عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: له‌به‌ربه‌عسی نه‌بوونم دانه‌مه‌زرابووم، له‌دوایی روخانی رژێم یه‌كه‌م - به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی پردێ |
2008-12-27
هه‌ركه‌س شاره‌دێی پردێ ده‌ناسێت و گرنگیه‌كه‌شی ده‌زانێت به‌ڵام له‌به‌ر ئالۆزی پرسی كه‌ركوك پردێش بێ خزمه‌ت وه‌ك كه‌لاوێك ماوه‌ته‌وه. هیچ كه‌س خزمه‌تی ناكات به‌ڵام زۆر حیسابی سیاسی له‌سه‌رده‌كرێت.بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌كێشه‌كانی ناوخۆی پردێ رۆژی وڵات چاویكه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی پردێ. ئاماده‌كردنی/م. سه‌لاحه‌دین رۆژی وڵات: چۆن ده‌توانین به‌ڕێوه‌به‌ری شارده‌ێی پردێ بناسین؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: من بۆخۆم هه‌ر خه‌ڵكی شاره‌دێی پردێم، له ساڵی (1998) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی حزبی به‌عس نه‌بووم دوای ده‌رچوونم له‌خوێندن دایان نه‌مه‌زراندم، به‌و هۆیه‌شه‌وه من له شاره‌دێی پردێ هه‌ر خه‌ریكی كاری كشتوكالی و سه‌رتاشی بووم. دوای رووخانی رژێمی سه‌دام دامه‌زرام به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی پردێ، سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێ هه‌رێمی كوردستان داینابوو خه‌ڵكی ئێره نه‌بوو، دوو مانگ لێره بوو پاشان چوو. بۆیه من له دوای رووخانی رژێمی سه‌دامه‌وه یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمی شاره‌دێی پردێم. رۆژی وڵات: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پردێ كێ بوونه تاكو رۆژی ئه‌مڕۆ؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له‌وحه‌یه‌كی هه‌یه ناوی هه‌موو مودیر ناحییه‌كانی ده‌نوسرێت له ساڵی(1922)وه تاوه‌كو(2003) ئه‌و مودیر ناحیانه‌ی كه هاتوون هه‌مووی بێگانه بوون ئێمه له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمدا ئه‌و له‌وحه‌یه‌مان نه‌ما، ئه‌رشیفێكی زۆر هه‌بوو به‌ڵام هه‌مووی ته‌فروو تونا بوو نه‌مان، به كورتیه‌كه‌ی نه‌مان زانی چی لێهات. به دوایشیدا گه‌ڕام و سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكیشم كرد به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت. رۆژی وڵات: چۆن ده‌ڕوانیته برایه‌تی و ته‌بایی پێكهاته‌كان؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: شاره‌دێی پردێ یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی زۆری تیادایه، خاوه‌ن(36)گونده‌و هه‌موو گونده‌كانیش كوردن، ته‌نها دێیه‌كمان هه‌یه كه ناوی قه‌یه‌باشییه ئه‌و دێیه (55)ماڵی عه‌ره‌بی تیادایه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش عه‌ره‌بی ره‌سه‌نن و له كۆنه‌وه هه‌ر له پردێ بوون. واته هاورده نیین، شاره‌دێكه‌شمان له كورد‌و توركمان پێك هاتووه. ئێمه سه‌رژمێرییه‌كمان كرد له سه‌ره‌تای رووخانی رژێمه‌وه به هاوكاری هاوپه‌یمانان ته‌نها ناو شاره‌دێكه‌ی گرته‌وه ئێستا بڵیت و نه‌ڵێیت ژماره زیادی كردووه، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرابوون له شاره‌دێی پردێدا هه‌ندێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ره‌تا واته له دوای رووخانی رژێمی سه‌دامه‌وه یازده هه‌زارو شتێ بوو ته‌نها ناو پردێ جودا له گونده‌كان، له(1-6-2008)ژماره‌ی پردێ گه‌یشته(33)هه‌زارو كه‌س واته به گونده‌كانیشه‌وه به پێی فۆرمی خۆراك. خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ن كه تاكو ئێستا فۆرمی خۆیان نه‌گواستۆته‌وه بۆ ئه‌م شارۆچكه‌یه. رۆژی وڵات: هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پردێ چیه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: ئه‌و(36)گونده له ساڵی(1960)كانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی كوردایه‌تی تیادا به‌هێز بوو هه‌رده‌م خاپوور ده‌كرا، له ساڵی(1985)به یه‌كجاری وێران كرا. له ساڵی(1995)و(1997)حكومه‌تی به‌عس ده‌ستی كرد به هێنانی عه‌ره‌بی هاورده بۆ ئه‌و گوندانه‌و به كه‌یفی خۆی زه‌وی هاوڵاتیانی كوردی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه‌دا. بگره له‌وه‌ش به دروست كردنی كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێ شیرازی گونده‌كانیشی تێكدا، كه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه هه‌ر ماوه، حكومه‌ت به بڕیارێكی خۆی هه‌موو زه‌ویه‌كانی ده‌دا به عه‌ره‌به هاورده‌كان و خانووشی بۆ دروست كردن. ئێمه پێش سێ مانگ كتابێكمان بۆ هات له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركوكه‌وه كه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشتر كرابوون هه‌مووی به‌تاڵ بكرێته‌وه كه‌كۆی گشتی ئه‌و گرێبه‌ستانه لای ئێمه (800)گرێبه‌سته. كارمان كرد بۆ فه‌سخ كردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه ئێستا كاره‌كانمان به‌ره‌و ته‌واوبوون چووه‌و داومانه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركوك تائێستا وه‌ڵامی پوچه‌ڵ كرده‌نه‌وه‌یان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. لێره‌دا گرنگی ماده‌ی (140)به‌ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و ناوچه‌كه‌ش ئاوه‌دان بكرێته‌وه. رۆژی وڵات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پردێ له‌سه‌ر زێی بچوك هه‌ڵكه‌وتووه، پێشنیارتان نه‌كردوه به‌بێته شوێنێكی گه‌شتوگوزار؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: منیش داوام له‌هاوڵاتیان كردوه گرنگی به‌و بواره بده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌توانه‌یان هه‌یه‌و منیش هاوكاریان ده‌كه‌م. پارێزگاری كه‌ركوكیش چه‌ند ئه‌ندازیارێكی نارد تاكو بتوانین پلانێك دابنێین له‌چۆنیه‌تی ده‌سنیشان كردنی ئه‌وپڕۆژه‌یه. تائێستا ته‌نها شوێنمان دیاری كردوه. رۆژی وڵات: ده‌رباره‌ی پیسبوونی پڕۆژه‌ی ئاوی پردێ هاوڵاتیان ره‌خنه‌یان هه‌یه؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: شاره‌دێی پردێ یه‌كێكه له‌و شاره‌دێیانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌كرابوو، ئێمه دوای روخانی رژێم هه‌ستاین به دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو، پڕۆژه‌ی ئاوی پردێ له زێكه‌وه ده‌هات و ده‌چێته ناو حه‌وزێكه‌وه. بۆیه ئاوی زێكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانه‌پۆشراوه هه‌موو شتێكی تێ ده‌كه‌وێت. خه‌ڵكێكی زۆریشی تیادا خنكاو بگره سه‌گی تۆپی و پشیله‌شی تیادابوو ئێمه هه‌ستاین نزیكه‌ی پێنج بیری ئیرتیوازیمان لێدا له‌ناو پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه‌دا ئێستا ئه‌و بیرانه ئیش ده‌كات و ئاو دابه‌ش ده‌كات بۆ پردێ. رۆژی وڵات:ئایا هاوكاری ئێوه له‌گه‌ل پارته سیاسیه‌كانی ناوپردێ دا هه‌یه؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: به‌ڵێ نێوانمان باشه هاوكاری یه‌كترین. رۆژی وڵات: مادام وایه بۆ تائه‌و ئاسته ته‌جاوزات كراوه؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین:سه‌باره‌ت به كاری ته‌جاوزاتیش ته‌جاوزێكی زۆر كراوه. ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكه‌كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌كرابوو یه‌كه‌م جار ئه‌و ته‌نها خێزانێك بوو ئێستا بووه به چه‌ند خێزانێك، ئێمه چه‌ندین جار سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردووه كه ره‌زامه‌ندی بده‌ن به شاره‌وانی پردێ تاوه‌كو زه‌وی دابه‌ش بكه‌ن به‌داخه‌وه هه‌ر ره‌زامه‌ندی نه‌هات و خه‌ڵكیش ناچاربوو ده‌ستی كرد به ته‌جاوز كردن. خه‌ڵكی واش هه‌بوو شتی زۆرتریشی كردووه، له‌وانه دوكانی دروست كردووه به‌ڵام ئێمه ئیجرائاتی خۆمان كردووه له‌گه‌ڵیاندا. ناوی ئه‌و ته‌جاوزانه‌ش هه‌یه كه كردوویانه. رۆژی وڵات: بۆچی وێنه‌ی سه‌رۆك كۆمارله‌وقوتابخانانه‌ی كه‌به زمانی عه‌ره‌بی و توركمانی ده‌خوێنن هه‌ڵناواسرێت؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: ئێمه به نوسراوی ره‌سمی سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی شاره‌دێی پردێمان ئاگادار كردۆته‌وه كه دام‌و ده‌زگاكان شوێنی كاری حزبایه‌تی و پڕوپاگه‌نده‌ی حزب نییه، پێویسته هه‌موو دام‌و ده‌زگاكان وێنه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبواسێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم جودا له‌وه قبووڵ ناكه‌ین. من بۆ خۆم له گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس سه‌ردانی ده‌زگاكانمان كردووه، گه‌ر شتی واش هه‌بێت هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین و ناشهێڵین ببێته شوێنی حزبایه‌تی. رۆژی وڵات: چه‌ند پۆلیسی هاتۆچۆ هه‌یه له شاره‌دێی پردێدا؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: جاده‌كانی شارۆچكه‌كه ته‌نگه، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی بۆ نه‌كراوه، ته‌نها سێ پۆلیسی هاتووچۆ هه‌یه ئه‌ویش جار جار رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و ده‌مانچه راكێشان ده‌بنه‌وه.داوا له برایانی شۆفێر ده‌كه‌م ئیلتزام بكه‌ن به یاساوه. رۆژی وڵات: داموده‌زگا حكومیه‌كان بۆچی بوونه‌ته باره‌گای حیزبی؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: گه‌راجی پردێ كه‌ئێستا حیزبی شیوعی تێدایه شوێنه‌كه‌ی له‌بارنیه، چونكه له‌ناو ماڵاندایه بلێت و نه‌لێیت پردێ كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایره ئه‌مه قه‌بووناكات. سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش كه‌بۆته كۆمیته‌وئاسایشیی یه‌كێتی، له‌سه‌رده‌می رژێمدا ئه‌ویانه‌یه كرابووه یانه‌ی وه‌رزشی، ئێمه‌ش ئێستا سێ یانه‌ی وه‌رزشیمان هه‌یه پێویستیمان پێی نیه بۆیه داوای چۆلكردنی ناكه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌گه‌رماوی پردێ كه‌چه‌ندین ساڵه بۆته باره‌گای پارتی گه‌لی توركمانی شوێنه‌كه‌ی به‌كه‌ڵكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌نایه‌ت، ئه‌وان خۆیان شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد. رۆژی وڵات: بۆچی هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردێ ناكه‌ن؟ عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین: به‌ڕاستی مامۆستا فازل به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رمرۆڤێكی تێكۆشه‌ره‌و شایسته‌ی رێز لێنانه، كه‌ئێمه هاوكاریان بكه‌ین به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پردێ له(2003)وه تاكو ئێستا خاوه‌نی یه‌ك دینارنین، میزانیه‌مان نیه، بۆیه ناتوانین هاوكاریان بكه‌ین.

مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت چاپی بکه 
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=3659
|
|
| |