ڕووباری خاسە..یاخوود كۆگای زبڵ و خاشاك؟
   
 
 خۆ پێشاندانی کوردان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژ تی ڤی لە کۆپنهاگن    چوواره‌مین به‌رگی پارێزنامه‌ی ئۆجه‌لان به‌ ناوی" مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک"، چاپکرا    کۆماری ئیسلامی ،تۆپباران کردنی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا و سنووره‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه‌ به‌رده‌وامن‌    له‌ تورکیآ‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی به‌ ناوی "ڕۆژه‌ڤی وه‌لات" ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد    ئه‌حمه‌د تورک : کوردان له‌ بابه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یدا، هاوبیرن    چالاکی کوردستانیان له‌پێناو بایکۆتکردنی ده‌ستووره‌ ئاماده‌کراوه‌که‌ی ئاکه‌په‌، درێژه‌یان هه‌یه‌    بریاری بێ‌‌‌ چالاکی که‌جه‌که ، له 20 سێپته‌مبردا کۆتایی پێدێت    
   
   
   



شامیل قادر


ژینگه
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان










 
ڕووباری خاسە..یاخوود كۆگای زبڵ و خاشاك؟
شامیل قادر
2008-08-08

پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

.
كاتێك نیگایەكی كەناری خاسەی بێناز و پەراوێز خراو دەكەین, خوازیاردەبین خەڵكی ئەم وڵاتە نەبوینایەو شارەكەمان بەم شێوە یە نەبینیایە تەنیا. شارێك بێخاوەن و بێناز و پشت گوێ خراو هەبێت لەدونیادا شارە حەیاتە وێرانەكەی كەركوكە. رووباری خاسەی خنكێنراو خاسەیەك تەنانەت فرمێسكەكانیشی ووشكی كردووە كەسێ لەم شارەدا نیە بەزەیی پێدابێتەوە بەهانای خاسەو دانیشتوانی كەناری خاسە وشارەكەدابێتەوە؟
ئاخۆ بەرپرسانی ئەم شارە دیمەنی قێزەونی كەناری خاسە بیناناكەن یاخود ئەوان لەم شارەدا ژیان ناكەن و بەشاری خۆیانی نازانن؟گومان لەوەدا نیە كەتەنیا خاوەن ماڵە دڵی بۆماڵەكەی دەسوتێ و هەمیشە هەڵپەو تێكۆشان دەكات لەپێناو پێشكەوتن و جوانتر كردنی. بەڵام وادیارە خاسەی كەركوك بێخاوەنە ئەگەر بێخاوەن نەبوایە نەدەبووە كۆگای زبڵ و خاشاك!.
رووباری خاسە لەهەر شارێكی وڵاتێكی تری جیهان بوایە دەكرا بە سەرچاوەیەكی داهاتی گرنگی گەشت و گوزاری بۆ دانیشتوانی شارەكە, بەڵام لێرە لەكەركوكی هەمیشە پەراوێز و دۆشراودا تەنیا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی نەبێ كەس خاوەندارێتی لێ ناكات و ئاوڕی خێری لێ ناداتەوە.
سەیرو سەمەرەیی سیاسەتی پارێزگای كەركوك لەوەدایە كە باسی پرۆژە دەكرێت دەڵێن بوودجە مان نیە وەك پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی پێویست و گەورە كەچی بەپێی رۆژنامەیەكی ناوخۆی ئەم شارە كەبەر لەچەند رۆژێك بڵاوی كردۆتەوە تەنیا بڕی لەسەدا حەڤدەی بوودجەی ساڵی (2008) تائێستا خەرج كراوە وئەویتری وەك خۆی ماوەتەوە. دیارە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەیەوێت وەك ساڵی پار ئەو بڕەپارەیە تەسلیم بەحكومەتی ناوەند بكاتەوە؟!ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەپارێزگا پرۆژەی خزمەت گوزاری نیە ئەنجامی بدات.
ئەم شارە هێندە پەرێشان و دارووخاوو وێرانەو كەم و كوڕی هەیە گەر شەوو رۆژ لەهەڵمەتی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدانیدا كاربكرێت هێشتا بەگوێرەی ئەو كەم و كوڕیانەنین كە ڕۆژانە ڕووبەڕووی دانیشتوانەكەی دەبێتەوە.
ئەگەرپارێزگاری كەركوك دەیەوێت خزمەتی شارەكەی بكات دەبێ دام و دەزگاكانی شارەكە هان بدات بۆ پێشكەش كردنی پرۆژەی خزمەت گوزاری كەبەراِستی خزمەتی دانیشتوانی شارەكە بكات و بەئەمانەتەوە چاودێری ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە بكات؟
پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری شارەوانی ڕۆژانە لەنزیكەوە دیمەنی قێزەونی كەناری خاسە دەبینن، بەڵام وادیارە ئەو دیمەنە هیچ كاریگەری لەسەر هەست و نەستی ئەو بەڕێزانە ناكات, ئەگەرنا هیچ نەبایە دەبوو پێش لە زبڵ و خاشاك هەڵڕشتنی سەر كەناری خاسە بگرن و ئەنجام دەرانی ئەو كارە سزا بدەن, ئەوەی كراوە دەرهەق بەڕووباری خاسە پیس كردنی ژینگەی شارەكەیە و ناشرین كردنی دیمەنی ئەم شارەیە, لەهەمان كاتدا دروستكردنی سەرچاوەیەكە بۆ گەشەسەندنی جۆرەها ڤایرۆس, كاتێك ژینگە پیس بوو ئەوا نەخۆشی و پەتای جۆراوجۆری كوشندەش سەر هەڵئەدات وەك: كولێرە و گرانەتا ...هتد.هەڵبەتە بێ دەنگ بوون لەئاست رەوشێكی وەهادا بێدەنگ بوونە لەئاست تاوانێكی گەورە كەلەدژی ژینگەو لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. بەرپرسانی شارەكە پێویستە ئاوڕێكی جددی لەشارەكە بدەنەوە و بیر لەوە بكەنەوە كەكەناری رووباری خاسە بكرێتە شوێنی گەشت و گوزار و باخچەی پڕ لەگوڵ و گوڵزار كەدڵ بەدیمەنی ئاسوودە و بەختەوەر بێت نەوەك بەپێچەوانەكەی؟ تا نەبەتەنیا بۆ دانیشتوانی شارەكە بۆ بەسەربردنی كاتی دڵتەنگی بەڵكە بۆ هەمووجیهان تابێنە گەشت و گوزاری. ئەمەش دەبێتە سەرچاوەی داهاتێكی گرنگی مەزنی گەشت و گوزاری بۆپارێزگای كەركوك و دانیشتوانەكەی تالەسایەی كەش و هەوا و ژینگەیەكی پاك و خاوێندا داهێنان و پێشكەوتنی جددی بێتە بەرهەم.




مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت E-mail to a friend چاپی بکه Print clean copy


http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=2397

_Email: _Name:
 
_comments: