خوێندکارێکى زانکۆ: هانى گەنجان دەدەم دەنگ بدەن بەو لیستەى خزمەتیان دەکات................ئا: ئاسۆ جەوهەر
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   


گه نج
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
خوێندکارێکى زانکۆ: هانى گەنجان دەدەم دەنگ بدەن بەو لیستەى خزمەتیان دەکات................ئا: ئاسۆ جەوهەر

2009-07-01

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

رێبین عەبدورەحمان خوێندکارى زانستى سیاسى کۆلێژى چەمچەماڵ قسە لە چۆنیەتى ئەو پرۆسەیە دەکات و دەیەوێت گەنجان لەم هەڵبژاردنەدا کاریگەرى خۆیان دەرخەن و دەڵێت: " مافى هەموو تاکێکە کە بەشدارى سیاسى هەبێت لە پرۆسە دیموکراتییەکاندا، بەشدارى کردنیش نەک هەر مافە بگرە ئەرکیشە کە بچیت بەشدارى هەڵبژاردن بکەیت و وەک گەنجێک دەنگ بدەیت، بەو واتایە گەنج ئەو دەنگەى هەیەتى بچێت بیدات، چونکە گەر ئەویش دەنگەکەى نەدات ئەوا بەساختەکارى لە لایەن دەسەڵاتەوە دەدرێت. واتە باشترە خۆى بچێت دەنگ بدات بە بەرنامە و پڕۆگرام، دەنگ بدات بۆ ئەو بەرنامەیەى کە بتوانرێت جێبەجێبکرێت. بۆیە پێویستە گەنجە ناڕازیەکانیش دەنگ بدەن" رێبین درێژەى بەقسەکانی داو گوتی :"گەر گەنج دەنگ نەدات ئەوا واتە گەندەڵیان دەوێت و نایانەوێت گۆڕان بکرێت، ئەم پەراوێزخستنەى گەنج لەلایەن خۆیەوە کە بەشدارى ئەو پرۆسەیە نەکات، بەڵگەی ئەویە کە خۆیان بەو دەسەڵاتەی کە هەیە رازین ".
گەنجان قسە لەوەدەکەن کە کێشەى ئەوان ئەویە لەسەر هێڵێکى ئایدیۆلۆژى بە رێکخستە نەبوونە بۆیە کاروان عوسمان کە خوێندکارێى کۆلێژى پەروەردەى کەلارە پێوابوو ئەگەر گەنجان بچنە پەڕلەمانیشەوە لەبەرئەو هۆکارانە ناتوانن بەگاریگەربن. جەختى لەوە دەکردەوە گوتی:"با گەنجان دەنگبدەن بەولیستەى گۆڕان دروست دەکات، تۆى گەنج ئەگەر دەنگ نەدەى ئەوا خۆیان بۆت پڕ دەکەنەوە، باشترە خۆت ئەوە هەڵبژێریت کە دەتەوێت نەک لەبرى تۆ ساخەتەکارى بکرێت و بە ئارەزوى خۆیان دەنگێکت بۆ بدەن بەلایەنێک کە تۆ نەت ویسووە دەنگى پێبدەیت، ئەگەربێت و وەرەقەى سپیش بخەیتە سندوقى دەنگدانەوە ئەوە بۆخۆى خزمەتى دەسەڵات دەکەیت، دەشبینین زۆربەى ناڕەزاییەکان لەلایەن گەنجەوەیە لەبەرئەوەى کە کەمترین خزمەتى پێکراوە و زۆرترین ستەم لە گەنج کراوە، ئێستا ئەگەر گەنجانیش بچنە دەسەڵاتەوە بەم هەڵبژاردنانە، بەڵام دەبینى ئێمەى گەنجان بە ئایدیۆلۆژیایەک گۆشکراوین ئەگەر ماددەمان نەبێت بچینە دەسەڵاتیشەوە ناتوانین کاریگەرى بکەین، کێشەى ئێمەى گەنجان ئەوەیە کە بە رێکخستە نەبووینە، بۆیە ناتوانین ببینە کارتى گوشار، ئەوە راستییەکانە با ئیدى گەنجانیش بزانن ئەو ئاستەنگیانە هەیە، بەڵام نابێت کۆڵبدەین و بآ ئومێد بین لەهەڵبژاردن".


خوێندکاران ئاماژەبەوش دەکەن کە ئەم هەڵبژاردەنە دەرفەتێکە بۆ ئوەى گەنجان و خەڵک بە دەنگەکانیان سزاى دەسەڵاتى پێبدەن بۆیە ئاکۆ عەبدوڵڵا خوێندکارى زانکۆى سلێمانى ئەمەی پشتڕاست کردەوە و گوتی:"هەڵبژاردن پرۆسەیەکى گرنگە بۆ گۆڕانکارى و سزادانى دەسەڵاتە گەندەڵەکان، ئەو دەسەڵاتانەى کە خزمەتى خەڵک ناکەن. خەڵک دەتوانێت بە دەنگى خۆى سزاى ئەو کەسانە بدات کە خزمەتیان نەکردووە، کەواتە لە هەڵبژاردندا خەڵک دەتوانێت بڕیار بدات. هەر بۆیەش دەبینین لە تەواوى دنیادا لە کاتى هەڵبژاردندا دەسەڵاتەکان زیاتر خۆیان نزیکى خەڵک دەکەنەوە. وەک دەزانین ماوەیەکە باسى هەڵبژاردن دەکرێت لە هەرێمى کوردستاندا، بەشداریکردنى خەڵک بەگشتى و گەنجان بە تایبەتى لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە، وەک دەبیستین رۆژانە گەنجان ناڕەزایى نیشان دەدەن و دەڵێن دەنگ نادەین، بەهۆى بێزاریان لە دەسەڵات و گەندەڵى" ئاکۆ قسە لەوەش دەکات کە لەنێو گەنجاندا دەنگۆى ئەوە هەیە کە گەنجان دەڵێین دەنگ نادەین بۆیە لەبارەى ئەو دەگۆیەوە گوتی:" بەبۆچوونى من دەنگ نەدان جارێکى تر خزمەتى گەندەڵى دەکات و دەنگەکانمان دەکەوێتە خزمەتى دەسەڵاتەوە، بە بۆچوونى من دەنگ نەدان بۆخۆى دەنگدانە بە گەندەڵى و تەزویر، چونکە ئەگەر دەنگ نەدەین ئەوا دەسەڵات دەنگە سپیەکانى ئێمە بۆخۆى قۆرخ بکات و بیخاتە خزمەت خۆیەوە، بۆیە من بۆچوونم وایە وەک گەنجان بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەین و دەنگ بدەین، بەڵام دەنگ نەدەین بەو کەس و لایەنانەى کە گەندەڵن و خزمەتى خەڵک ناکەن. پێویستە خۆمان بچوک نەبینین".


حەیدەر ناسیح خوێندکارى زانکۆى کۆیە کۆلێژى زمان ئەم خوێندکارە پێى وایە کە گونجان لەنێو خۆیاندا بەشبەش بوونە و هەریەکە لە گەنجان ئینتیما و بەرژەوەندى جیاوازى هەیە بۆیە حەیدەر بەگەشبینیەوە گوتی: "لە سسەرەتاى هاتنە پێشەوەى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى کوردستان، گەنج وەک توێژێکى دیار و کارا خاوەن چەند بیررو بۆچونى جیاوازن، لەوانە هەندێک پێیان وایە هەر دەنگ نەدەن باشترە چونکە دەنگەکانیان هیچ ئەرزش و کاریگەرییەکى نییە، لەوانەیە هەنێکى تر کە رەنگە باکگراوندێکى سیاسى یان ڕِێکخراوەییان هەبێت و خاوەن ئینتیمایەکى تایبەت بن گوڕو تینیان هەیە و دەنگ دەدەن.
من پێم وایە هەموو کەس پێویستە ئەرکى هاوڵاتى بوونى خۆى جێبەجێبکات و پێى هەڵبستێت، هەڵبژاردنیش یەکێکە لەمافەکان و خەسڵەتەکانى هاوڵاتى بوون لەدنیاى دیموکراتیدا، بۆیە هانى گەنجان دەدەم کە دەنگ بدەن بەو لیستەى کە بڕوایان وایە خزمەتیان دەکات و لە ئاست داواکاریەکانیاندایە، بۆیە گەنج دەبێت گەشبین و خاوەن پڕۆژە و ئایندە بێت بۆیە هەرگیز لەگەڵ ئەوەدانیم گەنج خۆى بەدست خۆى خۆى پەڕاوێزبخات.
مەریوان عەلی گەنجێکی تەمەن بیست و پێنج ساڵانە و کاری رۆژنامەوانی دەکات لەو بڕوایەدایە کە ئەو هەڵبژاردنە فێڵی زۆر تیادا دەکرێت، مادام فێلیش هەیە، ئەگەر دەنگدانیش بکرێت، حکومەت مەبەستی فێڵی هەبێت پرس بە تۆ ناکات و تۆ دەنگ بدەی نەدەی ئەو هەر دیکات، من بە دیموکراسی هەیە، با خەڵک نەترسێنن، نانبڕی نەکەن، لە گۆڕەپانەکان کێ زۆر خەڵکی هەبوو، لەکام ناوچە خەڵکیان هەبوو، نیشانی بدەن، ئیجا با بڕۆنە سەر سندوقەکان. ئەمە شێوازی هەرە راستە، پێویستە لە باشووری کوردستان ئەزموونی ئێران دووبارە نەبێتەوە. بە رای من ئەگەر بەمشێوەیە نەبوو بەشێوەیەک لەشێوەکان بایکۆت بکرێت باشترە.



مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5163

_Email: _Name:
 
_comments: