌ر میدیای ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ پیشه‌ی بووه‌ ، ئه‌وا تاوانه‌ میدیای ئه‌هلی هه‌مان ڕێچکه‌ی گرتۆته‌ به‌ر .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم تا ته‌پله‌که‌ ی شه‌ر ده‌ستی پێ نه‌کردوه‌ ، وه‌رن ده‌ستی ته‌پڵ وه‌شێن بگرین و بلێین ، ئه‌م تاوان و ناپاکیه‌ مه‌که‌ ، که‌س له‌ئازار وتاڵی شه‌ری ناوخۆ نه‌گات، ئێمه‌ تێێ ده‌گه‌ین و ده‌زانین چ کاره‌ساتێکی مرۆیی ونه‌ته‌وه‌یی به‌دوا دێت .



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6319

_Email: _Name:
 
_comments: