مافە گشتى یەکانى مرۆڤ - عبدالرحمن رسول |
عبدالرحمن رسول 2009-08-16
*......مرۆڤ هەر لە دوایى دروست بوونى زەوى پاش چەندەها ساڵ ئەویش هاتۆتە کایەوە لە گەڵ هاتنەکایەشى دا بە هۆى بەر دەوام بوونى لە ژیان ولە ئەنجامى دێژە پێدانى ململانێ هەمەچەشنەکان بە سروشتى وناسروشتێ کانەوە بۆتە هۆى کاردانەوەى هەمەجۆر لەمەیدانى گۆرانکاریدا.کۆمەڵێک گۆرانکارى بە سەر خۆى و دەوروبەرى دا هاتووە لە گەڵ هەر گۆرانکارێکیشدا کە بەر جەستە بووە هۆشو ئەقڵى مرۆڤیش گۆرانى بەسەر هاتووە لە ئەنجامى تەواوى گۆرانکارى یە سروشتى و مرۆڤى دا قۆناغەکانى گەشەى ژیانى مرۆڤیش گۆرانکارى زیاتر و جوانترى بە خۆوە بینیوە.هەر بۆیە لە هەر قۆناغ و سەردەمێکدا بە جۆرێک تێروانین بۆ ئاکار و مافەکانى مرۆڤ کراوە.خودى هەڵسوکەوتى مرۆڤەکان و دەروازەى کۆمەڵگاشى بە پێى گەشەو کرانەوە و نوێبوونەوەى ئەقڵى مرۆڤەکان خۆیان ئەکتیڤ وبەرجەستەکراوە بەرەو گۆران برد.ئەگەر سەریرى پروتوگۆراس بکەین ، کە فەیلەسوڤێکى ئاکار ناسى یە،رژێمە کۆمەڵاتیەکان وئاکار بە تێکرا بە دەست کردى مرۆڤ دەزانێ و مرۆڤ بەسەر چاوە دادەنێ، واتا ئاکار دەخاتە قاوخێکى رێژە بەندەوە. هەروەکو لەووتە بە ناو بانگەکانى دەردەکەوێت کە دەڵێ (مرۆڤ پێوەرى هەموو شتێکە ) کە هیچ گرینگى ئەو تۆ بە ئایین و بیروباوەر نەداوە،بگرە کۆمەڵیش بەسەر چاوە نازانێت ، تەنها مرۆڤ خۆى بەتەنیا سەرچاوەى هەمووشتێکە . ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مرۆڤەکانچەندە بە ئاگایى و هۆشیارییان بە هیزە خۆیان لە کرۆکى ڕەوشتى یاسائینسانییەکاندا دەبیننەوە ،لە کاتى دەرکەوتنى هەر کێشەیەکیان هەر رووداوێکدا بە چ شێوازێک دەگەرێتەوە بۆ فەرهەنگى ئینسانى.بە واقیحى بوونى خۆى وەک مرۆڤ بسەلمێنێت بێگومان ئەمەش بەئاکار و رەوشتى ئینسانى بەر جەستە دەبێت.بەلاى (سوقرات)ە وە مرۆڤ بەردەوام هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە خۆشى (السحادە)، تاکە ڕیگاش بۆ ئەومەبەستە فەزیلە ،ئەگەر مرۆڤ دەرک بەم ڕێگایە بکا،ئەوا بە هیچ شێوەیەک خۆى گیرۆدەى خراپە وپەژارە ناکا.بێگومان چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر بەپێى یاساکانى دەوڵەت و ڕژێمەکەى فرهەنگ و ئاستىووشیارى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ڕۆشنبیرى و داب ونەریت و کەلتوورو هەتا شێوازى مەزهەب و دینى ئەو ووڵاتە دەگۆڕێت .لەراستى دا هەموو مرۆڤێک لە هەر شوێنێک کە لە دایک دەبێت و دێتە بوون چ مێ بێت یاخود نێر جیاوازى نى یە .ئەوەى کە جیاوازىدروست دەکات بەشێک لە فەرهەنگ و کەلتور و دین ومەزهەب و بیروباوەرکان ویاساکۆنە پارێزەکانە کە تا رۆژانى ئەمرۆشمان بە شێوە ى جۆراوجۆر دژایەتى ئینسانى بوونى کۆیلە وژن و مرۆڤە هەژارەکان دەکەن ،مافى مرۆڤ بوونیان بەرەوا نابینن.مرۆڤەکان چ نێر چ مێ کە دێنە بوون لە سەر زەمین بۆ گوزەر کردنى ژیان ،مافى خۆیەتى لە ژیانێَکى ئارام و خۆش بەخت دا بژیت ودووربێت لە هەر سوکایەتى پێکردنێک و هەر جۆرە چەوسانەوەیەک دووربێت لە هەموو توند و تیژێک. پێویستە بگوترێت کۆمەڵێک یاساى گشتى مرۆڤایەتى هەیە بۆ هەموو ئینسانێک کە هەر بیرو باوەر ومەزهەب و دین و خاوەن فەلسەفە وفەرهەنگ و کەلتوور و نەتەوەو ڕەگەز و چین و توێژێک و....هتد .بێت ،شایستە و ڕەوایە کە بە مافى گشتى مرۆڤایەتى ناو دەبرێت ئەمانیش ئەمانەن کە هەقى خۆیەتى مرۆڤ بیهێنیتەدى یاخود بۆى بێتە دى کە مافەکانێتى !: 1-بەردەوام بوون لە ژیان هەر لە قۆناغى کۆرپەلەیى یەوە بۆ منداڵى و گەنجى و لاویى وهەتا پیربوون و.....هتد. مافى سادەى سەرەتایى ژیانە .بۆ هەر مرۆڤێک بەبێ جیاوازى نەتەوەیى و چینایەتى و ڕەگەزیى و کەلتووریى و.....و...هتد . 2-مافى هەموو مرۆڤێکە کە نەچەوسێتەوە واتە شێوازى کۆیلەیەتى و یەخسیرى و بێگارییەک لە هەر بەرگێک دا بێت و بە هەر بیانووێکەوە بێت نابێت هەبێت ئەگەر هەش بێت پێویستە کار بۆ نەمانى هەمیشەیى بکرێت .بەجۆرێک کە باها ئینسانییەکان و نرخى ئینسانى بەرز رابگیرێت و ئینسانى بوون فەرامۆش نەکرێت چونکە لەگەڵ هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ نە هێشتنى هەر کێشە و گرفتێک زەرورە بیرو هۆشمان بەئاگابێت . 3- مرۆڤ بە ئازادى لە دایک دەبێت پێویستە بە ئازادى ژیان بگوزەرێنێت و چالاکى داهێنەرانەى خۆى بە ئازادى بکات .کەتواناى گەشەدانى هزرو فیکر خۆى بە عەمەلى پەرەپێبدات و وەگەڕى بخات . ئەمەش چ بۆ ژن یاخود پیاو جیاوازى نى یە لە داهێناندا . ئەوەى کە جیاوازى دروست دەکات خودى کەلتوورو فەرهەنگ و یاسا دواکەوتوەکانى کۆمەڵگان کە خودى لە مێژووى مەیدانى ململانێى مرۆڤەکان دێتە کایەوە ،بە ئاراستەیەکى دژە مرۆڤ بوون کە لە بەرهەمى تێکشکانەکانە وە سەرهەڵدەدات و پاشانجەق دەبەستێت لە کۆمەڵگادا ، گۆرانەکانى کۆمەڵ سەخت دەکات . 4- هەموو مرۆڤێک بەبێ لە بەر چاوگرتنى دەورى ئەو لە هەنگاوى هێنانەدى دا بۆى هەیە لەو نیحمەتە ماددى و مەعنەوى یانە بە هەرمەند بێت .کەلە کۆمەڵگادا هەیە بەبێ جیاوازى ڕەگەز و چین و نەتەوەو ....و....هتد. 5- هەموو مرۆڤەکان مافى بە هرە مەندبوون لە کاتى پشوو،رابواردنى کاتى خۆش بە سەر بردن وبە ئارامى و ئاسایشى هەیە .بە بێ هیچ دەستێواردنێک و تەدەخول کردنێکى شەخسى یا هەر جۆرە تەدەخولێکى تر . 6- هەموو مرۆڤێک مافى هەیە کەلە شوێنێکى گونجاو لە پێویستییەکانى ژیانێکى سەردەمانە بە هرەمەند بێت.....7و....8و...هتد. ئەم مافانەى لە هەر جێگایەک و گۆشە و کەنارێکدا لەجیهاندا مافى خۆیەتى کە هەى بێت لە کۆمەڵگاکەى دا .
عبدالرحمن رسول 07501144907 2/8/ 14/8/2009

مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5451
|
|
| |