|
کرۆنۆلۆژیای پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی کوردستان(پ.چ.د.ک)
|
|
1- پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی کوردستان(پ.چ.د.ک)له‌ساڵى 2002 دا له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سێتی
خه‌باتگێڕ و رۆشنبیری نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتخوازه‌وه دامه‌زرا،
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی خۆی له 5/3/2002 له‌کوردستان سازدا و له
28--29/1/2004دا دووه‌مین کۆنگره‌ی خۆی له‌به‌غدا ئه‌نجامدا و له23 ـ
24/3/2006 دا له‌شاری که‌رکوک سێیه‌مین کۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا و بۆ
جاری دووه‌م به‌ڕێز دکتۆر فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارتی
هه‌ڵبژێردرایه‌وه و 16 که‌سێتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پارتی هه‌ڵبژێردران و به‌گوێره‌ی گۆڕانکارییه‌کان په‌یڕه‌و پرۆگرامی
پارتی چاوی پێداخشێنرایه‌وه .
2- ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌نجومه‌نی (پ.چ.د.ک) خاوه‌نی
ئه‌زمونی خه‌بات و تێکۆشان بوون له‌نێو حزب و لایه‌نه
کوردستانییه‌کاندا، به‌ڵام له‌میانه‌ی باوه‌ڕبون به‌پێداویستی تێکۆشانی
نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری و به ئه‌قڵیه‌تێکی سیاسی هاوچه‌رخ
ئه‌و که‌سایه‌تیانه له چوارچێوه‌ی رێکخستنێکی وه‌کو (پ.چ.د.ک)
کۆبوونه‌وه‌و کار‌و خه‌باتی سیاسی جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌م چوارچێوه
نوێیه‌دا ده‌ستپێکرد.
3- ته‌وه‌ری ئایدیۆلۆژی و هزری (پ.چ.د.ک) له‌سه‌ر بنه‌مای رێبازی
شارستانی دیموکراتی بونیادنراوه، که دیموکراتیزه‌کردنی سیسته‌می
سیاسی و تاک و کۆمه‌ڵگا به‌بنچینه وه‌رده‌گرێت، بونیادنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی ــ ئیکۆلۆژی که تێیدا سکۆلاریزم و پلۆرالیزم
به‌رجه‌سته ببێت به ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی ده‌بینێ، ئازادی کۆمه‌ڵگا
له ئازادى ژن‌دا ده‌بینێ، له‌چوارچێوه‌ی تیۆری گۆڕه‌پانی سێیه‌م
(کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) تێکۆشانی دیموکراتی له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای
فه‌رمى ده‌وڵه‌تگه‌راو کۆمه‌ڵگای باو‌و نه‌ریتی بره‌و پێده‌دات،
چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌کان
له‌چوارچێوه‌ی ئازادى و یه‌کسانی و به‌یه‌که‌وه ژیانی دیموکراتیانه
به‌شێوازی هه‌ره واقیعی و زانستیانه چاره‌سه‌ری ده‌بینێ (پ.چ.د.ک)
وه‌ک حزبێک که باوه‌ڕی به دیموکراسییه‌تی هاوچه‌رخ و دیالۆگى
شارستانیه‌کان و ژیانی ئازاد و ئاشتیانه هه‌یه.
4- له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ڕوانێته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ى گه‌لى کورد
و ته‌واوی کێشه‌کانی دیکه‌ی ناو ئێراق، بۆیه پێی وایه گه‌لانی ئێراق
شایسته‌ی ژیانێکی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر و دیموکراتین، ئه‌گه‌ر هێزه
سیاسییه‌کانی ناو ئێراق ده‌ستبه‌رداری ئه‌قڵیه‌تی ده‌مارگیریانه‌ی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی ببن ئه‌وا گه‌لانی
ئێراق به پشتبه‌ستن به‌و شارستانی و مێژوو و کولتووره هاوبه‌شه‌ی
هه‌زاران ساڵه به‌یه‌که‌وه بونیادیان ناوه ده‌توانن به یه‌کسانی و
دیموکراتیانه و ئازادانه به‌یه‌که‌وه بژین.
5- به‌ر له روخانی رژێمی به‌عس به شه‌ش مانگ پرۆژه‌ی ده‌ستوورێکی
هاوچه‌رخ و دیموکراتیانه‌ى نووسیوه و له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی
ئازادی‌دا به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
6- به لیستی سه‌ربه‌خۆی ژماره 260 له‌هه‌ڵبژاردنی 30-1-2005 دا
به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ئێراق و ئه‌نجوومه‌نی
نیشتمانی کوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوکدا کردووه و به
لیستی سه‌ربه‌خۆی ژماره 779 به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی 15-12-2005 بۆ
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق کردووه.
7- له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی
پرۆسه‌ی ئازادی ئێراقدا په‌یوه‌ندییه‌کانی (پ.چ.د.ک) فراوان و قووڵتر
بوو، له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ما نیشتمانی و دیموکراتیه‌کاندا له‌گه‌ڵ پارت و
لایه‌نه نیشتمانى و دیموکراتخوازه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان
گه‌شه پێداوه به‌شداری چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و کۆنگره‌ی پارت و
لایه‌نه سیاسییه‌کانی کردووه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی و هاوکاری
(مجلس السلم والتچامن)ه رۆڵێکی سه‌ره‌کی له دامه‌زراندنی
ئه‌نجوومه‌نی برایه‌تی و دیالۆگی دیموکراتی له‌شارى که‌رکوک دا
هه‌بووه. هه‌روه‌ها رۆڵێکی سه‌ره‌کی له پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی
(به‌ره‌ی گۆڕان) دا هه‌بووه‌و یه‌کێکه له‌و سێ پارتییه‌ی له
دامه‌زراندنی ئه‌و به‌ره‌یه‌دا به‌شدار بووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی ژنان و لاوان و مافی مرۆڤدا په‌یوه‌ندییه‌کی
تۆکمه‌ی هه‌یه.
8- له‌ڕووی کار‌و خه‌باته‌وه، (پ.چ.د.ک) له‌میانه‌ی باوه‌ڕبوون به
شێوازی سیاسی و دیموکراتیانه به‌رده‌وام له‌نێو چالاکی دیموکراتیانه
دابووه‌و به‌شداری چالاکییه دیموکراتیه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کردووه،
له‌و شوێنانه‌ی ده‌رفه‌ت و توانست ره‌خساوه گه‌لێک کۆڕ‌و سیمینار
سه‌باره‌ت به دیموکراسی و سیاسه‌ت و کێشه‌کانی ژنان و لاوان ئه‌نجام
دراوه.
9- له‌رووی راگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ییه‌وه: له‌چوارچێوه‌ی باوه‌ڕبوون
به میدیای ئازاد‌و دیموکراتیانه‌دا هه‌فته‌نامه‌ی "رۆژى وڵات"
ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها رادیۆیه‌کی هه‌رێمی له‌شاری که‌رکوک کردۆته‌وه،
به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکی ماوه‌یه‌که له کار که‌وتووه، هه‌روه‌ها
خاوه‌ن سایتێکی ئه‌لیکترۆنییه به ناوی (www.pcdk.org) . له‌ئاستی
راگه‌یاندنیدا به‌رده‌وام له‌ئاست رووداو پێشکه‌وتنه‌کاندا هه‌ڵوێستی
خۆی نواندووه. هه‌روه‌ها له ئاستی په‌روه‌رده‌ییدا چه‌ندین خوولى
په‌روه‌رده‌ی هۆشیارکردنه‌وه بۆ ئه‌ندامان و کادیرانی خۆی و خه‌ڵک
به‌ڕێوه‌بردووه.
10- سه‌رچاوه‌ی دارایی (پ.چ.د.ک) له ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی و
هاوکاری سه‌رمایه‌داران و دۆستان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، فرۆشتنی
چاپه‌مه‌نییه‌کانی خۆی و ئه‌و پرۆژه ئابووریانه‌ی بۆ حزب ئه‌نجام
ده‌درێن دێت.
11- ئه‌مڕۆ (پ.چ.د.ک) یه‌کێکه له‌و پارتیه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی ده‌خوازێت
له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی "ئۆپۆزیسیۆنی پۆزه‌تیفانه" کار‌و
چالاکییه‌کانی خۆی په‌ره پێده‌دات. ته‌وه‌ری خه‌بات و چالاکییه‌کانیشی
"دیموکراسییه‌ت، ئازادی ژن، ژینگه پارێزی"یه. له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه، له‌پێناو دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و تاک و کۆمه‌ڵگا و
به مه‌ده‌نیکردنی حزب و داموده‌زگاکانی حکومی و ئیدارییه‌کان،
به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایاتی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ژن و
پاراستنی ژینگه کار‌و چالاکییه‌کانی خۆی چڕ ده‌کاته‌وه‌و تێکۆشانی خۆی
په‌ره‌پێده‌دات.
12- ئێمه له دوای کۆنگره‌ی یه‌که‌م و له‌دوای کۆنگره‌ی دووه‌میش بۆ
جاری دووه‌م به فه‌رمی داوای مۆڵه‌تمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
کردووه به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه‌و به
پارتێکی نایاساییمان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگی بۆ
کاروچالاکییه‌کانمان دروست ده‌که‌ن. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه
که ئێمه وه‌کو پارتێکی دیموکرات و ئۆپۆزسیۆن کار و چالاکی ده‌که‌ین.
13- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی(پ.چ.د.ک) وه‌کو پارتیه‌کی ئۆپۆزسیۆن کار ده‌کات و
چالاکی دیموکراتی ئه‌نجام ده‌دات زۆرجار له‌سه‌ر ئاستی کوردستان
به‌تایبه‌تی و جار جاریش له سه‌ر ئاستی ئێراق ئاسته‌نگیمان بۆ دروست
ده‌که‌ن، هه‌تا ئێستا دوو جار سه‌رۆکی پارتیمان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی و چه‌ندین جاریش کادران و ئه‌ندامانی پارتیمان به بیناوی
جۆراوجۆره‌وه ده‌ستگیرکراون و باره‌گاکانیان داخستووین و ئێستاش
باره‌گاکانی هه‌ولێر و دهۆک و مه‌خمورمان له لایه‌ن ئیداره‌ی پارتی
دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و فشار ده‌خه‌نه
سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی واز له تێکۆشان بهێنین.
14- سه‌رۆکی پارتی به‌ڕێز دکتۆر فایه‌ق محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گوڵپی ساڵی
1957 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایک بووه، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی
نیشتمانپه‌روه‌ره‌و باوکی له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلولدا پێشمه‌رگه بووه
وشه‌هید بووه، دایکی وبرایه‌کی له هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیاوی
شه‌هید بوون و خۆشی پزیشکی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌رییه و له ساڵی 1981
وه هه‌تا ڕاپه‌ڕین به بێ دابڕان پزیشکی پێشمه‌رگه بووه و له دوای
ڕاپه‌ڕینیش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان بووه و له ساڵی 2004 له
کۆنگره‌ی دووه‌می (پ.چ.د.ک) دا هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆکی پارتی و له
کۆنگره‌ی سێیه‌میشدا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
15- ئامانجه گشتییه‌کانی (پ.چ.د.ک) ئه‌مانه‌ن:
ا) له پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی
دیموکراتیانه تێده‌کۆشێت.
ب) له پێناوی بونیادنانی سیسته‌مێکی دیموکراتی سکۆلاردا تێده‌کۆشێت .
ج) له پێناوی سه‌روه‌ری یاسا و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ( یاسا
دانان – جێبه‌جێکردن- دادوه‌ری )دا تێده‌کۆشێت.
د) له پێناوی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سڤیل و سه‌رباز ڕێگه‌گرتن
له‌وه‌ی که سوپا ده‌ست له کاروباری ناوخۆ وه‌ربدات تێده‌کۆشێت.
ه) له پێناوی جیاکردنه‌وه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وڵه‌ت له
یه‌کتری و لابردنی هه‌ژمونی حزب به‌سه‌ر ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌وه
تێده‌کۆشێت.
و) هاوتایی ژن و پیاو له ئه‌رک و ماف‌دا به بنه‌ما ده‌گرێت و له‌م
پێناوه‌دا تێده‌کۆشێت.
ز) له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و هاوسه‌نگی ژینگه‌ییدا تێده‌کۆشێت.
ح) له پێناوی جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌سه‌ڵات تێده‌کۆشێت .
خ) له پێناوی چالاککردنی ڕێکخراو و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کاندا و
دابڕینیان له حکومه‌ت و حزب تێده‌کۆشێت.
ع) له پێناوی دروستکردنی زه‌مینه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌دا تێده‌کۆشێت.
غ) له پێناوی مۆدێرنیزه‌کردنی خێزان و کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشێت .
ف) له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی تاک وکۆمه‌ڵگادا
تێده‌کۆشێت.
16) ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانه:
په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆ
به‌شی یه‌که‌م
1- ناوى پارتى " پارتى چاره‌سه‌ری دیموکراتى کوردستان"ه،
کورتکراوه‌که‌ى "PCDK"یه.
2- ئاڕمى پارتى: زه‌مینه‌یه‌کى سه‌وز له ناوه‌ڕاستدا خۆرێکى زه‌رد
هه‌یه که له 16 تیشکى کورت و 16 تیشکى درێژ پێکدێت و له ناو
خۆره‌که‌شدا ئه‌ستێره‌یه‌کى سوور هه‌یه.
3- دروشمى پارتى: دیموکراتى، ئازادى ژن، ژینگه‌پارێزى.
4- ئامانجى پارتى: چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد و گه‌لانى ئێراق له‌سه‌ر
بنه‌ماى سیسته‌مى کۆنفیدراڵیزمى دیموکراتى، بونیادنانى تاک و
کۆمه‌ڵگایه‌کى دیموکراتى، بونیادنانى تاک و کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد و
پێشخستنى داموده‌زگاى کۆمه‌ڵایه‌تى و دیموکرایه‌تى و چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی ڕه‌گه‌زی ژن له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانه و پره‌نسیپه‌کانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی و ئیکولۆَژى و ئازادی ره‌گه‌زى له سه‌ر
بنه‌مای مافی چاره‌سه‌ری خۆنوسین، پشتیوانیکردنی چاره‌سه‌رى کێشه‌ى
کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستان تێکوشان بۆ هێنانه‌دی یه‌کێتی
نه‌ته‌وه‌ى کورد له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک
به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوری سیاسى بکرێته کێشه‌یه‌ک، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی
کۆنفدرالزمی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که ده‌بێته بنه‌مای
چاره‌سه‌ری بۆ کێشه مێژوییه هه‌ڵواسراوه‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه.
تێکۆشان له پێناو بنه‌بڕکردنى هه‌موو جۆره شێوازه‌کانى تیرۆر،
هه‌نگاونان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کى دیموکراسى ئیکۆلۆژى و ئازادى
ره‌گه‌زى وه‌کو به‌شێک له مرۆڤایه‌تى پێشکه‌وتووخواز، ئه‌م ئامانجه‌یش
به چڕوپڕی له پڕۆگرام ده‌ستنیشانکراوه.
به‌شی دووه‌م
ئه‌ندامێتى پارتى
1- ئه‌ندامى پارتى: هه‌ر که‌سێک هێلی شارستانى دیموکراتى و
به‌رنامه‌وه و په‌یڕه‌وى ناوخۆى پارتى په‌سه‌ند بکات. هه‌روه‌ها
باوه‌ڕی پێ بکات و له ژیاندا به‌رجه‌سته‌ى بکات، خۆى به‌رپرس ببینێ بۆ
پراکتیزه‌کردنى، به‌گوێره‌ى تواناى خۆى به‌شدارى له کارى رێکخستندا
بکات، پشتگیری ماددى و مه‌عنه‌وى بدات، ئه‌ندامى پارتییه.
2- تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ئه‌ندام:
ا) خۆشه‌ویستییه‌کى مه‌زنى هه‌یه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ى .
ب) هه‌وڵده‌دات بۆ گه‌یشتن به ئاستى زانابوونێکى مێژوویی و جوگرافى و
رۆشنبیری.
ج) باوه‌ڕى به‌تێکۆشانى دیموکراتى_ ئیکۆلۆژى و ئازادى ره‌گه‌زى هه‌یه.
د) له‌به‌رامبه‌ر هه‌بوون و مافى به‌رامبه‌ره‌که‌ى رێز نیشان ده‌ده‌ات.
ه) گرنگییه‌کى زۆر به‌زانست ده‌دات.
و) پێوانه‌کانى کارى به‌کۆمه‌ڵ و به‌شدارى دیموکراسیانه به‌بناخه
ده‌گرێت.
ز) ده‌ستپێشخه‌ره و خۆڵقکاره‌و به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه رێژى کار
ده‌کات.
ح) حه‌ز له سروشت ده‌کات و ده‌یپارێزێت و خۆشه‌ویستییه‌کى مه‌زنى بۆ
مرۆڤایه‌تى هه‌یه.
ع) ده‌ستڕۆیی (توانا و ده‌سه‌ڵاتى) پارتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى
خۆى به‌کار ناهێنێت.
غ) پێویسته ره‌وشت به‌رز و خاوه‌ن که‌سایه‌تى بێت.
ئه‌رکه‌کانى ئه‌ندام
ا) له پێناو ئاواکردنى کۆمه‌ڵگایه‌کى کۆنفیدڕاڵی دیموکراتى
تێده‌کۆشێت.
ب) خه‌باتکردن به‌وره‌یه‌کى به‌رزه‌وه له پێناوى پراکتیزه‌کردنى
رێبازى پارتى و پێکهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ى که له پرۆگرامدا هه‌یه.
ج) به‌ها ماددى و مه‌عنه‌وییه‌کانى پارتى ده‌پارێزێت و داکۆکى له
به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و هێزه دیموکراسییه‌کان ده‌کات.
د) له‌به‌رامبه‌ر جیاوازکارى له بوارى ره‌گه‌ز، زمان، ئایین،
نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئه‌تنیک تێده‌کۆشێت.
ه) مانگانه ئابوونه‌ى خۆى ده‌دات.
و) له‌دژى تێڕوانینى ته‌سکى پارتایه‌تى و شۆفێنزمى تێده‌کۆشێت. وه‌ک
تێکۆشه‌رێکى دیموکراتى گه‌ردوونى هه‌لسوکه‌وت ده‌کات.
4- مافه‌کانى ئه‌ندام
ا) مافى هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتنى له هه‌موو ئاسته‌کاندا هه‌یه.
ب) تێڕوانینى خۆى بۆ هه‌موو بابه‌ته‌کان دیارده‌کات. له پێناوى
ده‌رخستنى بڕیاردا به‌شدارى له گفتوگۆکانى ناو پارتى ده‌کات.
ج) له زه‌مینه‌ى رێکخستنیدا مافى ره‌خنه‌کردن و پێشنیارى هه‌یه.
د) له به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌خنه و تۆمه‌تبارییه‌ک له چوار چێوه‌ى یاسا
و رێساى پارتیدا بۆی هه‌یه خۆى بپارێزێت.
ه) له‌ناو پارتیدا له هه‌موو ئاسته‌کاندا سوود له تواناى
په‌روه‌رده‌کردن وه‌رده‌گرێت.
و) مافى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى هه‌یه.
5- به ئه‌ندامبوون و دوورکه‌وتنه‌وه.
ا) ئه‌وه‌ى بخوازێت ببێته ئه‌ندام به‌نوسراوه‌یه‌ک ئه‌م داوایه
پێشکه‌ش به ئۆرگانێکى رێکخستنى پارتى ده‌کات له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا
پێویسته به نوسراو وه‌ڵامى بدرێته‌وه، به په‌سه‌ندکردن یاخود
په‌سه‌ندنه‌کردن، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌کرا، ده‌توانێت له ئۆرگانێکی
بڵندتر ناڕه‌زایی خۆی ده‌رببڕێت.
ب) هه‌ر ئه‌ندامێک دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆرگانه‌ی که پێوه‌ی
گرێدراوه، دوای وه‌ڵام وه‌رگرتن، ده‌توانێت له ڕیزه‌کانی ڕێکخستن
ده‌ربکه‌وێت.
ج) هه‌ر ئه‌ندامێک به دیاریکردنى هۆکاره‌که‌ى به‌نووسینى راپۆرت
ده‌توانىَ داواى دوورکه‌وتنه‌وه بکات.
به‌شى سێه‌م
په‌یکه‌رى رێکخستن
1- کۆنگره:
به‌رزترین ئۆرگانى بڕیاردانى پارتییه، هه‌ر دوو ساڵ جارێک کۆنگره
ده‌به‌سرێت. ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى ده‌توانێت داواى
کۆنگره‌ى ئاوارته بکات به‌ڕه‌زامه‌ندى 2/3 ى ئه‌ندامه‌کانى. له‌سه‌ر
داواى سه‌رۆکى پارتى و بڕیارى 2/3ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارتى ده‌کرێت بۆ ماوه‌ى ساڵێک کۆنگره دوابخرێت.
هه‌موو ئۆرگانه‌کانى پارتى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات له ئاستى
پارێزگا، شارۆچکه ، شاره دىَ و گونده‌کان بۆیان هه‌یه به‌گوێره‌ى
ژماره‌ى رێکخستنه‌کانیان له کۆنگره‌دا به‌شدارببن و رێژه‌ى ئه‌م
به‌شداربوونه‌ش گرێدراوه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى رێکخراو و ئاستى
پێشکه‌وتنیه‌تى و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
پارتییه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت، له کۆنفرانسی پارێزگاکاندا
هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی
وه‌ک ئه‌ندامى ئاسایی له کۆنگره‌دا به‌شدارى ده‌که‌ن.
کۆنگره‌ى پارتى بۆی هه‌یه پرۆگرام و په‌یره‌وى ناوخۆى پارتى په‌سه‌ند
بکات، یاخود بیگۆڕێت، چالاکى و تێکۆشانى پارتى هه‌ڵده‌سه‌نگێنىَ و
سیاسه‌ته‌کانى پارتى به‌گوێره‌ى قۆناخ دیاریده‌کات و سه‌رۆک و
ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارتى هه‌ڵده‌بژێرێت.
2- کۆنفرانسی گشتى:
کاتێک بڕیارى سیاسی گرنگ پێویست بوو، ئه‌گه‌ر کۆنگره نه‌به‌سترا یاخود
تواناى سازدانى نه‌بوو، کۆنفرانسی گشتى پارتى ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆنفرانس له‌سه‌ر داخوازى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى پێکدێت
و ره‌وشی سیاسی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرىَ و بڕیارى پێویست ده‌دات، به‌ڵام
ناتوانێت پرۆگرام و په‌یره‌وى ناوخۆى پارتى بگۆرێت و ئه‌نجومه‌نى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى هه‌ڵبژێرێت، جگه له‌مه ئه‌گه‌ر ره‌وشێکى
نائاسایی روونه‌دات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پارتى ده‌توانن ساڵانه
کۆنفرانسی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى له لایه‌ن کۆنگره‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێت، ژماره‌یان به سه‌رۆکه‌وه 17 ئه‌ندامه. به‌رزترین
ئۆرگانی بڕیاردانی پارتییه له نێوان دوو کۆنگره‌دا، ڕاپۆرتی خۆی
ده‌دات به کۆنگره و له به‌رامبه‌ریدا به‌رپرسیاره، سه‌رۆکى پارتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌نجومه‌نى
به‌رێوه‌یه‌رایه‌تى پارتى مه‌کته‌بی سیاسى هه‌ڵده‌بژێرێت، چاودرێرى
کاره‌کانى سه‌رۆک و مه‌کته‌بی سیاسی ده‌کات و به‌رپرسه له به‌رامبه‌ر
دارشتنى سیاسه‌تى پارتى و پراکتیزه‌کردن و پێکهێنانى بریاره‌کانى
کۆنگره و ئه‌و ئامانجه سیاسییانه‌ى له به‌رنامه‌دا هاتووه.
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى له رێگه‌ى پره‌نسیپی زۆرینه‌وه
بڕیار وه‌رده‌گرێت، هه‌ردوو مانگ جارێک کۆبوونه‌وه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت.
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى به‌پێی ئه‌رکى ئایدیۆلۆژى و
سیاسی و رێکخستنى ئه‌رکه‌کان له نێوخۆی‌دا دابه‌شده‌کات و مه‌کته‌ب و
کۆمیته‌کان دروستده‌کات. پێویسته رێژه‌ى به‌شداریکردنى گه‌نجان 25%
که‌متر نه‌بێت.
4- سه‌رۆک
ا) سه‌رۆکى پارتى له لایه‌ن کۆنگره‌وه به‌رێژه‌ى دوو له‌سه‌ر سێی
ده‌نگه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌گه‌ر له خولى یه‌که‌مدا نه‌یتوانى
ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا له خولى دووه‌مدا کىَ زۆرینه‌ى
ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ست هێنا ده‌بێته سه‌رۆکى پارتى.
ب) سه‌رۆکى پارتى بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ى سێ خول له‌سه‌ر یه‌ک
سه‌رۆکایه‌تى پارتى بکات.
ج) سه‌رۆکى پارتى سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌کانى مه‌کته‌بی سیاسى و
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى ده‌کات و له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ی
سیاسی‌دا رێنمایى به‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى پارتی ده‌دات و ئاراسته‌یان
ده‌کات.
د) سه‌رۆکى پارتى به‌راوێژ له‌گه‌ڵ جێگره‌که‌ى کات و شوێنى
کۆبونه‌وه‌کانى مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
پارتى و دیارى ده‌که‌ن.
ه) له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى گشتى پارتیدا لێدوان ده‌دات و له ئاستى
هه‌ره بڵنددا نوێنه‌رایه‌تى پارتى ده‌کات.
5- مه‌کته‌بی سیاسی
ا) مه‌کته‌بی سیاسی به‌سه‌رۆکه‌وه له 7 که‌س پێکدێت و له نێوان
خۆیدا جێگرى سه‌رۆک ده‌ستنیشان ده‌کات.
ب) جێگرى سه‌رۆک یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکه له به‌رێوه‌بردنى کاروبارى
گشتى پارتى، کاتێک سه‌رۆکى پارتى ئاماده نه‌بوو، یاخود ده‌ستى له کار
کێشایه‌وه، یاخود له ره‌وشێکدا که نه‌توانێت کاروباره‌کانى به‌ڕێوه
ببات، به وه‌کاله‌ت، کاروبارى پارتى به‌رێوه ده‌بات، له ماوه‌ى شه‌ش
مانگدا پێویسته سه‌رۆکى نوىَ هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ج) مه‌کته‌بی سیاسی به‌رزترین ئۆرگانى به‌رێوه‌بردنى پارتییه و
کاروبارى مه‌کته‌ب و کۆمیته‌کان رێکده‌خات و چاودێرى ده‌کات و رێنمایی
پێویست پێشکه‌ش ده‌کات و 15 رۆژ جارێک کۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازده‌کات.
د) مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتیدا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
مه‌کته‌به‌کان
1- مه‌کته‌بی رێکخستن:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێر پێکدێت و به‌رپرسیارى رێکخستنى
پارێزگاکانیش ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مه‌کته‌بن، هه‌فتانه
کۆبوونه‌وه‌ى به‌رته‌سک ئه‌نجامده‌درێت و مانگانه‌ش کۆبوونه‌وه‌ى
فراوانى مه‌کته‌ب ئه‌نجامده‌درێت و راپۆرت پێشکه‌ش به مه‌کته‌بی سیاسی
ده‌کات.
به‌رپرسیاره له‌سه‌رپه‌رشتیکردن و به‌رێوه‌بردنى سه‌رجه‌م
رێکخستنه‌کانى پارتى و به‌گوێره‌ى پێویست له‌و پارێزگایانه‌ى
رێکخستنه‌کانى پارتى تێیدایه ده‌توانێت به ره‌زامه‌ندى مه‌کته‌بی
سیاسی رێکخستنه‌ى پارێزگا دروست بکات. له پێناو گه‌شه‌کردنى
رێکخستنه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى کادیردا خولى
په‌روه‌رده ده‌کاته‌وه و به‌م شێوه‌یه خۆى رێکخده‌خات:
ا) به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێکخستنى شاره دىَ (ناحیه)
ده‌سته‌یه‌که له (3_7) پێکدێت و به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ر رێکخستن
پارتى و ئه‌نجامدانى چالاکى له سنوورى ئیدارى خۆیدا و له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانى ئه‌و سنووره ئیدارییه‌وه ساڵانه له کۆنفرانسى رێکخستنى
شارۆچکه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێت و نوێنه‌رى خۆشی بۆ کۆنفرانسی رێکخستنى
شارۆچکه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێت، له سنورى خه‌باتى خۆیدا نوێنه‌رایه‌تى
پارتى ده‌کات و ده‌توانێت له‌سه‌ر روداو و بۆنه هه‌رێمیه‌یکان لێدوان
بدات و چالاکى ئه‌نجامبدات و ده‌توانێت له کۆنفرانسه‌کاندا پاڵێوراو
بۆ ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سنوورى خۆى هه‌ڵبژێرێت. هه‌فتانه
کۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات و راپۆرتى خۆى ده‌دات به‌رێکخستنى
شارۆچکه.
ب) به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێکخستنى شارۆچکه
ده‌سته‌یه‌که له (5_9) که‌س پێکدجێت و به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر
رێکخستنى پارتى و ئه‌نجامدانى چالاکى له سنورى خۆیدا و ساڵانه له
کۆنفرانسی شارۆچکه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت که نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراوى
سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تى پارتى ده‌کات و ده‌توانێت له‌سه‌ر روداو‌و و
بۆنه‌هه‌رێمییه‌کان لێدوان بدات و چالاکى ئه‌نجام بدات و له کۆنفرانسی
شارۆچکه‌دا ده‌توانرێت نوێنه‌رى بۆ کۆنفرانسى پارێزگاکان هه‌ڵبژێرێت و
پاڵێوراویش بۆئه‌نجومه‌نى شارۆچکه و شاره‌وانییه‌کان هه‌ڵبژێرێت و
سه‌رپه‌رشتى چالاکی و کۆنفرانسی شاره‌دێکان ده‌کات و ده‌توانێت له‌و
شاره دێیانه‌ى رێکخستن نییه به ره‌زامه‌ندى به‌رێوه‌ه‌به‌رایه‌تى
رێکخستنى پارێزگا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نوىَ بکاته‌وه. هه‌فتانه
کۆبوونه‌وه‌ى به‌رفراوانى خۆى ئه‌نجامده‌دات و راپۆرتى خۆى ده‌دات
به‌رێکخستنى پارێزگا.
ج) به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارێزگاکانى:
ده‌سته‌یه‌که له (7_11) که‌س پێکدێت و به‌رپرسیاره له به‌رێوه‌بردن
و پێشخستنى رێکخستنى پارتى و ئه‌نجامدانى چالاکى له سنوورى ئیداره‌ى
خۆیدا له‌و سنووره‌دا نوێنه‌رایه‌تى پارتى ده‌کات ساڵانه له
کۆنفرانسی پارێزگاکاندا هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌توانێت به‌ره‌زامه‌ندى
مه‌کته‌بی رێکخستن له‌و شارۆچکانه‌ى به‌رێوه‌ه‌به‌رایه‌تى رێکخستن
نییه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نوىَ رێکبخات، ده‌توانێت له کۆنفرانسی
پارێزگاکاندا نوێنه‌رى بۆ کۆنگره‌ى گشتى و کۆنفرانسی گشتى هه‌ڵبژێرێت،
هه‌روه‌ها پاڵێوراو بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کانى و
په‌رله‌مانى کوردستان و و په‌رله‌مانى فیدراڵ هه‌ڵبژێرێت و ده‌توانێت
له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکان به‌ره‌زامه‌ندى مه‌کته‌بی سیاسی و له
چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پارتى
دیاریده‌کات، هاوپه‌یمانى له سنورى خۆیدا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کان له‌گه‌ڵ پارت و رێکخستنه‌کانى تردا دروست
بکات. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێکخستن پارێزگاکان سه‌رپه‌رشتى کار و چالاکى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شارۆچکه‌کان و کۆنفرانسه‌کان ده‌کات. په‌روه‌رده
بۆ ئه‌ندامان و کادیری هه‌رێمى ده‌کاته‌وه. هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى
به‌رته‌سک ئه‌نجام ده‌دات و مانگانه به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسی
رێکخستنى شارۆچکه‌کان کۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات و راپۆرتى خۆى
پێشکه‌شی مه‌کته‌بی رێکخستن ده‌کات.
د) رێکخستنى ده‌ره‌وه‌ى وڵات
راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسى به‌رێوه ده‌برێت و به‌مشێوه‌یه
رێک ده‌خرێت:
1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تىگشتى رێکخستنى ده‌ره‌وه
له به‌رپرسیارێک و دوو تا چوار کارگێر پێکدێت‌و به‌رپرسی کۆمیته‌ى هه‌ر
وڵاتێک ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى مانگانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆیان
ئه‌نجامده‌ده‌ن و راپۆرتى خۆیان ده‌ده‌نه مه‌کته‌بى سیاسی، ئه‌م
به‌رێوه به‌رایه‌تییه نوێنه‌رایه‌تى پارتى ده‌کات له گۆره‌پانى
ده‌ره‌وه و به‌رپرسیاره له دروستکردنى کۆمیته‌ى رێکخستن له‌و
وڵاتانه‌دا که کورد و ئێراقى لێى ده‌ژیین و لێدوان سه‌باره‌ت به‌روودا
و بۆنه‌کان ده‌دات و چالاکى ئه‌نجامده‌دات و کار ده‌کات بۆ دروستکردن و
پته‌وکردنى په‌یوه‌ندی پارتى له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانى کوردستانى و
نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى ده‌ره‌وه و هاوکارى ماددى بۆ پارتى
کۆده‌کاته‌وه.
2- کۆمیته‌ى وڵاته‌کان:
له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا خۆی رێکده‌خات و له "3_5" که‌س پێکدێت و مانگانه
کۆبوونه‌وه‌ى به‌رفراوانى خۆی ئه‌نجامده‌دات و راپۆرتى خۆى ده‌داته
به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رێکخستنه‌کانى ده‌ره‌وه و کارده‌کات بۆ
پێشخستنى رێکخستنى پارتى له سنووره‌کانى خۆیدا، کۆمیته‌ى شاره‌کان
دروست ده‌کات و چالاکى ئه‌نجامده‌دات ٍله‌سه‌ر ئاستى ئه‌و وڵاته
سه‌باره‌ت به‌رووداو و بۆنه‌کان ده‌توانێت لێدوان بدات و چالاکى
ئه‌نجام بدات.
7- مه‌کته‌بی راگه‌یاندن:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێڕ پێکدێت و به‌رپرسیارى ده‌زگاکانى
راگه‌یاندنیش ئه‌ندامى مه‌کته‌به هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆى
ئه‌نجامده‌دات مانگانه‌ش کۆبونه‌وه‌ى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات
به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسی ده‌زگاکان و راپۆرتى خۆى ده‌داته مه‌کته‌بی
سیاسی و هه‌ر ده‌زگایه‌کیش هه‌فتانه کۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌تات و
راپۆرت ده‌داته مه‌کته‌بی راگه‌یاندن.
سیاسه‌تی راگه‌یاندنى پارتى جێبه‌جێ ده‌کات و ده‌زگاکانى پێشده‌خات و
به‌پێی پێداویستى ده‌زگاى نوىَ ده‌کاته‌وه. کادری راگه‌یاندنى
په‌روه‌رده ده‌کات. له‌سه‌ر خه‌باتى پارتى له بوارى راگه‌یاندنیدا
زانیارى پێویست ده‌داته راى گشتى.
8- مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێڕ پێکدێت به‌رپرسیاره له دروستکردن و
پێشخستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و رێکخراوه کوردستانى و
ئێراقییه‌کان و داموده‌زگا مه‌ده‌نى وئیدارى و حکومییه‌کان.
9- مه‌کته‌بی کاروبارى ژنان:
له به‌رپرسیارێک و دوو کارگێڕ پێکدێت و هه‌فتانه کۆبونه‌وه‌ى خۆى
ئه‌نجام ده‌دات و به‌رپرسیارى رێکخستنه‌کانى ژن له پارێزگاکاندا
ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مه‌کته‌بن و مانگانه کۆبوونه‌وه‌ى فراوان
ئه‌نجام ده‌ده‌ن و و راپۆرت پێشکه‌ش به‌مه‌کته‌بى سیاسى ده‌که‌ن.
به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌بردنى ته‌واوى ئه‌ندامانى ژن له
نێو پارتیدا، له‌بواری تایبه‌ت به ژناندا خاوه‌ن بڕیارى سه‌ربه‌خۆیه
و له‌سه‌ر هێڵی ئایدۆلۆژی رزگارى ژن، ژن ده‌هێنێته ئاستێکى بڵندى
هۆشیار و رێکخستنى و چالاکى. له پێناوى ئازادکردنى کۆمه‌ڵگادا خه‌بات
به‌رێوه‌ده‌بات، له‌ناو هه‌موو مه‌کته‌ب و کۆمیته‌کاندا و له‌کاروبارى
گشتیدا خۆیان ده‌گرن. له‌هه‌ماهه‌نگیدا کارى تایبه‌ت به‌ژنان له
هه‌موو ناوه‌ده‌کان به‌رێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ى کۆمیته‌ى
ژنان و رێکخراو (دایکانى ئاشتى)دا خۆی رێکده‌خات.
کۆمیته‌کان
10- کۆمیته‌ى لاوان:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێڕ پێکدێت و هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆى
ئه‌نجام ده‌دات و مانگانه‌ش راپۆرتى خۆى ده‌داته مه‌کته‌بی رێکخستن.
له پێناو پێشخستنى رۆڵى لاوان له‌ناو پارتیدا و به‌رزکردنه‌وه‌ى
ئاستیان و پێشخستنى په‌یوه‌ندى پارتى له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى لاوان
تێده‌کۆشێت.
11- کۆمیته‌ى خوێندکاران:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێرش پێکدێت و هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆى
ئه‌نجام ده‌دات و مانگانه‌ش ڕاپۆرتى خۆى ده‌داته مه‌کته‌بی رێکخستن.
له‌پێناو پێشخستنى رۆڵی خوێندکاران و ده‌سته‌به‌رکدنى مافه‌کانیان و
به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن و په‌روه‌رده و زانست، هه‌روه‌ها
پێشخستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى خوێندکاراندا، تێده‌کۆشێت.
12- کۆمیته‌ى کو‌لتوور و هونه‌ر و زانست:
له به‌رپرسێک و دوو کارگێرش پێکدێت و هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى خۆى
ئه‌نجام ده‌دات و مانگانه‌ش ڕاپۆرتى خۆى ده‌داته مه‌کته‌بی
راگه‌یاندن. له پێناو پێشخستنى کو‌لتوور و هونه‌ر و زانست‌دا پرۆژه‌ى
گونجاو پێش ده‌خات و له‌م بوارانه‌دا کار ده‌کات بۆ پێشخستنى
په‌یوه‌ندى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ى له‌م بوارانه‌دا کار
ده‌که‌ن.
13- کۆمیته‌ى دارایی و ئابوورى
له سێ که‌س پێکدێت و ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بی سیاسی لێی به‌ر پرسیاره و
مانگانه راپۆرتى خۆى ده‌داته مه‌کته‌بی سیاسی، به‌رپرسیاره له
به‌رامبه‌ر پێشخستن و پێکهێنانى پرۆژه‌ى ئابوورى پارتى که له لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت، رێکخستنه‌کانى
ئابوورى به‌پێی پێداویستسه‌کانى خۆى رێکده‌خات و بۆ مه‌زنکردنى و
پێشخستنى تواناى پارتیش پرۆژه پێش ده‌خات.
14- کۆمیته‌ى مافی مرۆڤ و ژینگه
له به‌رپرسێک و دوو کارگێرش پێکدێت و له‌چوار چێوه‌ى مافه
گه‌ردونییکان و چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى مافى مرۆڤ پاراستنى
ژینگه، زانابوونى کۆمه‌ڵگا بۆ ماف و یه‌کسانى و هه‌روه‌ها زانابوون
بۆپاراستنى ژینگه پێش ده‌خات. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشێلکردنه‌کانى
مافی مرۆڤ و ئه‌و تێکدان و هێرشانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر ژینگه پێشده‌خات
و خه‌بات له‌به‌رامبه‌ریان ده‌کات. راى گشتى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه
هۆشیار ده‌کاته‌وه. په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى مافى مرۆڤ و
رێکخراوه‌کانى ژینگه‌پارێز ده‌به‌ستێت و له‌گه‌ڵیاندا له‌نێوان
په‌یوه‌ندى و هاوکارییدا ده‌بێت.
15- کۆمیته‌ى شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامان
له به‌رپرسێک و دوو کارگێڕ پێکدێت و کارده‌کات بۆ خاوه‌نداریکردن له
شه‌هیدانى تێکۆشانى نه‌ته‌وه‌یی _دیموکراتى و به‌رزراگرتنى به‌ها
پیرۆزه‌کان و به‌رپرسیاره له به‌سه‌رکردنه‌وه و هاوکاریکردنى
که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ رێکخراوه
خێرخوازه‌کان و ده‌زگا حکومییه‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى کۆمه‌ک بۆ
بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان.
16- ده‌سته‌ى دیسپلین
ا) ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دیسپلین له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، ژماره‌یان له 3 ئه‌ندام
پێکدێت، له نێوان دوو کۆنگره‌دا به‌پرسیارن له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى
دیسپلین و رێساکانى پارتییدا و له‌و سکاڵایانه ده‌کۆلێته‌وه که
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌راتى و ئه‌ندامانى پارتییه‌وه
پێشکه‌شی ده‌کرێت.
ب) له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وێکدا کاره‌کانیان به‌رێوه ده‌به‌ن.
ج) ئه‌م ده‌سته‌یه به‌رپرسیاره له لێکۆڵینه‌وه له‌و کێشه
دیسپلینانه‌ى که له‌ناو پارتیدا روو ده‌ده‌ن.
به‌شی چواره‌م
پره‌نسیپه‌کانى رێکخستن
1- پره‌نسیپه‌کانى رێکخستنى پارتى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شداریبوونى
دیموکراتیانه رێکده‌خرێت.
2- هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى رێکخستن به‌رێگاى هه‌ڵبژاردن کاریان ده‌درێتێ،
له هه‌ڵبژاردنى ئۆرگانه‌کانى پارتیدا، هه‌ڵبژاردن به نهێنیه و
ژماردنیش به‌ئاشکرایه. له‌کاتێکدا ئه‌ندامێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و
ئه‌ندامه‌ى له هه‌ڵبژاردندا سه‌ر نه‌که‌وتووه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى
هێناوه ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى.
3- له هه‌ڵبژاردن و به‌رێوه‌بردنى کاره‌کاندا زۆرینه به‌بنه‌ما
ده‌گیرێت، که‌مینه‌ش ده‌توانێ تێڕوانینى خۆی بپارێزێت و له
راگه‌یاندنى پارتیدا پرۆپاگه‌نده‌ى بۆ بکات به مه‌رجێک له ئامانج و
په‌یڕه‌وى ناوخۆى پارتى ده‌رنه‌چێت.
4- ئۆرگانه‌کانى سه‌ره‌وه رێنمایی پێویست پێشکه‌ش به ئۆرگانه‌کانى
خواره‌وه ده‌که‌ن و ئه‌وانیش راپۆرت ده‌ده‌نه ئۆرگانه‌کانى
سه‌ره‌وه.
5- ئه‌ندامانى پارتى هزر و ره‌خنه‌ى خۆیان له چوارچێوه‌یه‌کى فه‌رمیدا
ئاراسته‌ى کاره‌کان و ره‌وشی گشتى ده‌که‌ن. پێش له ره‌خنه ناگیرێت و
بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌کارناهێندرێت.
به‌شی پێنجه‌م
پێشێلکردنى دیسپلین
1- په‌یوه‌یسته نه‌بوون به‌په‌یره‌وى ناوخۆى پارتى و قسه‌کردن دژى
رێبازه‌که‌ى و پێکنه‌هێنانى بڕیار و رێنماییه‌کان و ژێرپێکردنى
ره‌سمییه‌ت و نه پاراستنى به‌ها و ده‌ستکه‌وته‌کانى پارتى، ئه‌وانه
هه‌موویان ژێرپێکردنى دیسپلینى پارتییه.
2- هه‌ر ئه‌ندامێک سه‌رپێچى دیسپلین بکات ئه‌وا ئه‌و ئۆرگانه‌ى
پێیه‌وه‌ى گرێدراوه به ره‌زامه‌ندى ئۆرگانى سه‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌توانىَ
سزارى هۆشیارکردنه‌وه‌ى، ئاگادارکردنه‌وه، که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌رک،
ده‌رکردنى له ئه‌رک، هه‌ڵواسینى پله‌ى ئه‌ندامێتى، ده‌رکردنى کاتى و
یه‌کجاره‌کى بدات. پێویسته بۆ هه‌ڵواسینى پله‌ى ئه‌ندامێتى و
ده‌رکردنى کاتى و یه‌کجارى ده‌سته‌ى دیسپلین ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر
هه‌بێت.
به‌شی شه‌شه‌م
دارایی پارتى
سه‌رچاوه‌کانى دارایی پارتى ئه‌مانه‌ن:
1- ئابوونه‌ی مانگانه‌ى ئه‌ندامانى.
2- هاوکارى دۆستان و لایه‌نگران.
3- ده‌سکه‌وتى بڵاوکراوه و چاپه‌مه‌نییه‌کان.
4- ده‌سکه‌وتى ئه‌و پرۆژه ئابوورییانه‌ى که پارتى پێشى ده‌خات.
5- ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ پارته سیاسییه‌کان
ته‌رخانى ده‌کات.
په‌سندکراوی سێیه‌مین کۆنگره‌ی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
24-3-2006
که‌رکوک
|