بابەسبێ پێشێل کردنى مافەکان !! - عبدالرحمن رسول
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   



عبدالرحمن رسول





مافی مرۆڤ
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
بابەسبێ پێشێل کردنى مافەکان !! - عبدالرحمن رسول
عبدالرحمن رسول
2009-10-21

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

*...مرۆڤەکان پاش ئەوەى دێنە سەر زەوى پێویستیان بە ئاشنا کردنى مافەکانیان هەیە بۆ ئەوەى لە لایەن خودى هاوشێوەى خۆیانەوە لە ئازار و چەوسانەوە بە دووربن.مناڵانیش ئەو مرۆڤە ناسکانەن کە تا تەمەنێکى دیاری کراو کە بتوانێتبە واقیعى و کردارى پشت بە خۆى ببەستێت پێویستە ویڕاى ئەوەى لە ژیر چاو دێرى دابێت بۆ ئەوەى تەندروستى باش بێ لە هەنکاتدا دەبێت ئەو مافەى پێبدرێت کە بە پێ قۆناغ بەندى گەشەى جەستى و عەقڵى بۆ مرۆڤى سەردەمدیارى کراوە ،لە هەر قۆناغێکى گەشە کردنى جەستەى دا بە جۆرێک پەروەردە کرێت کە ئایندەى ڕۆشنتر بکات و لەژیانێکى بەختەوەردا بگوزەرێت .ئەم جۆرە پەروەردە کردنە پێویستى بە گەشە و پەخش کردنى فکر و فەلسەیەکى مرۆڤ پەروەر و ئینسان دۆست هەیە.ئەگەرچى لە زۆرینەى وڵاتانى جیهان لە رۆژى جیهانى مناڵاندا،لە رۆژى جیهانى لاواندا،لە رۆژى جیهانى ئافرەتاندا ،لە رۆژى جیهانى کرێکاراندا وبەکورتى لە زۆرترین مناسەبە و یادەکاندا ، سەرجەم دەسەڵاتدەرانى ئەو ووڵاتە زۆر بەڵێن و پەیمان بە مرۆڤەکان دەدەن بۆ ئەوەى ئایندەى مناڵەکانیان وەکو خۆیان لە ژیانێکى پر لە کێشە و نەهامەتى دا نەژین.بەڵام کاتەکان دەرۆن بە ڵێنەکان هەر خۆیان نوێ دەکەنەوە لە کرداریشدا بە شێوازى کیسەڵیش هەنگاو ناندرێت بۆ بە دەستهێنانى مافەکانى مرۆڤ بە کرێکاران و منداڵان و
ژنان و لاوانەوە.لە زۆر وڵاتاندا مناڵان و لاوان نەک ماف پێدەدرێ و باش پەروەردە دەکرێن بەڵکو ڕوبەڕووى هەڕەشەىکوشتن و برسى کردن و ئاوارەیى و زیندانى دەبنەوە،بۆ بە کارهێنانى ئارەزووە سیکسى یەکان سوکایەتییان پێ دەکرێت لەلایەن دەستەى مافیایەوە کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت.لە عیراق و کوردستانیشدا ئەگەرچى یەکێکە لەو وڵاتانەى کە پر لە سامانى و کانزاو نەوت و کەرەستەى خاوى جۆراوجۆرى پیشەسازى و زەوى زۆرىبە پیتى بەرهەمى جۆراوجۆرى کشتوکاڵى و...،...هیتد بەڵام مناڵان و لاوان و ژنان لەو پەرى نابەرابەرى و نا یەکسانى
و پر توندوتیژى و کوشتن و ژیانێکى کولە مەرگى دا دەژین .ماوەى چەندین ساڵە دەسەڵاتى درندەى بەعس روخاوەبەعیساب لە ژێر پەرچەمى دەسەڵاتى یەکێتى فیدراڵى عیراق و ئۆپۆزیسیۆنەکانى دوێنى عیراق بە هەموو باڵا جۆراوجۆرەکانەوە پروپاگەندەى بۆ دەکەن و باس لە باش بوونى پاراستنى ئەمنێت و باشبوونى ژیانى خەڵک دەکەن.مناڵانیش وەکو گەورەکان چاوەڕوانى دروستبوونى کۆمەڵگەیەکى ئاسوودە و بەختیاریان دەکرد،کە لە سایەى دەسەڵاتێکى
مەدەنى و سیکۆلاردا ئەوانیش خۆش بەختبن و بەپێى ئارەزووە ئینسانییەکانی خۆیان هەنگاوبنێن و گەورەکان و حکومەت و بە فێر کردنى پەروەردەیەکى سەردەمیانە و دروست کردنى ژینگەیەکى خاوێن و هاوتابێت و شایستەبێ بە ژیانێکىسەردەمیانە هەمووان هاوکاریان بن بۆ سەرکەوتن و بە دیهێنانى ئاسۆى ڕوونى دواڕۆژى بە ختیاریان.بەڵام ئاواتەکانى ڕبردووىزۆرینەى هاوڵاتیان بە گەورەو بچوکەوە پێچەوانە بوونەوە ،هەموو ئاواتەکان بوونە خەیاڵ و ئەندیشە قەتیس کران لە ژێر چاوەروانىهەر تاکێکدا مانەوە.لە ڕۆژگارى ئەمرۆدا مناڵان لە جیاتى ئاسودەیى و خۆشگوزەرانى لە عیراقدا لە دڵە رەوکێ و ترس و خۆڤدادەژین،لە ماڵەکانى خۆیاندا یاخود لە بازاڕ و شوێنە گشتى یە کان لە گەڵ باوک و دایک و خوشک و براکانیان بە شێوەیەکى نائارام و دەم نا دەم گوێیان لە دەنگى بەرز دەبێ و ڕادەچڵکێن،پاش کەمێکى تر هەواڵى کوژرانى خزمێک یان دراوسێک یا
ئەندامێک لە خێزانەکەى خۆیان پێدەگات و ژیانى ئارامیان لێ دەشێوێت.بە هۆى گرانى ڕۆژ بە ڕۆژى کاڵاکان لە بازاڕدا زیاتر و بڵاوبوونەوەى بێکارى و تەئمین نەبوونى ژیان و بەر دەوام بوونى تەقینەوەکان و کارى تیرۆرستى و شەڕى جۆراوجۆرى عەشیرەتى و مەزهەبى و حیزبى و نەتەوەیى و ...و...هیتد.بڵاوبونەوەى زیاترى گەندەڵى و دزینى سەروەت و سامانى ووڵات لەلایەن دەستەیەکىمەشەخۆر و دژ بە مرۆڤایەتى بۆتە هۆى زیاترى گەشەسەندنى هەژارى لە وڵاتدا .هەر بۆیە بە شێکى زۆر لە مناڵان و گەنجان بە ناچارى واز لە خوێندن دەهێنن و لە گەڵ گەورەکان کارى تاقەت پروکێن دەکەن لە سەر شەقامەکان،زۆر جار مناڵانیش دەکەونە بەر شاڵاوى کوشتن و لە ناو چوونى لاشەى ناسکیان یان کەم ئەندام دەبن بە درێژایى ژیانیان ئەمە چارەنووسى مناڵان و
گەنجان و لاون و ژنانى عێراقەى سەردەمى ئەمرۆیە بۆ گءران و باشتر کردنى چارەنووسى ئایندەى مناڵان و تەواوى تاکى کۆمەڵگاعێراقى بێگومان بەندە بە هەڵسوڕانى هەر تاکێک بۆ ئایندەیەکى باشتر .......


عبدالرحمن رسول
Abdulrehman_resul@yahoo.com
21/10/2009



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5715

_Email: _Name:
 
_comments: