گەنج و دەسەڵات - ڤیـــــان ده‌ربه‌ندی
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


گه نج
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
گەنج و دەسەڵات - ڤیـــــان ده‌ربه‌ندی

2009-07-09

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

گەنجان بە کچ و کوڕەوە هەمیشە لەنێو شۆڕش و بەرخودان بوونە و خاوەن رۆڵی دینامیک بوونە و دەبن. ئەو توێژەی کۆمەڵگا توانای بەڕەنگاربونەوەی زوڵم وستمی هەیە و لە هەمانکاتدا پەسەندیشی ناکات.
گەر کەمێک بگەڕیێنەوە بۆ چەند ساڵێکی پیشووتر دەبینین لەدژی هەموو زوڵم و ستەمەی کە رژیمی بەعس بەرامبەر گەلی کورد کردی گەنجان بێ هەڵویست نەبون، لە پیناو ئازادی، بەدەست هێنانی مافەکانیان گیانی خۆیان فیدا دەکرد، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئێستادا بەراورد بکرێت ئەو فیداکارییە لە ئاستی پێویست نییە. لەکاتی ئێستادا ئەو توێژە کپوکڕو بێدەنگ ماونەتەوە، لەکاتێکدا دەتوانرا چەندین چالاکی خۆپیشاندان بکرایە. بۆ نمونە بۆ نەهێشتنی بێ کاری و دامەزراندنی خوێندکارانی دەرچووی کۆلیژو پەیمانگاکان و هتد خۆپیشانی گەورە و فراوانیان سازدابا، نەک ئەو خۆپیشاندانانەی کە دەکرا لەلایەن خوێندکارانەوە هەر بەشێک و بەجیا دەیکرد، دەبوایە خۆپیشاندانەکان لەسەرانسەری کوردستان یەک دەنگ بوونایە و بۆ چەند ئامانجێک بونایە ساڵی پار تەنها خۆپیشانداێک کرا لەلایەن گەنجانەوە ئەویش بۆ کارەبا بوو. هەرچەندە ئەم چالاکییە لە چەندە شارو شاروچکەیەک وەک خۆپیشاندانەکانی شاری کەلارو دەربەندیخان کرا، بەڵام بەهۆی رووبەڕوبونەوەی هیزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەرانەوە چەند گەنجێک برینداربوون و چەندیکی دیکەیان لێ دەستگیرکرا، ئیتر ئەوە بووە هۆی تۆقاندنی گەنجان و دەسبەرداری هەمووداواکاری و مافەکانیان.
گەر بڕوانینە کوردستانی باکوور سەرباری ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر بە کوردان دەکرێت کەچی هەر بێدەنگ نابن و ئیرادەی گەل زۆر لەوە بەهێزترە کە دەسەڵات بێ دەنگیان بکات، لێرەدا من ناخوازم لەگەڵ دەسەڵاتدا بجەنگین بە پێچەوانەوە دەمانەوێت ئەو دەسەڵاتەش کە ئەمڕۆ بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات، بانگەشەکەی بکەینە پراکتیک. ئەمڕۆ لە کوردستاندا وادەی هەڵبژاردنەکان خەریکە نزیک دەبێتەوە هەموو پلەوپایەدارەکانی دەسەڵات چاویان بڕیوەتە ئەم هەڵبژاردنە، رەنگە هەر تاکێکی کۆمەڵگە بە شێوەیەک بڕوانێتە ئەم هەڵبژاردنە هەریەک لای خۆیەوە لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین راو و بۆچوون هەن ئەو دەخەنەڕوو کە هەڵبژاردەنەکان تەنها بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی گەلە بەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا. لە ژێر دروشمی "بەشی خۆم بۆ خۆم بەشی تۆش دەخۆم" زیاتر هیچ شتێکی دیکە نییە لە بەرنامەیاندا ئیتر میللەتیش چی بەسەر دێت با بێت گرنگ ئەوە نییە گرنگ ئەوەیە دەنگ بهێنن! لێرەدا ئەمجارە دارەکە لەدەستی دەسەڵاتدا نییە بەڵکو لەدەستی میللەت و گەنج دایە! ئایا گەنج دەنگ دەدات بەو دەسەڵاتەی کە تا دوێنی رەواترین مافی پێ نەدەدرا؟ پێویستە کارێک نەکەین دواجار پەشیمان بینەوە با چێتر لەژێر هیچ سانسۆرێک و هیچ بەرژەوەندیەکی کاتی و لەبەر خاتری خاترداران دەنگەکانمان بە هەدەر نەڕوات، بەڵکو دەنگی خۆمان بکەینە هێزی سیاسی بەشێوەیەکی سیاسیانە بەکاری بهێنین. با واقیع بینانە و بە هزری خۆمان دەنگەکانمان هەڵبژێرین دەبیێت هەموو لایەک ئەوە بزانن کە دەسەڵات دەنگی گەلە و پێویستە ئەمەشیان پێ فێرکەین.



ڤیان دەربەندی



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5233

_Email: _Name:
 
_comments: