سزای بڕاوه بۆ مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له ئیران ، له ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی سوێدایه. |
2009-03-07
به‌پێی لیداونێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ئۆرووپا ، پاش چه‌ند ڕۆژ بێ خه‌به‌ری له‌چاره‌نووسی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ، 48 ئه‌ندام پارله‌مانی سوید له‌نامه‌یه‌ک دا بۆ هاشمی شاهرودی، به‌رپرسی قوه‌ی قه‌زائیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ده‌که‌ن. نامه‌که به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ئه‌وروپا ئاماده‌کراوه و له‌سه‌کۆی پارله‌مان دانرابوو 48 که‌س له‌پارله‌مانتارانی سویدی له‌هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌له‌پارله‌مان نوێنه‌ریان هه‌یه واژۆیان کرد. له‌ناو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌نامه‌که‌یان واژۆ کردووه، ناوی لاش ئۆهلی، سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوید، یاکوب یۆهانسۆن، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا و ، ئامینه‌کاکه‌باوه، پارله‌مانتاری کوردی سویدیان تیدایه. له نامه‌که‌دا داوا له هاشمی شارودی کراوه که که‌ڵک له‌هێز و توانایی خۆی وه‌رگرێ ، بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی مامۆستای کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ، له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه: ئێمه و هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان داوا له ئێوه ده‌که‌ین که ئه‌رکه‌کانتان له‌رێگێکی عادڵانه‌و بێ لایه‌نانه ئه‌نجام بده‌ن. نامه‌که له‌ڕیگه‌ی فاکس و پۆست بۆ دیوانی هاشمی شاهرودی، سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زائیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردراوه و به‌شێوه‌ی فه‌رمیش له‌رۆژانی داهاتوو ده‌درێته باڵێوزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاتی سوید.

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=4223|
01/06/09 dino |
|
roj baş çewanın |
|
|
| |