ژنانی كوردیش ئەنفال دەكرێن- ئەحلام منصور
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


ژن
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
ژنانی كوردیش ئەنفال دەكرێن- ئەحلام منصور

2010-01-02

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان


ژنی كورد هەمیشە ئەنفال دەكرێت، ئەو جۆرە ئەنفال كردنانە ڕۆژانەن، مانگانەن، وەرزانەو ساڵانەن، ژن بەژنی پێوە دەكرێت، باخود بەپیاوێكی پیر بەرامبەر بە چەند مەڕو بزن‌و مانگایەك دەفرۆشرێت‌و هەموو تەمەنی لەدەست دەدات، یان خەتەنەكردنی سەرەڕای بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بەهزرو جەستەی، فشاریی زۆر قورس لەسەر سینگی ژنی كورد وەك مۆتكە نیشتووەتەوە، كەم جاریش ژنی بەرهەڵستكار پەیدادەبێت، كاتێك كە ئازادی ئابووری نەبێت، ئازادی كۆمەڵایەتیش نابیت، ناچاردەبیت پەنا بەرێتە بەر خۆكوشتن، جا چ بەڕێگای خۆسووتاندن، یان ماڵ بەجێ هێشتن‌و ڕووكردنە بەرەو ئایندەیەكی نادیار، لەلایەك دارو لەلایەك ئەت ئەكرێ‌و پیاوێك فریوی دەدات، یان شوو دەكات‌و دوای چەند منداڵێك ژنی بەسەردێنرێت.... هتد
فێمینیستەكان خەریكن، دەسەڵاتدارانیش هەر بانگەشە بۆ كۆمەڵگای مەدەنی دەكەن، كەچی تادێت داب‌و نەریتی كۆن‌و ڕزی‌و، دەبێتە كەلەپچە‌و ئازادی ژن دەگرێ، بۆیە هەموومان وەكو خۆمانین‌و بەڵكو خراپترین، كەسمان لە كەسمان باشتر نین، باوك سالاری لەلایەك، برا سالاری لەلایەك مەینەتی سالاریش لەسەروی هەموویانەوە، نە خوێندنگاكان فریای ژن دەكەون‌و نە دام‌و دەزگاكان‌و نەخودی خێزانەكان‌و نەدەسەڵاتیش.
من هەم كەواتە من ئازادم
ئاسمانەكانی ئازادی ئەمرۆ زۆرتاریكە، زەوی ئازادی ئەمرۆش وشكە، ئازادی تەنها دڕكەو لە بیابانی بانگەشەكردندا ڕواوەتەوە، زۆرجار دەبێتە چقڵ‌و بن بێ كانت بریندار دەكات‌و جێ‌و شوێنی هەنگاوەكانت خوێناوی دەبن، چ بەباج دان یان سوكایەتی بێ كردن یاخود بەرد باران كردن.
چ ژنێكی ئازادی باچی كۆمەڵایەتی نەداوە؟ چ پیاوێك ئامادەیە ژیانی هاسەرگیری لەگەڵ ژنێكی خاوەن كێشە پێكبهێنێت‌و لەكۆمەڵگای كۆنەپەرست‌و نەریتی نەترسێت. ئایا دەكرێ میدیای كوردی باسی ئازادی بكات، لە كاتێكدا ئەو كەسانە كە هەرخۆیان بەنووسەر دەزانن‌و ژن جێتی دەكەن، لەگەڵ خوشك یان ژنیان توندوتیژی بەكاربهێنن، دوفاقی گەورەترین درزە لەناخی پیاوی كوردو ڕۆژهەڵاتی ناویندا، وە نەبێت ژنی ڕۆژئاوایی لە هەموو ڕوێكەوە ئازادبێت، دەبێت لەخۆمانەوە بەرەو ئازادی هەنگاو بنێین، ئەگینا كورد مستەهەقی هەزارەو دوانی بەكارە.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=6289

_Email: _Name:
 
_comments: