هوكاره‌كانی نه‌مانی ئاكار له هه لسوكه‌وتی گه‌نج له باشوردا - ئه‌ژین |
2009-10-10
ئه‌و توێژه‌ی كه هه‌ره كارایه له كۆمه‌لگا گه‌نجانن؛ كه ئاینده‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌ستی گه‌نجانه چونكه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌وه به‌جوانی ده‌بینرێت .بۆ گه‌یشتنی گه‌نجان به ئامانجه‌كانیان هیچ سنوورێك ناناسن، هه‌ر ئه‌و هۆیه‌شه كه‌وای كردووه كه له‌لایه‌ن هه‌موو چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌لگا به‌دینامیكی گۆران و گۆرانكاری به‌رچاو ده‌كه‌وێت.گه‌نجان خاوه‌ن بیرۆكه‌ی جوان و وزه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌رن ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه گه‌نجان به بربره‌ی پشتی هه‌مه‌وو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ناسرێن . له كۆمه‌لگای كوردیدا ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان و ووردبوونه‌وه‌یه توێژی گه‌نجان په‌راوێزخراوه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای كورد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیدا. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا.گه‌نجان زیاتر به‌ره‌و ناوقووڵای كێشه و نامۆ بوون ده‌بات له ناو كۆمه‌ڵگادا. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا له باشوور به سه‌ر گه‌نجان په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌ر گه‌نجان، هیچ پیلان و به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌نجان نیه. سیاسه‌ته‌كان بریتین له به‌كارهێنانی گه‌نجان بۆ خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران ،له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتداران بۆ خزمه‌تكردنی توێژی گه‌نجان كه‌مته‌ر خه‌من و بێ به‌رنامه‌ن. وه هه‌روه‌ها ئه‌و وزه‌یه‌ی كه له گه‌نجاندا هه‌یه نایه‌ته به كارهێنان و زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ گه‌نجان ناڕه‌خسێت .ده‌سه‌ڵاتداران كه هیچ حه‌سابێكیان بۆ مافه‌كانی گه‌نجان نه‌كردووه و گوێ بۆ بیر و بۆچونه‌كانیان رانه‌گیراوه. رژێمی به‌عس له باشووری كوردستان توانی به‌سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن گه‌نجان له ناسنه‌مه‌ی گه‌نجیه‌تی دوور بخاته‌وه، توانی ئه‌و پۆتانسیه‌ل و دینامیكه‌ی گه‌نجان بڵاوه پێبكات و بێ كاریگه‌ریان بكات .گه‌نجانی كورد كه هێز و مۆراڵێكی وایان نه‌مابوو بێ كاریگه‌ر بوون ، ته‌نانه‌ت بۆ رژێمیش هیچ مه‌ترسیێكیان نه‌مابوو. رژێم له ئێراقدا كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ره‌فله‌كس و ئفلیجی دروست كردووه، بۆ ئه‌مه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت كه ده‌وڵه‌ت له سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له سه‌ر توێژی گه‌نجانیش كاریگه‌ری خۆی داناوه و توانیویه‌تی ئه‌وانیش به شێوه‌یكی چڕ و پڕ كۆنترۆڵ بكات. رژێم هه‌موو كاتێك تووانیویه‌تی له سه‌ر كۆمه‌ڵگا خۆی بژه‌نێ و كۆمه‌ڵگا به خۆیه‌وه گرێبدا، له دۆخێك‌دا ده‌یهێڵێته‌وه كه هیچ كاتێك نه توانێت بێ رژێم خۆی به‌ڕێوه ببات كۆمه‌ڵگای له هه‌موو ڕه‌نج و به‌رهه‌مێك به دوور خستووه، بۆیه ژیانی له واتای راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخستووه . ڕه‌وشی گه‌نجان له ئێراق به گشتی و به تایبه‌تی له باشووری كوردستاندا، له ڕه‌وشێكدایه كه به‌رهه‌می هه‌شتا ساڵه‌ی رژێمه‌كانی ئێراق وای كردووه كه گه‌نجیه‌تی ڕه‌نگی گه‌نجی پێوه نه‌ماوه ، كه‌سایه‌تی بێ هێز و بێ ئاكارو بێ ناسنامه‌ی به بارهێناوه. به گشتی ده‌توانین بڵێن تا ئێستا گه‌نجان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی خۆ به ڕێكخستن كردنێكی سه‌ربه‌خۆ و كارا، كه بتوانن نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌نجان بكات. وه هه‌روه‌ها وه‌كوو پێویسته گه‌نجان به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان به جێ نه‌هێناوه له ناو پرسگریكه‌كاندا خنكاون. به‌ڵام له ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌رگه‌نجان توانیویانه پێشه‌نگی بكه‌ن و له گۆڕانكارییه‌كاندا رۆڵیان هه‌بێت. به‌و هێزه‌ی كه له كه‌سایه‌تی گه‌نجاندا جێگیربووه ناتوانرێت چاره‌سه‌ریێك به دواوه بێنێ. به تایبه‌تی دیارده‌ی هه‌ڵاتن له ووڵات و كێشه‌كان هه‌یه چاره‌سه‌ریه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به تایبه‌تی له ئه‌وروپا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به لۆژیكی چاولێگه‌ری وخه‌یاڵاوی ده‌ژین، له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی قۆناخێكدا نین. له به‌ر ئه‌وه له خۆبه‌ڕێكخستن و خۆ به ئیراده كردن و خۆ ته‌ڤگه‌ركردن ڕاده‌كه‌ن. له پێناو به گرینگ زانین و جوانكردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپا و په‌راوێز كردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌ویی هه‌و‌ڵدانێكی زۆر هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی به‌ڕێوه ده‌به‌ن . ئه‌م لۆژیك و بیرۆكه‌یه له گه‌ڵ خۆیدا نزیكایه‌تیه‌ك و كه‌سایه‌تیه‌كی دوور له ئاكار و دوور له بێ پره‌نسیپ ودوور له باوه‌ڕی و دوو دڵی هێناوه .به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م جیله پێشده‌كه‌وێت و بۆ ئاینده‌ش ده‌بێته هۆی په‌تایه‌كی كوشنده‌ی گه‌نجان. له لایه‌كی تریشه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلام و ئیسلامێكی سا‌خته‌وه ده‌خوازین كێشه كانی گه‌نجان له ناو كۆمه‌ڵگادا به گوێره‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربه‌ێنن، له‌م ڕووه‌وه كه‌ڵكێكی زۆر له توانست و پۆتانسیه‌لی گه‌نجان وه‌رده‌گرن. له لایه‌كی تریشه‌وه هێزی قه‌ده‌رگه‌راو زه‌برو زه‌نگ خواز په‌ره ده‌سێنێت. له باشووری كوردستاندا كێشه و گرفته‌كان بێ ئه‌ندازه و قول بوونه‌وه و گه‌یشتونه‌ته ئاستی بێ چاره‌یی و بن به‌ستی بۆ زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری گۆڕانكاری و كرانه‌وه‌یه‌كی دیمۆكراتی زۆر له باره و ره‌خساوه ئه‌وه‌ی پێویسته پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانه. گه‌نجان له باشووری كوردستاندا له پێناوی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیدا گه‌لێك له خۆبردوویان كردووه و له‌م رێگایه‌شدا به هه‌زاران گه‌نج گیانی پاكیان به‌خت كردووه. له راستیدا گه‌نجانی كورد خاوه‌ن میراتێكی تێكۆشان و خۆراگری و خاوه‌ن ژیری و تێگه‌یشتنن. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بتوانن به بیرۆكه‌ی تازه به‌شداربكه‌ن له پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌لگا و تاوه‌كو گه‌نجان بتوانن ئاینده‌ی ووڵات له داڕووخانی ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی، رۆشه‌نبیری و كه‌لتوری بپارێزێت .له سه‌ر گه‌نجان پێویسته ئه‌وه بزانن كه هه‌ر گه‌نجانن كه كۆمه‌لگا له تاریكی بپارێزن و هه‌رگه‌نجانیشن له مێژووی دونیادا بوونه دامه‌زرێنه‌ری پێشه‌نگی هه‌رشۆره‌شێك ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی تاریكی و رووناكی وولاته‌كه‌ماندا بده‌ینه‌وه، مێژوو ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌دركێنێ.گه‌نجان ده‌بێت باش له ئه‌وه تێبگه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی كوردستان ره‌نگی ژیانی گه‌نجانیان گۆریوه و كه‌سایه‌تیه‌كی بێ هێز، بێ هیوا، بێئاكار، بێ ئیراده، بێ ره‌نج و بێ ناسنامه‌یان درووست كردووه. له سه‌ر گه‌نجان پێویسته ئه‌وه بسه‌لمێنن كه گه‌نج تووێژێكی بێ زار‌و بێ باوه‌ڕ بێ ئامانج و سوود به‌كارهێنراو نین . گه‌نجان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان پێویسته مافه‌كانیان له ژێر چه‌نگی ده‌سه‌ڵات ده‌ربخه‌ن، ئه‌ویش به رێكخستنێكی به ئیراده و سه‌ربه‌خۆ به ئاید‌ۆلۆژیای تایبه‌ت به گه‌نجان ده‌بێت.

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5652
|
|
| |