مافه گشتی یه‌كانی مرۆڤ - (عبدالرحمن رسول) |
عبدالرحمن رسول 2009-10-08
مرۆڤ هه‌ر له دوایی دروست بوونی زه‌وی پاش چه‌نده‌ها ساڵ ئه‌ویش هاتۆته كایه‌وه له گه‌ڵ هاتنه‌كایه‌شی دا به هۆی به‌ر ده‌وام بوونی له ژیان وله ئه‌نجامی دێژه پێدانی ململانێ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان به سروشتی وناسروشتێ كانه‌وه بۆته هۆی كاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر له مه‌یدانی گۆرانكاریدا.كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری دا هاتووه له گه‌ڵ هه‌ر گۆرانكارێكیشدا كه به‌ر جه‌سته بووه هۆش و ئه‌قڵی مرۆڤیش گۆرانی به‌سه‌ر هاتووه له ئه‌نجامی ته‌واوی گۆرانكاری یه سروشتی و مرۆڤی دا قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ژیانی مرۆڤیش گۆرانكاری زیاتر و جوانتری به خۆوه بینیوه.هه‌ر بۆیه له هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا به جۆرێك تێروانین بۆ ئاكار و مافه‌كانی مرۆڤ كراوه. خودی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كان و ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگاشی به پێی گه‌شه‌و كرانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌قڵی مرۆڤه‌كان خۆیان ئه‌كتیڤ و به‌رجه‌سته‌كراوه به‌ره‌و گۆران برد.ئه‌گه‌ر سه‌ریری پروتوگۆراس بكه‌ین , كه فه‌یله‌سوڤێكی ئاكار ناسی یه,رژێمه كۆمه‌ڵاتیه‌كان و ئاكار به تێكرا به ده‌ست كردی مرۆڤ ده‌زانێ و مرۆڤ به‌سه‌ر چاوه داده‌نێ, واتا ئاكار ده‌خاته قاوخێكی رێژه به‌نده‌وه. هه‌روه‌كو له ووته به ناو بانگه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێ (مرۆڤ پێوه‌ری هه‌موو شتێكه ) كه هیچ گرینگی ئه‌و تۆ به ئایین و بیروباوه‌ر نه‌داوه,بگره كۆمه‌ڵیش به‌سه‌ر چاوه نازانێت , ته‌نها مرۆڤ خۆی به‌ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌مووشتێكه . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤه‌كان چه‌نده به ئاگایی و هۆشیارییان به هیزه خۆیان له كرۆكی ڕه‌وشتی یاسائینسانییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه ,له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان هه‌ر رووداوێكدا به چ شێوازێك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی ئینسانی.به واقیحی بوونی خۆی وه‌ك مرۆڤ بسه‌لمێنێت بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ئاكار و ره‌وشتی ئینسانی به‌ر جه‌سته ده‌بێت.به‌لای (سوقرات)ه وه مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات بۆ گه‌یشتن به خۆشی (السحاده), تاكه ڕیگاش بۆ ئه‌ومه‌به‌سته فه‌زیله ,ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌رك به‌م ڕێگایه بكا,ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی گیرۆده‌ی خراپه و په‌ژاره ناكا.بێگومان چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر به‌پێی یاساكانی ده‌وڵه‌ت و ڕژێمه‌كه‌ی فرهه‌نگ و ئاستی ووشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری و داب ونه‌ریت و كه‌لتوورو هه‌تا شێوازی مه‌زهه‌ب و دینی ئه‌و ووڵاته ده‌گۆڕێت .له راستی دا هه‌موو مرۆڤێك له هه‌ر شوێنێك كه له دایك ده‌بێت و دێته بوون چ مێ بێت یاخود نێر جیاوازی نی یه .ئه‌وه‌ی كه جیاوازی دروست ده‌كات به‌شێك له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و دین ومه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ركان ویاساكۆنه پارێزه‌كانه كه تا رۆژانی ئه‌مرۆشمان به شێوه ی جۆراوجۆر دژایه‌تی ئینسانی بوونی كۆیله وژن و مرۆڤه هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌ن ,مافی مرۆڤ بوونیان به‌ره‌وا نابینن. مرۆڤه‌كان چ نێر چ مێ كه دێنه بوون له سه‌ر زه‌مین بۆ گوزه‌ر كردنی ژیان ,مافی خۆیه‌تی له ژیانێَكی ئارام و خۆش به‌خت دا بژیت و دووربێت له هه‌ر سوكایه‌تی پێكردنێك و هه‌ر جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك دووربێت له هه‌موو توند و تیژێك. پێویسته بگوترێت كۆمه‌ڵێك یاسای گشتی مرۆڤایه‌تی هه‌یه بۆ هه‌موو ئینسانێك كه هه‌ر بیر‌و باوه‌ر ومه‌زهه‌ب و دین و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه وفه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و چین و توێژێك و....هتد .بێت ,شایسته و ڕه‌وایه كه به مافی گشتی مرۆڤایه‌تی ناو ده‌برێت ئه‌مانیش ئه‌مانه‌ن كه هه‌قی خۆیه‌تی مرۆڤ بیهێنیته‌دی یاخود بۆی بێته دی كه مافه‌كانێتی !: 1-به‌رده‌وام بوون له ژیان هه‌ر له قۆناغی كۆرپه‌له‌یی یه‌وه بۆ منداڵی و گه‌نجی و لاویی وهه‌تا پیربوون و.....هتد. مافی ساده‌ی سه‌ره‌تایی ژیانه .بۆ هه‌ر مرۆڤێك به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زیی و كه‌لتووریی و.....و...هتد . 2-مافی هه‌موو مرۆڤێكه كه نه‌چه‌وسێته‌وه واته شێوازی كۆیله‌یه‌تی و یه‌خسیری و بێگارییه‌ك له هه‌ر به‌رگێك دا بێت و به هه‌ر بیانووێكه‌وه بێت نابێت هه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت پێویسته كار بۆ نه‌مانی هه‌میشه‌یی بكرێت .به‌جۆرێك كه باها ئینسانییه‌كان و نرخی ئینسانی به‌رز رابگیرێت و ئینسانی بوون فه‌رامۆش نه‌كرێت چونكه له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه بۆ نه هێشتنی هه‌ر كێشه و گرفتێك زه‌روره بیر‌و هۆشمان به‌ئاگابێت . 3- مرۆڤ به ئازادی له دایك ده‌بێت پێویسته به ئازادی ژیان بگوزه‌رێنێت و چالاكی داهێنه‌رانه‌ی خۆی به ئازادی بكات .كه توانای گه‌شه‌دانی هزرو فیكر خۆی به عه‌مه‌لی په‌ره‌پێبدات و وه‌گه‌ڕی بخات . ئه‌مه‌ش چ بۆ ژن یاخود پیاو جیاوازی نی یه له داهێناندا . ئه‌وه‌ی كه جیاوازی دروست ده‌كات خودی كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگ و یاسا دواكه‌وتوه‌كانی كۆمه‌ڵگان كه خودی له مێژووی مه‌یدانی ململانێی مرۆڤه‌كان دێته كایه‌وه ,به ئاراسته‌یه‌كی دژه مرۆڤ بوون كه له به‌رهه‌می تێكشكانه‌كانه وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و پاشان جه‌ق ده‌به‌ستێت له كۆمه‌ڵگادا , گۆرانه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌خت ده‌كات . 4- هه‌موو مرۆڤێك به‌بێ له به‌ر چاوگرتنی ده‌وری ئه‌و له هه‌نگاوی هێنانه‌دی دا بۆی هه‌یه له‌و نیحمه‌ته ماددی و مه‌عنه‌وی یانه به هه‌رمه‌ند بێت .كه‌له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و چین و نه‌ته‌وه‌و ....و....هتد. 5- هه‌موو مرۆڤه‌كان مافی به هره مه‌ندبوون له كاتی پشوو,رابواردنی كاتی خۆش به سه‌ر بردن وبه ئارامی و ئاسایشی هه‌یه . به بێ هیچ ده‌ستێواردنێك و ته‌ده‌خول كردنێكی شه‌خسی یا هه‌ر جۆره ته‌ده‌خولێكی تر . 6- هه‌موو مرۆڤێك مافی هه‌یه كه‌له شوێنێكی گونجاو له پێویستییه‌كانی ژیانێكی سه‌رده‌مانه به هره‌مه‌ند بێت.....7و....8و...هتد. ئه‌م مافانه‌ی له هه‌ر جێگایه‌ك و گۆشه و كه‌نارێكدا له‌جیهاندا مافی خۆیه‌تی كه هه‌ی بێت له كۆمه‌ڵگاكه‌ی دا .

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5631
|
|
| |